کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى دیموکراتى کوردستان لەبەردەم قەیرانى زەمەنەجیاوەزەکاندا

Monday, 23/05/2016, 19:21


هەرلەبەرایەکانى دروست بوونى ئەو پارتە سیاسیە و ڕادەستکردنى بەبنەماڵەیەک وێنەکێشانیان بۆ سیاسەتى ئەو پارتە لەباشورى کوردستان کێشاوە ،سروشتێکى تێدا خوڵقاوە ناتوانێ گوێ لە دەرەوەى خۆى بگرێ و نایەوێ گوێبیستى ڕاستیەکان بێت ،بەردەوام خەریکى ئەوەیە باڵادەستى خۆى بەسەر هەموو جیاوازیەکاندا فەرز بکات ،پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئێستا پیویستى بە سەرلەنوێ داڕشتنەوەى خۆیەتى بۆ ئەوەى ئایندەى گەش بێت ، چونکە پارتى دیموکراتى کوردستان بەدرێژایى مێژووى خۆى کە ئەمسال تەمەنى دەبێت بە حەفتا ساڵ بۆساتێک ئاوڕى لە دواوەى خۆى نەداوەتەوەو خوێندنەوەیەکى بۆ ڕابردووى خۆى ئایندەى خۆى نەکردووە ،ئەو ئاوڕ نەدانەوەیە لەو پانتایە مێژوییە دواڕژى ئەو پارتەى بەرەو قۆناغێکى نادیار ئاراستەکردووە . پارتى دیموکراتى کوردستان ناتوانێ ئەو هێزە خوڵقاوانەى دواى خۆى ببینآ و ناتوانێ هەموو ڕنگاکان بخوێنێتەوە ،چونکە پێى وایە توانستێکى لە ڕادەبەدەرى هەیە بۆ ململانێ کردن لەگەڵ مەرگدا ،ئەو وێنایە پانتایی خەیاڵى خەڵکى پارتى دیموکراتى کوردستانى داگیر کردووە ، بێئاگان لەوەى کە پارتى لە ئێستا تەنیا جەستەیەکى سەڕە و ئەو پاڵەوانە نییە کە خۆى دەر دەخات ، پارتى دیموکراتى کوردستان ئەو کاتەى دێتە بوون لەساڵى 1946%95خەڵکى کوردستان پشتیوانى لێدەکەن شوعیەکانیش لە ساڵى 1961بۆ بەرگرى کردن لە کوردستان دێنە مەیدان تیکۆشان ، بەڵام کاتێک ئەو بزاڤە خۆى بەو هێزەوە دەبینێ ، چەندین هەڵەى ستراتیژ دەکات لێدان لە شوعیەکان پەلاماردانى سۆفیەکانى برادۆست و لێدان لە خێڵى سورچیان کێشەى نێوان زێبارەیەکان بنەمالەى بارزانى کوشتنى نەیارەکانى لە دواى جیابونەوەى بالى مەکتەبى سیاسى لە ساڵى 1966کۆتاکەى هەرەسى خەباتى چەکدارى ئەیلول بوو ، ئەو ململانێیانە کاریگەریان لەسەر ئەو بزاڤە دروستکرد ،دواى هەرەس و دروستى بوونى (یەکیتى نیشتمانى کوردستان ) و(سۆسیالسیت)و هاتنەوە مەیدانى (حیزبى شوعى) پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەوێتە پاشەکشێ کردن ، چونکە لەوساتە نابێتە ئەو هێزەکاریگەرە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە داگیرکەرانى کوردستان ، جارێکى تر هەلەى ستراتیژى دەکاتەوە و لەساڵى 1978لە هێزەکانى یەکیتى نیشتمانى کوردستان دەدا لە باکورى کوردستان بە پاڵپشتى جاشەکانى تورک ئەو هێزە تێک دەشکێنى . دواتر لەبەرەى جوقد ناگات رێکەوتن لەگەڵ ئەو هێزە کەلەمندالدانى ئەو بەربۆتەوە و بە مەترسى دەزانی لەسەر خۆى دەکەوێتە دروستکردنى بەرەى جوت بۆ لێدان لە یەکیتى نیشتمانى کورستان . دواتر لەساڵى 1982 دەکەوێتە وێزەى حیزبى دیموکراتى کوردستان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهاوکارى ساواکى ئێران و هێزى پاسداران حیزبى دیموکراتى کوردستان لە ڕۆژهەڵات دەکەنە دەرەوە و خوێنێکى زۆر ى لاوانى کورد دەڕژێ .ئەو شەڕە ناو خۆییە بەردەوام دەبێت تاوەکو دروستکردنى بەرەى کوردستانى راپەڕین و هەڵبژاردنى ساڵى 19\5\1992پارتى دیموکراتى کوردستان هەموو هێزى خۆى بۆ تەزویر دەخاتە گەڕ دەتوانى پەنجا بەپەنجا بن لەگەلڕ یەکیتى ،هەرلەو ساوە شەرێک لە نێوان پارتى کرێکاران و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەخوڵقێنێ بە پشتیوانى تورکیا .ئەوە گەورەترین قەیران بوو بۆ پارتى ،دواتر پارتى قبوڵى نییە هیچ هێزێکى سیاسى لەگەڵ ئەو حوکمى کوردستان بکات وشەریکە بەشى ڕاستەقینە بێت . ئەوەش شەڕى ناخۆى لێکەوتەوە و پاترى جار ێکى تر کەوتەوە گەورەترین هەڵەى مێژوویى لە ساڵى 1996دواتریش لەساڵى 1997ئێستا پارتى لە قیرانێکى قەورەدا دەگوزەرێت و ناتوانێ دان بەو قەیرانەى خۆیدا بنێ . چونکە بەردەوام لە خەیاڵى ئەوەدایە دەبێ بۆ ئەدە دەسەڵاتى کوردستان لە ژێر دەسەلاتى ئەو هێزەدا بێت ،لەئێستاد پارتى ئەگەر بیەوێت هێزى ڕاستەقیەنى خۆى بزانێ لە هەڵبژاردنێکى پاک بۆى دەردەکەوێت خاوەنى چەند کورسى پەرلەمانییە .ئەو زەمەنە گوزەشت خەبات بەتاکو کۆمەڵگا بفرۆشیتەوە ئەمڕۆ کۆمەڵگا ئازادى و ژیانى دەوێ،کەس قبوڵى برسیەتى و دکتاتۆریەت ناکات لە هەر هێزێک . بۆ دەبآ پارتى دیموکراتى کوردستان یارى بەچاەنوسى ژیانى خەڵک بکات . بۆ دەبێ پارتى دەسەت بۆ موقەدەساتەکانى نیشتمان ببات ؟ بۆ دەبێ پارتى دەژە دیمەکراسى بێت ؟ بۆ دەبآ پارتى خۆى بە خواوەندى سیاسى بزانێ لە کوردستان ؟ بۆ دەبێ پارتى دۆستى یەک حیزبى سیاسى نەبێ لە هەرچوار پارچى کوردستان ؟ بۆ دەبێ پارتى بەردەوام بەزەبرى هێز خۆى بەسەر هێزەکانى تردا بسەپێنآ؟ بۆ دەبێ لەو لاوازیەى پارتى هێزێک نەبآ بەو حیزبە بڵێ لێرە بوەستە و چیتر بۆت نییە یارى بە قوتى خەڵک و پیرۆزیەکانى نیشتمان و یاساکانى وڵاتەوە بکەى . ؟بۆ دەبێ گەل لەبەرانبەر ئەو هەموو ستەماریە بێدەنگ بێت . دەبێ دەسەڵاتى پارتى لە حیزبى بەعس بکوژتر و بەهێزتر بێت ،یان ئەوە ماتەوە بۆ ئەو کاتەى کە کورد هەموو شتێک لەدەست دەدات و نەدەبێ بەخاوەنى دەوڵەت وهیچ دەسەلاتَێکى نامێنة ئه‌و كات په‌شیمانی چی بۆ كورد ده‌كات . دیارە حیزبە سیاسیەکان و میللەتى کورد چاوەڕوانى هێزێکى دەرەکین پارتیان بۆ لە کورسى دەسەڵات بێتە خوار.بەڵکو کە لە ئێستا پارتى خاوەنى هیچ هێزێک نییە بتوانێ ڕوبەڕوى هیچ هێزێکى تر ببێتەوە ،پارتى لە نێو قەیرانى ئێستا و ڕابردودا بۆتە کەمینەیەکى زۆر لاوازو هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تدا هه‌یه‌ .به‌ڵام پارتى هیچ خوێندنەوەیەکى بۆ ڕابردوو نییە هیچىشی بۆ ئایندەى کورد پێ نییە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە