نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان
Tuesday, 17/05/2016, 18:11
لە گووتنی مەتەڵدا جوابەجەنگی جێگای نییە. چون پەیامی تایبەتی خۆی تیدایە. دەڵێن: هێڵەگ لە کلکی سەگی چێ نابێ. نەخۆشخانەی ئەو جارمان نە خۆشخانەی مرۆڤەکان نییە کە دوکتورەکان چارەی بۆ وەدۆزن.نەخۆش یان چاک دەبێتەوە یان تا دەمرێ دەناڵێ.نەخۆشی جەستەیی وفیزیکی جودایە دەگەڵ نەخۆشیەکانی دەروونی ورەفتارگەرایی. لێرە نەتەوەیەک دووچاری نەخۆشی دەێتەوە.نەتەوەی کوردیش بە سەرۆکی نەخۆش وحیزبی سەقەت نایەتە چارەسەری.
مرۆڤی تووشبوو بە شێرپەنجە یان چاک دەبێتەوە یان بە ئازارەوە سەردەنێتەوە ولە چەنگ ئەو دونیایە رزگاری دەبێ. سەراسەری مێژووی سەت ساڵی رابوردوومان تژی بووە لە شێرپەنەی سیاسی وشێرپەنجەی سیاسیش بە حەبی ئاسپرین چاک نابێتەوە. شۆڕش لەسەر شۆڕش کروور کروورتاکی کوردیان بە کوشتداوە وهیچ بەرهەمێکی کوردخوازانەیان نەداوەتە دەرێ. لە نێوان حیزبە نەخۆشەکانی باشوور هیچ لاپەڕیەک کۆن نییە. هەمووتازەن.تازەن بۆ نەهامەتیەکی نوێ، تازەن بۆ ماڵوێرانیەکی نوێ،تازەن بۆ لە سەرنانی کڵاوی شەرعی لە سەر خەڵکی هەژارو بێبەخت. رووداوەکان تازەن بۆخوڵقاندنی نەهامەتی تازە. بۆیە قەت ئەو وڵاتە ناحەسێتەوە.
ئەوڕۆ دیمەنی واژۆکردنی گۆڕان ویەکێتی بێ نیشتمانی باشوورم دیت.بۆیە دەڵێم بێ نیشتمان چون رێزیان بۆ داگیرکار زیاترە تا بنەماڵەی شەهیدان وخەڵکی بێتاوانی گەل لە باشوور. ئەو کۆڕو کۆمەڵەی کە تێکەڵبوونەوە ی ئەوڕۆیان واژۆکرد ئەوی هەر تەمەن بچووک ٦٠ساڵی تیپەڕآندبوو ! جگە لە جەلال کورد کوژ کە هەشتای بڕیوە.ئاخر لە کوێی ئەو جیهانەدا بینراوە تاقمێک پاتال وپەککەوتە دانیشن بڕیار لە سەر چارەنووسی نەتەوەکەمان بدەن. لە هەموو دونیادا ئەگەر مرۆڤ پیر بوو وەک پاتاڵ وپەککەوتەی لێدێ. من وتۆش وامان لێدێ.هەر کەس وایلێدێ.
من مردوو، ئێوە زیندوو. تازە بە تازە بێبەختیەکی نوێ خەریکە سەرهەڵدەدا. بە هەموو حیسێبێک دەبێ دوای ئەو رێککەوتنە کۆنگرەیەکی هاوبەش بگیرێ.ئەگەر ئەوانە راست دەکەن با بڕیاری ئەو کارە بدەن ؟.ئەگەر مەبەستیش وەلانانی سەرۆک عەشیرەی بارزانی بێ ئەو کات دەبێ بگووترێ هەزار خۆزگەم بە پار. لە باشووری کوردستان حیزبەکان لە جیاتی پڕۆسەی رزگاری نەخۆشخانەیان دروستکردوە. بە خۆیانەوە خەڵکێشیان گیرۆدە کردوە. ئەگەر قەرار بوورێککەوتن واژی بکرێ بۆ زووتر نەدەکا؟ لە نەخۆشخانەی باشوور وێرانتر ئەوانی رۆژهەڵاتن. نە بەدارن نەبە بار. لە کەمپەکاندا یەک وەرناگرن ،نەخوازا بگەڕێنەوەوڵات. چاو لە پڕۆسەی ئاڵگۆڕەکانی دوای مەرگی جەلال تاڵەبانی بکەن کە رووداوەکان چۆن خەڵک دەکەنە قوربانی هەواو هەوەسی حیزبی وبنەماڵەیی.ئەوسەردەم کاتێكە کە خوداش ڕەحممان پێناکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست