کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکانی حەیای سیاسی

Wednesday, 25/05/2016, 0:05


کاتێك حەیاو شەرمی ئاکاری کەسایەتی مەردوم نامینێت ئەمە سەر دەکێشێت بۆ لێ سەندنەوەی هەموو جۆرە حەیاکانی تر، لە نێوانیانیشدا حەیای سیاسی، رەنگە ئەمە دەرهاویشتەی تێپەڕین بێت بە هەموو قۆناغ و جۆرەکانی خیانەتدا، لە هەر قۆناغێکدا بەشێك لە ئینسانیەتیان لەدەست دابێت.
ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم جوانی و راستی ئەو وتارەی پێشمه‌گه‌یه‌کی دێرین بوو لەسەر قێزەونی شەخسیەتی حەکیم محمد کريم بە ناونیشانی (مۆتەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاری سلێمانی، مەلا بختیارە) لە سایتی حەقبێژو بوێری کوردستان پۆست بێ ئەوەی هیچ وەڵامێکمان لە لایەن دەزگاو ماڵپەڕی چاودێرەوە بینیبێت دەربارەی ئەم بابەتە، ئەمەش نیشانەی شکستییەکی تری ئەو کەسایەتیە فاشیلەیە لە گۆرەپانی ژیانی سیاسی کوردستان وەك زۆربەی گەندەڵ و مافیاکانی دەسەڵاتی دزو خۆخەڵەتێن. ئەوەش کە پێشمه‌گه‌یه‌کی دێرین باسی نەکردووە زۆر لەوە زیاترە، چونکە کەسێك نامەردانە بە خەنجەری ژەهراوی خەڵکانێك بکوژێت کە لەسەر سفرەی نان خواردن کۆبووبێتنەوە و ژنی بن دەستان زەوت بکات، ئەوا  زۆر ئاساییە کە بشڵێت کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمە و هەر سەرۆکی هەرێم دەبێت.
 وەك پێشمه‌گه‌یه‌کی دێرین دەڵێت ئەم فاشیلە بە راستو  چەپدا دەدزێ و لەولاشەوە دەیەوێت خۆی بە سورەی بەر لەشکر دابنێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، خۆی بە مونەزیرو پێشەوای  شۆڕشگێری سەردەم دادەنێت و بێ ئەوەی لە هیچی شتێکد سەرکەوتوو بێت، ئگەر تەماشایەکی ئەو دەزگایەی ناوی ناوە چاودێر واتە موراقەبەکەر، یان جاسوسی کردن بکەین ، دەبینین هەر لە یەکەم لاپەرەیەوە تا دواهەمین خەڵکی بێزار کردووە بە لێدان و سوکایەتی و هۆنینەوەی زۆرەملیی نووسین دژی  حیزبە لاوازەکانی کوردستان و کەسایەتی کوردو  ئاینی خەڵکی کوردستا ن و هەموو شتێك کە ببێتە خۆ دەرخستن و دەستخۆشی لێ کردنی لە لایەن ئاغاکانیەوە، یان بەناو رۆشنبیران و نووسەر کە هەر لە خولگەی خۆیدا دەخولینەوەو هیچ جیاوازیەکیان لە نێواندا نییە، ئەوانەش بۆی دەنووسن هەر بە هەمان چاو تەمشا دەکرێن.
ئیسلامیەکان و کۆمۆنیست و سۆشیالست و شیویعی و ... هەموو قەوارە بچووکەکان کە نەچەکیان هەیەو نە دەسەلات کە تا ئێستا دەسەڵاتی دامەزراندنی تاکە کەسێکیشیان نەبووە، دەبێت چ ئازایەتیەک بێت پشتیان لە ئەرز بدرێت لەکاتێکدا خۆیان لە خۆڵدا گەوزاون بە هۆی ستەمی ٢٥ ساڵەی سەرانی زۆنی سەوزو زەرد، ئەم  بێ زەوقکردنە ی خوێنەران نەفرینی بەدوادا دێت، رەفزکردنەوەی لە دوادێت، ئەمە لە وەختێکدایە تا ئێستا نەمانبینیوە وەڵامی تاکە رەخنەیەك بداتەوە کە لە کەسایەتی و مێژووی پڕ خیانەت و گێرەشوێنی و گەندەڵی گیراوە، یان تا ئێستا بە تاکە وشەیەکیش نەمانبینی رەخنە لە  دەسەڵات و شەرعیەتی (ویلایەتی فەقیهـ)و شیعەگەرایی بگرێت، ئەمە هێڵی سوورە بۆ ئەو و دەزانێت چ بەرەنجامێکی دەبێت، لە کاتێکدایە حوکمەتی ئێرانی فاشیی رۆژانە رۆڵەی بە وەفای میللەتەکەمان لە سێدارە دەدات و پاکتاویی چالاكوان و دڵسۆزان دەکات.. ئەمەیە مەبدەئی مەلا بەختیار هەر لە ئەوەڵەوە تا ئێستا بە لێدانی زەعیف و بێدەسەڵات و لەولاشەوە مەرایی و نۆکەریی کردن بۆ زلهێزانی ئەقلیمی و خۆشی بە خەباتکار  دادەنێت، دەك پیرۆزت بێت کەسایەتیەکەت کە پراوپڕی پێستی خۆتە، ئەی خەزورانی ماڵی سەرۆك. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە