چێشت لێنه‌ره‌که‌ی بارزانی دڵسۆز نییه!
Tuesday, 24/05/2016, 23:29
ده‌گێڕنه‌وه له شای ئیران، رۆژێک سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانی کۆده‌کاته‌وه و پێیان ده‌ڵێت؛ بچن له‌نێو شاردا بزان ده‌نگوباس چییه، خه‌ڵکه‌که چیده‌ڵێن ئه‌و كات له‌سه‌رو به‌ندی كوده‌تادابوو، شار شڵه‌ژابوو، وه‌زیره‌کان ده‌ڕۆن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه به شا راده‌گه‌یه‌نن هیچ ده‌نگۆیه‌کی وانییه‌و شتێکی له‌و باسه‌ش که‌س خه‌به‌ری نییه. شا به‌گومانه‌وه له وه‌زیره‌كان ده‌ڕوانێت، شا ده‌چێته لای چێشت لێنه‌ره‌که‌ی و پێی ده‌ڵێت که‌بچێته نێو شاره‌وه و تابزانێت سه‌باره‌ت به ده‌نگۆیانه‌ی كه‌هه‌ن گه‌له‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه، چێشت لێنه‌ر ده‌چێته ناوشاره و ده‌بیستێت و ده‌بینێت! به‌په‌له په‌ل و شڵه‌ژاوییه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه لای شا‌و پێی راده‌گه‌یه‌نێت شا ئه‌گه‌ر له دڵسۆزی من بێگومانیت واباشتره به‌زووی هه‌ر ئه‌م شه‌و خۆت و خانه‌واده‌ت له‌م شاره وه‌ده‌رکه‌ون چونكه خه‌ڵكه‌كه باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه‌ئه‌م شه‌و كوده‌تاده‌كریت. شا له دڵسۆزی چێشت لێنه‌ره‌که‌ی گومانی نابێت و هه‌ر ئه‌و شه‌وه خۆی و خانه‌واده‌که‌ی له ئێران به‌ڕێده‌که‌ون، هه‌ر هه‌مان شه‌ویش كوده‌تاكه‌ی 1979 به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كرێت.
به‌تێڕوانینی من ئەگەر مەسعود بارزانی چێشت لێنه‌ری هەبێت، ئەو چێشت لێنەرە دڵسۆزنییه، چونکه سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشوور سیاسه‌تێکی شکستخواردوه، ئه‌وه‌ی پارتی دیمورکاتی کوردستانیش ده‌یکات له دۆستایه‌تییه‌ک ده‌چیت له‌گه‌ڵ دوژمنی گه‌لی کورد، داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالکا، کۆمه‌ڵکوژییه‌کی له‌سه‌رخۆیه، ده‌بوو باشووری کوردستان‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ببوایه به‌سه‌رچاوه‌و نمونه بۆ کوردانی ته‌واوی پارچه‌کانی تر، لێ مخابن نه‌ک نه‌یتوانیوه ببێته نمونه بۆ پارچه‌کانی تر، به‌ڵکو قه‌یرانی بۆ کوردانی باشوریش دروستکردوه‌و گورزی خراپیش له‌کوردانی پارچه‌کانی تر ده‌دات، واباشتره پارتی ده‌ست له‌و سیاسه‌ته دژبه‌رانه‌یان هه‌ڵبگرن دژ به‌کوردانی رۆژئاوا‌و باکوور، یان به‌ڵکو واباشتره چێشت لێنه‌ره‌که‌ی بگۆڕێ.
ئه‌گه‌ر به‌شداری کورد له‌په‌رله‌مانی عێراق هیچی بۆ کورد سه‌وز نه‌کردبێت، ئه‌وه مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه لایه‌نه کوردیه‌کان پڕۆژه‌یان نیه بۆ کورد له‌عێراق، ده‌بوو کورد پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی بۆ ته‌واوی عێراق پێبێت‌و به‌و نیازه‌وه به‌شداری حکومه‌تی عێراق بکات که ده‌بێته پێشه‌نگ بۆ وڵاته‌که به‌ته‌واویی، نه‌ک ته‌نها پرۆژه‌ی بۆ کوردان هه‌بێت، به‌داخه‌وه له‌ئێستادا لایه‌نه سیاسیه‌کان، ته‌نانه‌ت پرۆژه‌یان بۆ کوردانیش نیه له‌و وڵاته، ئه‌وه‌ی هه‌یانه ته‌نها داواکاریی بچوکه‌و خۆی له‌پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کاندا ده‌بینێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست