کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نفالی ده‌ڤه‌ری بادینان

Tuesday, 17/05/2016, 19:15


کەبۆ چیا سەرم هەڵگرت ، بۆئەوە نەبوو تابەئاشتی و سەرفرازی بگەم ،بەڵکو بۆئەوەبوو کبریاو کەرامەتم بپارێزم ، بۆ ئەوەی مرۆڤ لەساتە سەختەکاندا نرخەکەی بهێڵێتەوە . " (نیکۆس کانزانتزاکیس)
----------------------------------------
وه‌ک شاهید حاڵێکی ئه‌نفالی هه‌شت له‌ده‌ڤه‌ری بادینانداله28 .8. 88 تا .3 .9 .88 هه‌موو ده‌ڤه‌ری بادینان بێ شه‌ڕ گیرا. واته ئه‌و هه‌موو ناوچه فراوانه‌ به‌دۆڵ وشاخ و روبارو دارستانه‌وە، تفه‌نگی به‌رگری تیا  نه‌ته‌قی ، ڕژێم بێ ئاره‌ق هه‌موو ناوچه‌که‌یگرت.  سەرەتاهێرشه‌کانیش له‌م قۆڵانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد له‌زاخۆوه‌ به‌ره‌و کڵناسێ و چیای بێخێر. 
 ئەم ناوچەیە کلیلی هەموو بادینان بوو، ڕژێم بەتێکشکانی لقی یەکی پارتی ،  دەیان زانی لەوێ هێزێکی تر نی یە  کە بەرگری بکات  ، پارتیش نەی کرد بۆیە لەهەموو بادیناندا  سەربازێکی بەعس جاشێک  نەکوژراو ناوچەکە کەوتە دەست ڕژێمیبەعس . ئێمە کە لە گەلی حەفتانینەوە بۆ هرورو لەوێشەوە بە جادەسەرەکێکەی  زاخۆ کونەماسیدا پەڕینەوە تابگەینە هاوڕێکانمان ، دووڕۆژ پێش ئەوە  فڕۆکەجەنگێکانی بەعس  مەڵبەندی بادینانی یەکێتیان  بۆردمان کردبوو ،منیش جگە لەهاوڕێکانم برایەکی بریندارم لەوێ بوو ، هیچ جیهازێک  کاری نەدەکرد  تا پەیوەندی بکەم  و لەڕەوشەکە حاڵی بم، داخۆ چیان بەسەر هاتوە ؟ من و هاوڕێکەم کە تازە لە دەورەیەکی  سەربازی ئێران  گەڕابۆوە   بەڕێگەوەبوین ، ئەمان دی گوندەکان بایەقوش تیادەخوێن و  چۆڵ کرابوون هیچ ئاسەوارێکی ژیانی تێدا نەمابوو . لەخۆمان دەپرسی چۆنە بەم خێرایە ئەم گوندانە چۆڵکران ؟ خۆ هەفتەیەک بەر لەئێستا  کە لێرەوەڕۆشتین گوندەکان  ژیانی تێدابوو ،ئاوەدان بوون.  ئێمە لەهەوڵی ئەوەدابووین بگەینە  کۆمیتەی  ئامێدی  ، دووهۆکار هەبوو لەوێ بەجیهاز دەگەشتین  و  دەمانتوانی  هەواڵی پێشەوەچونەکان بزانین ، دوایش  چەند هاوڕیەکی خۆشمان لەوێ بوون دەمان توانی ببینە کۆمەڵێ پێشمەرگە  هەر هیچ نەبێت گەر شەهید کراین بتوانن  تەرمەکانمان بشارنەوە .  لەڕێگە بەرەو گوندی کلاشیخۆ دەچوین  تراکتۆرێکی بێ عەرەبانەمان دی سێ تایەی هەبوو  ئەوە یەکەمین جارم بوو شتێکی وابینم  لێمان نزیک بۆوە  و ڕامان گرت دووژن و پیاوێکی پیرو منداڵێکی هەرزەکاری هەڵگرتبوو لێمان پرسی ڕەوش چۆنە ؟لەوەوڵامدا ووتیان : "تەقەدومە" و ئیتر جێیان هێشتین ، کۆمیتەی ئامێدی لەناو گەلیەکدابوو  ناوی" گەلی بازێ "بوو. تۆپباران دەستی پێکردبوو کاتێک گەیشتن ، تات تاک تۆپی هەڵدەدا  وەک ئەوەی  تەنها ڕەسەدەکان دیاری بکات .  تۆپەکانی لەگەلێکەدەدا  دەنگی هێندە زۆربوو گەلێکە دەنگی دەدایەوە ،  ئەو عەسرە کۆبوینەوە بڕیارمان دا  کە بەرەو لای  مەڵبەند بکەوینەڕێ  چونکە  دوای ڕۆژێکی تر گەر نەگەشتینایە  بەهاوڕێکانمان ئەوان دەکەوتنەڕێ  بەرەو ئێران . 
 پاش کەمێک تۆپەکان  ڕێک لەبەردەم بارەگاکەی دەدا  چونکە یەک یەک دەیهاویشت   دەمانتوانی خۆمان بپارێزین . لەبەردەم هەیوانی  بارەگاکەبووین دەنگی تەقینەهات من ووتم: هات  دای لەزەوی  حەمەی برای شەهید وەستامەجید زاماربوو ، فریای هاتنە ژوورەوە  نەکەوت، برینەکەی زۆر ترسناک نەبوو ، مەفرەزەیەکی پارتی گەلیش لەوێ بوون ئەوان دکتۆرێکیان لەگەڵ بوو  برینی  قۆلێ حەمەی بەستو چيند پارچەیەکی لەگیانی دەرکرد   ، لەناو خۆماندا کەوتینە گفت و گۆ  کە ڕەنگە کورد ووتەنی "ئەم هەویرە ئاو زۆر بکێشێت "؟  بریارمان دا بەڕێچکەیەک بکەوینەڕێگە ، دەمان زانی  ماوەی هاویشتنی تۆپەکان چەندە ، بۆیە بەهەڵوڕە  یەک بەدوای یەکدا  بارەگاکانمان جێهێشت .  عەسرێکی زووبوو کە لەگەلێکە چوینە دەرەوە چەند خێزانێکمان دی کچێکی  ٧ یان ٨ساڵان  هات بەرەو ڕووم و  تورەکەیەکی بچوکی پڕ فیشەکی کڵاشیکۆفی دامێ  ووتی : باوکم دەڵێ بیدە بەپێشمەرگەکان  با بەکاری بێنن .  من لێم وەرگرت و لەباخەڵم نا ، چاوی ئەو کچە  هێشتا  لەبەر چاوانم کاڵبنەبۆتەوە   بەهیوام   لەژیاندا بێت و بەختەوەر بێت ، چونکە دوای زانیمان لەو گەلیەدا  خەڵکانی زۆر شەهید بوون بەکیمیاوی .  گەلی "بازێ"مان  جێهێشت   تۆپ باران  بەردەوام بوو  یەک دووهاوڕێمان  نەخوش بوو ن برینارمان پێبوو  تاریکی باڵی بەسەر  ووڵاتدا کێشا  ، پێشمەرگەکانی "پارتی گەل " خەڵکی ناوچەکەبوون  بەرەو گوندێکی "فەلایان" بردین  تا تۆزێک پشووبدەین ،چونکە  جگەلەوەی هەورازێکی سەخت بوو  بەخێرایەکی نیمچە ڕاکردنیش ڕێگەمان دەکرد بۆیە برسکمان لێبڕابوو  . کەچوینەگوندەکەوە چۆڵکرابوو ، هەمووشتێک جێهێڵرابوو  ماڵات بێخودان بوون  ، پاش تۆزێک پشوو  مەفرەزەکەی پارتی گەل جێیان هێشتین  ، ئێمەش کەوتینەڕێگە  بەرەو مەڵبەند کە لە گەلی زێوێ بوو لای تەنیشت لقی یەک و بارەگاکانی حیزبی شیوعی و بارەگای پارتی مەسیحێکانیش هەرلەوێ بوون، لەسەر زێی گەورە. کەئەو گوندە مان جێهێشت   چەند مانگایەکمان دی  کاوێژیان دەکرد ، ئەوان بێئاگابوون لەجەنگ ،  ئێرە گوندی فەلایان بوو  لەدەرەوەی دێکە  کەوتینە ناو گۆڕستانێکی خنجیلانە  و دیمەنێکی سەیرمان دی  کە وەک  گۆڕستانی ناو فلیمەکان وابوو لێرە  لەسەر چەند گۆڕێک  مۆم داگیرسابوو  وەک ماڵئاوایەک  
 له‌ ئازیرانیان بکەن ،  ئەم دیمەنە  بۆمن بووە جێگەی بیرکردنەوە و پرسیار داخۆ ئەوانە کێبن  کە لەم  تەنگانەیەدا مردۆکانیان فەرامۆش نەکردوە؟ که‌ئه‌و گونده‌مان به‌ڕێ کرد دوژمن ده‌ستی کردبوو به‌پێشره‌وی کردنو زۆر لێمانەوە نزیک بوو ، لەشەودا دەنگ  زیاتر دەڕوات چراخانێک بە زریپۆش و وازو زیلەکانیان  دروستت ببوو ئەوان لەقەتارەی کاروانێکی دڕندە دەچوون . ئێمە لەگەڵ  هاوڕێکانمان  
به‌ناو بۆسه‌ی دوژمندا هاتین بەجوانی گوێمان له‌ده‌نگیان بوو ، هاوڕێیان کاک عه‌بدوڵا ، گۆران ،کاک سالار ،بێستوون ،مه‌لا یوسف  هاوار وچه‌ند براده‌ری تر بووین ، کە لەدوژمن دروکەوتینەوە  پاش چەند دەمژمێرێک ڕێکردن  ، کەوتینە ناو بێستانێکی شوتیو کاڵەکەوە، ئەوساڵە  هەر ئەنفال نەبوو بەڵابوو بەڵکو  کشتوکاڵیش  زۆر نەخۆشی لێیدابوو ، شوتیو کاڵەکەکان زۆر بێتام بوون خۆرکە لەجەستەی دابوون بچکۆلەوڕەنگ پەڕیووبوون ، توشی چەند  کەمتیارێکیش بووین ، من یەکەمین جارم بوو ئاوا لەنزیکەوە کەمتیار ببینم ،ڕاستی نازانم کێ بوو ووتی ئەوانە کەمتیارن  ، کە بێشەرمانە بەناومانا هاتن .  ده‌مه‌و به‌یان گه‌شتینه‌ سه‌ر زێی گه‌وره‌ ،له‌زێوه‌ لای "لقی یه‌کێ پارتی" که‌هه‌موو بارەگاکان چۆڵکرابوون   به‌هه‌ر ئه‌حواڵێک بوو له‌زێکه‌ به‌ "ده‌ڤه‌ڕست" په‌ڕی نه‌وه‌. له‌وێ توانامه‌ن نه‌ما لێی پاڵ که‌وتین ،به‌ڵام به‌بڵاوی،چونکە  پێشبینیمان ده‌کرد که‌دوژمن زۆر به‌خێرای هه‌موو ناوچه‌که‌ده‌گرێت ،  دوای پشودانێکی سەرکەشانە لەنزیک ئەو پردەی کە لەسەر زێکە   بەدروستنەکراوی جێهێڵرابوو پایەکانی  وەک ئاسەوارێک مابۆوە کە ئەوەپڕۆژەی  بەعسێکان بوو بۆ ڕاگواستنی ٢٠کیلۆمەتر لەگوندەکانی کوردستان  .عه‌سرێکی دره‌نگ گه‌یشتینه‌لای براده‌رانمان. 
له‌گوندی "نێرۆ " هێزه‌که‌مان زۆر بوو ژماره‌ی پ م ناوچه‌ی سۆران بووین به‌ 16 پ م و ئیتر  دوو هێسترمان بار کردبوو له‌و شتانه‌ی
پێویستیمان پێیان بوو ،وه‌ک جیازی ڕاکاڵ و گوله‌ی "ئاڕ بی جی" و به‌تانیو هەندێک خۆراک و داو ده‌رمانبراده‌ران ، برادەراکانمان له‌مه‌ڵبه‌ند هه‌موو تفه‌نگه‌ زیاده‌کان و دۆشکاو  ماسکی گازیان شاردبۆوه‌ ،چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا نازانم باره‌گاکانیان بۆ نه‌سوتانبوو؟کەپرسیارم کرد  بۆ ئاورتان لەبارەگاکان نەداوە لەوەڵامدا ووتیان   چونکه‌ پارتی بە ئێمه‌ ی ووت به‌رگری ده‌که‌ین ونایه‌ڵین دوژمن بێته‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ڕه‌، لێ واده‌ر نه‌چوو  ،هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه‌ چه‌ند زیندانیه‌کی جاش لای پارتی گه‌ل بوون ئازادیان کردن، ئێمه‌ش سێ زیندانیمان هه‌بوو بێ له‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند که‌زوتر چارەسەریان بۆ کرابوو، .شه‌ریف زیندانیەک بوو سوێنی خوارد له‌گه‌ڵمانا بمرێت بیکه‌سێکه‌ی هه‌ڵگرت، خه‌ڵکی گوندێکی نزیکی دهۆک بوو ،حه‌مه‌ جاشێک بوو له‌گه‌ڵ بایزدا‌ گیرابوو "بایز" موستەشاربوو ، حەمە خه‌ڵکی دهۆک بوو له‌تیپی مۆسیقای دهۆک جاسی لێ ده‌دا.  له‌گه‌لزیندانێکی تردا ئەویش  خه‌ڵکی موسڵ بوو  شه‌به‌ک بوو،  کاروان که‌وته‌ ڕێ شه‌وهات مانگه‌شه‌و دنیای وه‌ک به‌ری ده‌ست بۆ نەخشاندبووین  .به‌هه‌ر ئه‌حواڵێک بوو گه‌یشتینه‌  ناوچه‌ی گوڵان بەیانیەکەی  له‌گونی "شاجه"‌بووین  خه‌ریکی دروستکردنی ناوساجی بووین چەند "پ م" به‌لامانا هاتن ووتیان هه‌ڕن ته‌قه‌دوومه‌ . ووتمان له‌کوێوه‌  ته‌قه‌دوومه‌؟ ووتیان: کیمیایه‌ واتە کیمیاوی یە ، چونکه‌ له‌م ناوچانه‌ شه‌ڕی جه‌بهه‌ی تێدا   نه‌کرابوو، به‌تۆپه‌ ڕه‌سه‌ده‌کانیان ده‌زانی کیمیاویه‌. لێ ئێمه‌ ده‌مان ووت ئه‌وه‌ ڕه‌سه‌ده‌ ، دوژمن دەیوویست  پلانی سەربازی خۆی پەیڕەوبکات .  سەرەتا  ئێمه‌ ده‌ستکاری هیچمان نه‌ده‌کرد له‌گونده‌کانداو بڕوامان وابوو کە خەڵک دەگەڕێنەوە سەرزێدی خۆیان  لەزووترین کاتدا ،به‌ڵام دوای  خەڵکی ئاوایەکان خۆیان ده‌یان ووت: ئه‌وه‌ خۆراکه‌  و وەرن بیبەن ،ڕێچکه‌ی خه‌ڵک وه‌ک شاره‌ مێرووله‌ بوو، به‌ره‌و باکور ئه‌و ده‌م ده‌یان ووت به‌ره‌و سنوری تورکیا ، ئێمه‌  کە لەپشۆکانماندا ووچانێکمان  دەدا "سوره‌تی ئه‌نفالمان" ده‌خوێنه‌وه‌ من که‌عه‌ره‌بیم قه‌ت نه‌زانیوه‌ ،مامۆستا کازم له‌گه‌ڵ خاڵه‌که‌مال بۆیان وه‌رده‌گێڕام ، خەڵکی گوندەکان  قورئانی  مزگەوت و ماڵەکانیشیان لەگەڵ  هەمووشتێکی تردا بەدیاری بۆ جاش و سوپا جێدەهێشت . بیرمە  هه‌گبه‌که‌م پڕ کردبوو له‌ناوساجی و  لەناوده‌فته‌ری یاداشه‌که‌م دوا ڕوداوم تۆمار ده‌کرد. شه‌وێک له‌ناوچه‌ی گوڵان 24 زیندانیان داینێ تا به‌ڕێیان که‌ین بۆ سه‌ر سنور له‌وێ ته‌سلیمی "خاچی سور"یکه‌ن نیوه‌ڕۆیه‌ک له‌گوندی کۆڵه‌که‌بووین ، براکەم بڕیاری دا که‌به‌ره‌و تورکیا بڕوات ،چونکه‌ ئه‌و زامداری کیمیاوی بوو، له‌شاناخسێ برنیندار ببوو به‌و هیوایه‌ی بێت به‌ره‌و ئوروپا، له‌وێ کاک حاکم" عومه‌ر عه‌زیز" کۆی کردینه‌وه‌ پێ ی ڕا گه‌یاندین که‌ هه‌موو ئازادین کەچی ده‌که‌ین ، ئێمە به‌ره‌و ئێران ده‌چین، له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌دادەمێنینەوە ئەواسا هەموومان  یەک چارەنوسمان دەبێت و پێکەوە ئەم قەیرانەش جێدەهێڵین و دەبێتە مێژوو دەچێتە ناو هەگبەی ئەزمون و ژیانمانەوە ، یاخود به‌ره‌و تورکیا  ،ناخۆشترین کات بوو پێشتر دوو هه‌نته‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌ ده‌سوڕانه‌وه‌و چاودێری ئه‌و ڕێچکه‌ی خه‌ڵکه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام به‌رز بوون نه‌ تفه‌نگی ئێمه‌ی ده‌گه‌شتپێیان  و نه‌ئه‌وان ته‌قه‌یان ده‌کرد ،هاوڕێکانم مه‌جید ،کاک سامان فه‌ره‌یدوونی برام  کارزان و ئەو کوڕەکوردە شەبەکیە  کەناوی بەسام بولەگەڵ  حەمە ی زیندانیش کەجاز لێدەری تیپی مۆسیقای دهۆک بوو  ئازادمان کردن .  ڕەنگە بپرسن هونەرمەندو جاشایەتی کوجا مەرحەبا ؟ ئەوان    
بڕیاریان داو به‌ره‌و تورکیا ڕۆیشتنو به‌دوای قه‌ره‌ باڵغیه‌که‌ که‌وتن کە لەڕێچکەی مێروولە دەچوو . هه‌نوکه‌ له‌گۆشه‌ی ماڵێکی  چۆڵ و بێ خوداندا دانیشتووم و به‌ده‌یان تفه‌نگی بێ خاوه‌ن له‌ده‌وروو به‌ردایه‌، لێشاوی ئه‌م خه‌ڵکه‌ چی بوو نازانم باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن .
جیاوازیه‌کی سه‌یرم هه‌ست پێ کرد ..! من کەئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ بڕا له‌به‌رگری ئه‌نفالی ئه‌کدا له‌دۆڵی جافایه‌تی به‌شدار بم . له‌وێ واتە لەئەنفالی یەکدا  خه‌ڵک به‌دارو به‌ردا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ ،لێ لێره‌ بێ ده‌نگ  ده‌ڕۆن که‌س قسه‌ ناکات وەک ئەوەی ڕۆڵ لەفلیمێکدا نمایشکەن   ، ماڵ و حاڵ جێ دێڵن به‌ره‌و نادیار ملی ڕێگه‌یان گرتۆتەبەر ، کچه‌ پێشمه‌رگه‌کانی "ح ش ع"  به‌رگه‌ خاکیه‌کانیان داده‌که‌ندوو به‌رگی ژنانی ئه‌وناوچه‌یه‌یان له‌به‌ر ده‌کرد و به‌ره‌و سنور ده‌ڕۆشتن ،که‌هێنده‌ دوور نه‌بووین لێوه‌ی  ،ئازاری ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی هاوڕێ و براکه‌م  سانایی به‌سه‌رما گوزه‌ری نه‌کرد ،ئێستاش ده‌ڵێم خۆزگه‌ ئه‌و ده‌فته‌ری یاداشه‌م ئاوا مردار نه‌ده‌بۆوه‌ ،ئه‌وده‌م ده‌تان زانی چۆن ئه‌و وێنانه‌م بۆ ده‌گێڕانه‌وه‌ ،که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌سه‌ر شانۆی ئه‌نفالدا چ ده‌ورێکیان ده‌گێڕا  ،به‌داخه‌وه‌  گوزه‌شت به‌و حاڵه‌ی گه‌شتینه‌ گوندی "دۆڵه‌توو" ئه‌و گونده‌ بۆ گه‌له‌که‌م له‌باشور مێژوویه‌کی پڕ ئازاری هه‌یه‌، پاڵه‌وانانی هه‌کاری له‌م گونده‌دا زیندان بوون هه‌رلێره‌ش زۆریان گیانیان له‌ده‌ست دا ئه‌م گونده‌ زێ ی بچوک کردوێتی به‌دوو به‌شه‌وه‌ له‌و به‌ر 
جه‌ندرمه‌ی تورکانی لێ بوو، ئه‌م به‌روو ئه‌و به‌ر هه‌موو که‌س و کاری یه‌کن، هێزه‌کان هه‌موو لێره‌ کۆبوینه‌وه‌  ، شه‌وێک له‌وێ بووین عه‌سره‌که‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێشانمان دی ووتیان: توشی شه‌ڕ بووین، دوای ئه‌وه‌ که‌سه‌یری مه‌خزه‌نه‌کانمان کردن به‌لاچاو تژی بوو له‌فیشه‌کی زه‌رد زانیمان  شەڕەکەیان تەنها لەناوخۆیاندا بوە بەقسەکردن، شه‌و داوا کرا کۆ بوونه‌وه‌ بکرێت و هێزێک بچێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ هه‌ر پێش هاتێ ،لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی برای به‌رێزم کاک "حاکم عومه‌ر" بکه‌م که‌گه‌له‌م پێویستی به‌و خه‌ڵکه‌ جوامێرو به‌ئه‌مه‌که‌یه‌ که‌به‌ته‌واوی مانا خه‌ڵکی دڵسۆزوو شۆشگێرو به‌وره‌و پاک وئازا و ئه‌گه‌رچی ئه‌و خۆشه‌ویشته‌ شۆڕشگێران بوو منێک کۆمه‌ڵه‌بووم لێ ئه‌وده‌م ئاماده‌بووم خۆم بده‌م به‌کوشت بۆ ئه‌و پیاوه‌ جوامێره‌، که‌ هاوڕێ ی ڕۆژه‌ ته‌نگانه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌بوو ،ساده‌ گورج و گۆڵ به‌هه‌ڵمه‌ت و خۆی دواکه‌س بوو که‌ له‌پشتمانه‌وه‌ ده‌ڕۆی ،کوردستانی ئه‌وه‌نده‌ خۆش ده‌ویست بۆیه‌ بۆ خه‌ونه‌ گه‌وره‌که‌ که‌وتبۆ ئه‌و شاخ و داخه‌ و لەخەمی هەمووماندابوو ،   شه‌وێ دوای ئه‌وه‌ بۆ ناو قوڵای باکور به‌ره‌و ڕۆژهه‌لات به‌ڕێ که‌وتین، تورکه‌کان که‌بەردەوام ده‌یانه‌وێ شه‌ڕکی کورد بکه‌ن  ئەوکاتە به‌پاره‌ رێگه‌یان کرده‌وه‌ کەئێمە  بەناویاندا بڕۆین ،جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورک به‌ردەوام چاودێریان دەکردین  تابه‌قوڵای نیشتمانه‌که‌ماندا له‌باکور تێ په‌ڕین ،، به‌چیاکاندا هه‌ڵزناین  له‌ به‌فراوی شیرنی کوێستانه‌کانمان ده‌خوارده‌وه‌ ،به‌ونیشتمانه‌ گه‌وره‌ بێ خودانه‌دا داڕۆشتین گوێمان له‌ڕادوێ به‌غداد بوو، که‌ مژدانه‌ی سه‌رکه‌وتنی دا که‌له‌دوا ئه‌نفالدا سه‌رکه‌وتن و ناوچه‌کان له‌تێک ده‌ران پاکرانه‌وه‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ خوێنه‌ر بپرسێ داخۆ بۆ ئێمه‌ به‌رگریمان نه‌کردوه‌ ؟ بۆ ئێمه‌ نه‌مان توانی له‌تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو تراژیدیایه‌دا تفه‌نگێ بته‌قێنین ؟منیش ده‌ڵێم کەسانی تر بڕیار به‌ده‌ست بوو، ئه‌وان ده‌بوو بڕیاری به‌رگریان بدایه‌. گەر لەناوچەی بادینان  بەرگری بکرایە  ڕەوڕەوەی مێژوو بەشێوەیەکی تر دەنوسرایەوەو ئەو خەڵکانەی لەگەلی بازێ  و ناوچەی شێخان ئەنفال کران و  کیمیاوی شەهیدی کردن ڕەنگە ئازادبکرانایە ،من تاگەیشتمەوە نۆکان و قاسمەڕەش تورەکەی  فیشەکی کچە منداڵە چاوسەوزەکەم لەگەڵ خۆم هێنا .
به‌و حاڵه‌ لەئەنفالی هەشتدا ئێمە بەتێکشکاوی به‌سۆزانه‌کاندا به‌ده‌شتی مه‌رگه‌وه‌ڕدا گه‌شتینه‌ ڕاژان  ،ئیتر ناوچه‌ی ئازاد کراو نه‌ما  لەهەموو کوردستانی باشوردا ، بۆ هێزی پ م و خه‌ڵک هه‌موو شت مرد، ژیان وه‌ستا و ئێمه‌ش له‌خه‌م زیاتر هیچمابن بۆ نه‌مایه‌وه‌ . تفه‌نگه‌کانیشمان لێ بوو به‌به‌ڵا ئه‌و هاوڕێ یه‌ی به‌چرکه‌ش جێ ی نه‌ده‌هێشتین . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە