کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆشنبیری قسە زل و هەلپەرست ..!

Wednesday, 18/05/2016, 18:27


لەگەڵ ڕێزم بۆبەشێک لەو نووسەرو ڕۆشنبیرانەی کەهەڵوێست وقەڵەم و ویژدان وئینسانیەتی خۆیان نەفرۆشتوە بەسەرانی مافیای کورد ،لەپێناو پارەی دزراوی قوتی خەڵکی کوردستان و ژیانێکی شەرفەتمەندانەیان هەڵبژاردوەو دەمی خۆیان ،لەبەرامبەر سەرانی مافیای کوردو خیانەتەکانیان بێدەنگ نەبوون و بەردەوامن ،لە دەرخستنی تاوانەکانی ئەم مافیایانە.
چۆن رۆشنبیری ڕاستەقینە ،لەکۆیلەو قەڵەمفرۆش و هەڵوێست فرۆش جیادەکەیتەوە و دەتوانیت بڕیار بدەیت ،ئەم رۆشنبیرە لەبەرەی خەڵک و پشتیوانیانەوە وهەرگیز ملکەچ ناکات بۆپارەودەسەڵات ،ئەو نووسەروڕۆشنبیرانە خاوەن هەڵوێست و ئینسان دۆستن و بەردەوام خەریکی ڕەخنەو ڕسواکردنی ئەم دەسەڵاتە مافیایە،ئەوانەشی خەریکی شیکردنەوە وپیاهەڵدانی ئەم دەسەڵاتەمافیایەن وپاساو بۆ تیرۆری رۆژنامەنووسان وکۆشتنی ژنان و بێ مووچەیی و دزی و گەندەڵی داوێن پیسی دەهێننەوە ،ئەو جۆرە لە رؤشنبیرو نووسەر ،لەسەرانی مافیای کورد تاوانبارترن بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان و نبێت ڕێزیان لێبگیرێت ،بەومانایەی ووشە ریزدەکەن ،بەڵکو دەبێت دەستەکانیان ئاشکرابکرێت .
ئێستا دووفاقی نووسەران وڕۆشنبیران ،لەلوتکەی خۆی دایە ،هەندێک خۆیان بە ڕەخنەگردەزانن ،بەڵام خاوەنی بچوکترین هەڵوێست نین و تەنانەت ،هەر نووسینێک ،بۆنی ڕەخنەی جدی لێ بێت لەسەرانی مافیای کورد ،جورئەتی لایک کردنیشیان نیە ،بۆیە دەبێت پێتان بڵێن ئێوە کەسانی دووفاقین وخەریکی هەڵوێست نواندنی ترسنوکانەو شەرمنانە ،نەک هەربەڕاستی ئێوە دژی ئەو دەسەڵاتە مافیایە بن و بەشوێن ئازادی و مافەکانی خەڵکی کوردستانەوە بن .دڵنیشام ئەگەر بەرژەوەندیتان وابخوازێ بکەونە دژی نووسەران و رەخنەگرانی ڕاستەقینە دەیەک .بۆیە باشتر خۆتان یەکلایی بکەنەوە و بەدرۆوە خۆتان بەڕەخنەگر مەزانن و لەژێرەوە خەریکی کاسبی بن .
وەک پەشێوی شاعیر دەڵێت :
گەمژە و نەزانن ئەوانی پێم دەڵێن تەوری برای داریش هەیە 
گەمژە و نەزانن ئەوانی پێم دەڵێن ژەهری شیرینی ماریش هەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە