گه‌نجیك له‌هه‌ولێر زیندانیكی نهینی پاراستن ئاشكرا ده‌كات و ده‌ستگیر ده‌كرێ.
Wednesday, 25/05/2016, 22:22
بۆ ماوه‌ی سێ مانگه گه‌نجێكی هه‌ولێر له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه دووباره ده‌ستگیر ده‌كریته‌وه به‌تومه‌تی ناوزراندنی ده‌زگای پاراستنی پارتی.
دلێر سیامه‌ند، ئه‌و گه‌نجه هه‌ولێریه‌ی، کە پێش دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه زیندانیه‌كی نهێنی پاراستنی پارتی ئاشكراكرد له پیرمام، بو جاری دوه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كریت و به هۆی سكالای نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی پارتی .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای هه‌ولێر به مالپه‌ری 17 شوباتی راگه‌یاند "دوێنێ سێشه‌ممه 24-5-2016 دلێر سیامه‌ند به تومه‌تی ناوزراندنی ده‌زگای پاراستنی پارتی، كه سكالای نه‌زهه‌ت حالی سه‌روكی پاراستنی پارتی له‌سه‌ربووه، سزای زیندانی بۆ ده‌رچوو". دلێر سیامه‌ند، پێشتر له رێگای روژنامه‌ی هاولاتیه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه دوای ئه‌وه‌ی سالح هوستانی بریكاری نیهاد بارزانی بو كاروباری بازرگانی بری 950000$ نەوه‌د و پێنچ ده‌فته‌ری لێی خواردووه له بورای عه‌قارات. له هه‌مان روژنامه‌دا دلێر سیامه‌ند ده‌ڵێ:
"دوای به‌دواداچوون بو وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی خۆم، سالح هوستانی هه‌ره‌شه‌ی گرتن به ناوی نیهاد بارزانیه‌وه لێمی كرد، و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی روژێك تیمێكی پاراستنی پارتی منیان ره‌فاند بو مه‌سیف له یه‌كێك له زیندانیه‌كانی پاراستنی پارتی، له‌وێ نزیكه‌ی مانگێك له ژێر لێدان وئه‌شكه‌نجه‌دان بومه‌وه".
دلێر سیامه‌ند دوای ئه‌وه‌ی به واسته‌ی باوكی كه پێشتر به‌رپرسێكی پارتی بووه، ئازاد ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی نهێنی ناو ئه‌و زیندانه ئاشكرانه‌كات بو كه‌س، به‌ڵام دلێر راده‌كات بو سلێمانی و له‌وێ هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات و ناوی 60 زیندانی ناو زیندانیه‌كه‌ی پاراستن له رێگه‌ی گوڤاری لڤینه‌وه ئاشكرا ده‌كات، و ده‌بێته ئابروچونێكی گه‌وره‌ی پاراستن له سه‌ر ئاستی ناوخویی و نێو ده‌وله‌تی.
دوای خوشاردنه‌وه‌ی دلێر سیامه‌ند له پارێزگای سلێمانی و رانیه هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامی ده‌زگای پاراستنی پارتی له سه‌ر ده‌بیت و چاودێریان ده‌كه‌ن تا دوای سالێك ده‌گه‌ریته‌وه هه‌ولێر هه‌ر هه‌مان شه‌و هه‌لده‌كوتنه سه‌ر ماڵی و بۆ جاره‌ی دووه‌م ده‌ستگیری ده‌كه‌ن به تومه‌تی بردنی پاره‌ی خه‌لك و ناوزراندنی ده‌زگای پاراستنی پارتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست