میلله‌ت له نیوان به‌رداشی زۆنی سه‌وزو زه‌رددا
Monday, 23/05/2016, 19:24
هەر کەس و لایەنیک لە خەمی قەلەمڕەوی خۆیدایە ، پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنداریەتی زۆنی زەرد دەکات ، هەم و خەمی پارتی دیموکراتی کوردستان پاراستن و سەقامگیری زۆنی زەردە ، سیستەمی ئیداری بەڕیوەبردن لە زۆنی زەرد شتیکی ترەو جیاواز لە سیستەم و ئیداری لە زۆنی سەوزدا .
یەکیتی نیشتیمانی کوردستانیش قەلەمڕەوی جیۆ سیاسی زۆنی سەوز دەکات ، مافی خاوەنداریەتی ئەم زۆنەیش لە ئەستۆی یەکیتی نیشتیمانیدایە ، چونکە گەر تۆزیک واقیعی و ڕاستگۆ‌و ڕاشکاوبین ، هەموومان ئاگادارین کە هیچ یەکیک لەم دوو حیزبە هەم پارتی و هەمیش یەکیتی توانای لابردنی کارگوزاریکیان نییە لە دەرەوەی قەلەمڕەوی و خاوەنداریەتی زۆنەکانیان .
کەواتە میللەت چی ؟! میللەت لە نیوان بەرداشی هەردوو زۆنەکەدا و بەهۆی قەیرانی ئابوری و سیاسی خولقینراو و ململانئ و بەریەککەوتنی ئەم دوو هیزەوە داری بەسەر بەردییەوە نەماوە و مالویران بوون ، ئیستا هیلکەکانی زۆنی سەوز لە سەبەتەی زۆنی زەردایە ، ڕیکەوتنی نیوان یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی سەرەکییان گەڕانەوەی هیلکەکانە بۆ ناو سەبەتەکەی زۆنی سەوز ، چونکە زۆنی سەوز لەژیر چەتری زۆنی زەرددا هەست بە پەراویزی و ستەم دەکەن ، کیشەو ململانئ کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابورییەکانی زۆنی سەوز ، خودی ڕیکەوتنەکەیش تابعیکی ناوچەی پیوە دیارە و مەبەستیان یەکخستنەوەو ڕیکخستنەوەی نیومالی سەوزە ، چونکە لە دوای ڕیکەوتنامەی ستراتیژی نیوان پارتی دیموکراتی کورستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ، پاشانیش لەدوای سالی ۲۰۰۹ و سەرهەلدانی بزوتنەوەی گۆڕان زۆنی سەوز گۆڕەپانی ململانئ سیاسیەکان و تەسفیەی حیساباتی لایەنەکان بووە .
زۆنی زەردیش بەش بەحالی خۆی قەیران کیشەو گرفتی هەبووەو خەلک لە خۆشی‌دا ماراسۆن ناکات ، بەلکو ژینگەو کەشی دیموکراسی پیویست لە بار نەبووە بۆ خۆپیشاندان و ڕیپیوان ، بەلام زۆنی سەوز بەهۆی کەشی ڕەخساو بۆ پراکتیزەکردنی دیموکراسی جگە لە کۆلی خۆی دەستبارو کۆلباری زۆنی زەردیش بووە بەتایبەت لە بوارە مرۆی و سیاسییەکاندا .
ڕیکەوتنی نیوان یەکیتی و بزوتنەوەی گۆڕان عەرشی زۆنی زەردی لەرزاندو دەیان خویندنەوەو تەفسیرو لیکدانەوەی بۆ ئەو ڕیکەوتنامەیە کرا ، هەریەک بەجۆرو لیکدانەوەیەک ڕاڤەی دەکرد ، بەلام زۆرینەیان لەیەک گۆشەوە ، شیکاری و شیتەلیان دەکرد ، نەک ووردبینانە لەهەموو گۆشەکانەوە شرۆڤەی بکەن .
سیاغه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر توند بوو ، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاردانه‌وه‌ی هه‌ندیك له به‌رپرسان و نوسه‌ران و چاودیرانی سیاسی زۆنی سه‌وزی به دوای خۆیدا هینا ، دیسانه‌وه‌ی زمانی زبر‌و زمانی سرینه‌وه‌ی یه‌كتر هاته‌وه نیو فه‌رهه‌نگی كلتوری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگای كوردی ، له‌هه‌ردوو زۆنه‌كه به زمانی زبر و سرینه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌په‌یڤین ، به‌لام هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌لگری كلتوری خولقاندنی دوباره زیندووكردنه‌وه‌ی زۆنه‌كان و شه‌ڕوململانێی نیوخۆین ، سوود مه‌ند و موسته‌فیدی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوانه‌ن ، قه‌له‌مبه‌ده‌ست و ده‌مشڕه‌كانی شه‌ری نیوخۆ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خۆیان عیله‌تی بئ مه‌شروعن و ژینگه‌ی كوردی‌یان بۆگه‌ن كردووه ، له‌دوای خۆیشیان چینیكی موفته‌خۆرو مشه‌خۆریان په‌روه‌رده كردووه ، كه وه‌زیفه‌ی ره‌قه‌م یه‌كیان له‌باربردن و ئیفلیج كردنی یه‌كڕیزی نیشتیمانی و ئازادی و دیموكراسی یه .
ده‌كرا پارتی دیموكراتی كوردستان له سیاغه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بیگوتبایه : به ووردی و جدییه‌وه چاودیری به‌نده‌كانی ریكه‌وتنامه‌ی نیوان یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كه‌ین ، خۆئه‌گه‌ر ریكه‌وتنامه‌كه خزمه‌تی به یه‌كریزی نیشتیمانی و پرۆسه‌ی چاكسازی و ده‌رباز بوونی دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی و قه‌یرانی ئابوری و ئه‌زمونی دیموكراسی و ئازادی كوردستانی كرد ، پیشوازی لئ ده‌كه‌ین ، خۆ ئه‌گه‌ریش ئاراسته‌ی ریكه‌وتنامه‌كه بووه فاكته‌ریك بۆ به بنبه‌ستگه‌یشتن و قولبونه‌وه‌ی كیشه سیاسی و ئابوری و نیوخۆییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان ، ئه‌وكات هه‌لویستی رابردومان چی و چۆن بووه ، هه‌رواده‌بیت كه خستومانه‌ته ڕوو ، كه‌واته هه‌لویستی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌سته به ناواخنی ریكه‌وتنه‌كه‌و هه‌نگاوی كرداری بۆ پراكتیزه‌كردن .
له‌دیدی منه‌وه ئه‌م سیاغه‌یه خزمه‌تێكی باشتر‌و جوانتری به‌م دۆخه‌ی ئیستا ده‌كرد و لانیكه‌م نیگه‌رانی و خه‌می به دوای خۆیدا نه‌ده‌هینا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست