کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوچەی سەوزی بەغدا و سەری ڕەشی هەولێر (سەری نەوی)

Wednesday, 25/05/2016, 18:24


مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانی دوو کەسایەتی کە قازانجیان بۆ دژمن زیاتر بووە تا کورد. ئەوە قسەی من نییە، دەرسی مێژوویە لە سەدەی رابوردوودا.
------------------------------
لەو کورتە وتارەدا من لایەنی ئایینی ودینی ڕەچاو ناکەم و وەلای دەنێم. نە کۆمەڵگای شیعە ئایین نە کۆمەڵگای سوننە ئایین ناکەمە مژاری ناوەرۆکی بابەتەکەم. ئەوە دووجارە لایەنگرانی موقتەداسەدر هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز. ناوچەیەک کە دەبوا شوێنی سیاسەت وداڕشتنی سیاسەت بێ بۆ داهاتووی عێڕاق و دانیشتوانی عێڕاق بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر. یانی ناوەندێک بۆ ئارامکردنەوەی ژیانی رۆژانەی و بژیوی خەڵک.
موقتەدا سەدر شیعەیە یان سوننە ، سەربەخۆیە یان پیاوی کۆماری ئیسلامی، راست دەکا یان درۆ دەکا و،،،،، هیچ دەستی لە سەر دانانێم. ئەوەی بۆ من زۆر گرینگە ئەوەیە کە خەڵکی لایەنگری ئەو کابرایە وەزاڵە هاتوون وداخوازیان هەیە بۆ ئاڵگۆڕی ئەرێنی وژیانێکی ئاسایی. ئەوانە دێمۆکڕاتن یان پاشکەوتوو، ئازادیخوازن یان گوێلەمست ، هەرچی هەن دەتوانم بڵێم: زۆر بوێرانە ئەوە دووجارە هێڵی سوور دەبەزێنن ودەچنە شووێنێک کە لە لایان چەک بەدەستی سیستم قەدەغەکراوە. خۆ موقتەدا سەدریش هەر شیعەیە وعەبادیش ومالکیش هەر شیعەن. پەیامی هەری گرینگ ئەوەیە کە دەتوانین بڵێین خەڵک لە بەغدا ئیدی خەڵکی سەردەمی سەددام نییە. ئەوحەڕەکەتە هەرچی بێ ناکرێ لە دەرەوەی جەوهەری دێمۆکڕاسی و جەوهەری داخوازی رەوا دەرکرێ، هەر چەند ئەو جەوهەرە زۆر کاڵێش بێ. ئێمەی کورد سەدرمان خۆشبوێ یان خۆشمان نەوێ پەیامی خۆی داوە بە دەسەڵاتێکی کە تا بینە قا قا باوەڕیان بە ئایینی شیعە هەیە.خودی سەدریش شیعەیەکی ٢٤ عەیارە.
" سەری ڕەش لە دووری هەولێر "
ئیدی لێرە جوغڕافیا ، عەرزێکی دیکەیە. لێرە کورد دەسەڵاتی هەیە. نیشتمانێک پڕ لە گڵکۆی ئەنفال ، کیمیایی لێدراو ، زیندان ، شکەنجە، کۆڕە و،،،،.هەولێرو سڵێمانی ناوچەی سەوز نین. نیشتمانی شەهیدانن.لەوێ پێشمەرگە هەیە ، زانکۆ هەیە، دەسەڵات هی کوردە ، شەڕ دەگەڵ داعش بە تووندی دەردەوامە. ناوچەی سەوزوزەرد نە بۆتە ناوچەی سەوزی بەغدا.سیستم لە سەر هەوای درۆودەسەلە بەڕێوە دەجێ. نان وژیان لە سەر پشتی شێرە دێمۆکڕاسیش بۆتە گەمەی منداڵان. تاقمێکی مفتە خۆر میلیاردێڕن ، خەڵکی خاوەن شەهیدیش بۆ بژیوی رۆژانە چرکەکانی تەمەنیان بە فیڕۆ دەدەن. لێرە سرودی ئەی رەقیب،ناسیونالیزمی کوێر، ئاڵا، پێشمەرگە ،شەڕی داعش، میلیارد میلیاردی سەرۆکوبەرۆکی کورد لە بانکەکانی بیانی خۆیان حەشار داوە.
لە سەر ئەو خاکە ، ئەگەر درۆ دارەگوێز بایە رۆژێ هەزارانیان لێدەوەری. مێدیا درۆزنە ، چاپەمەنی ، رۆژنامە ، رووناکبیر، سەرمایە، پێشمەرگەش بۆتە گلادیاتۆڕی بنە ماڵەکانی خاوەن دەسەڵات. شەڕیان پێدەکەن. شەڕ خەلاس بوو دەیانبەنەوە بنکە حیزبی وتفەنگ بە دەست چاوەڕوانی ئاغاکانیان دەبن تا ئامادەبن بۆ شەڕیکی خۆدڕێنی دیکە.
" جەوهەری کەلام "
لە خۆم دەپرسم ، لە تۆ دەپرسم ، لە شەهید دەپرسم ، لە خاکی پاکی حەڵەبچە دەپرسم ، لە منداڵی ئەنفال دەپرسم، بۆ موقتەدا سەدری پاشکوتوو ولایەنگرەکانی هێرش دەکەنە ناوچەی سەوزی بەغدا ؟ ئەوان بۆ ناترسن ؟ ئیمە بۆ ترساوین خۆ سەددام نەماوە ! خەڵک رۆژانە هێدی هێدی دەمرێ وادەزانێ زیندوویە، هەناسە دەکێشێ وادەزانێ ژیان هەر ئەوەندەیە ! سەری ڕەش لە کوێێە ؟ ئەگەر پێ نازانین بۆ دەوڵەتی سەربەخۆمان دەوێ.کۆشکووتەلارەکانی بنەماڵەی بارزانی بە چی چێ بوون.بۆ هێرش کردن سەر سەری ڕەش ولێپرسینەوە لە سەرۆکەکانی عەشیرەی بارزانی ئەوەندە ترسناکە کە وەک خەڵکی دواکەوتووی بەغداشمان پێناکرێ. نەتەوەی عەڕەبمان پێ پاشکەوتوویە وخۆشمان پێ قارەمانە ! پاشماوەکانی مەلامستەفا لە بیرتانە رۆژی ١/٤/ دوارۆژەکانی مانگی ئازا ساڵی ١٩٧٥ کە ئاشبەتاڵتان پێکرا، لە تەواوی  دۆڵی چۆمان تا حاجی ئۆمەران نەتاندەوێرا وەدەرکەون لە ترسی خەڵك خۆتان دەشآردوە ، نەکا بتانگرن وبتانکوژن.! ئێستێ ئەو سەردەم نەماوە لە کونی مشکدا خۆتان حەشار بدەن دەتانبیننەوە.
مەلامستەفا بۆ دەوڵەتی کوردی شۆڕشی چێ کرد، بە نیوە خودموختاریش رازی دەبوو نەیاندایە ، کوڕەکەی تاو ناتاوێک باسی دەوڵەتی کوردی دەکا کە چی لە ترسی ئەردۆغان وکۆماری ئیسلامی فززەی لە بەر نایە. کۆنە مائۆییستێکی وەک تاڵەبانی بە درووشمی/ یان کوردستان یان نەمان / هەزاران منداڵی کوردی بە کوشتداوە ، کە چی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری عیڕاق بە دەستی سەگی دادەنووسا. ئەوڕۆش وەک ماری سر خۆی مەڵاس داوە وخەریکی داڕشتنی پیلانی نوێیە بۆ کوشتاری کورد.گۆڕان ویەکێتی ئیمزایان واژۆ کرد. قسەیەکی کاک نەوشیروانم بە کەیفێ بوو کە گووتی: واژۆکردن هاسانە ، کردار شەرتە. ئاخر دەیانناسێ. چون لەو فێلە بازانە هیچ شتێک دوور نییە.
ئێمەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاتی خۆی دەمانگووت : حیزب بۆخۆی دەزانێ چی دەکا. پاشآن دیتمان چۆن ٣٥ ساڵە بە دیل گیراون. ئەوانەی شەهیدیش بوون ، پەیامەکەیان کووژاوەتەوە وکەس حێسێبیان بۆ ناکا. لە سەدەی ناوەڕاستدا ئورووپیەکان شاباشی خۆیان دا، هێرشیان کردە سەر کلیساکان و داربەردی کلیسایان سووتاند. چون ژیانی قشە وخەڵکی هەژار زۆر زۆر جیاواز بوو. خەڵک برسی وقەشەش لەو پەڕی ملهوڕیدا دەژیان. رێک وەکی ئێستای خەڵک و دەسەڵاتدارەکانی باشوور. شەڕی داعش خەلاس دەبێ ، پاش شەڕی داعش کوردستان چی لێ بە سەردێ کەس نازانێ ؟. ئەوەیە ژیانی نەتەوەیەک کە بە لە دایک بوونی دووکەس لە سەدەی رابوردوودا تووشی نەهامەتی بووە.مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانی دو کەسایەتی کە قازانجیان بۆ دژمن زیاتر بووە تا کورد. ئەوە قسەی من نییە، دەرسی مێژوویە لە سەدەی رابوردوودا.
سندوقی (فەقیرترین پۆست)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە