کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ر له‌ده‌وله‌ت من سولتانم!

Tuesday, 17/05/2016, 15:53


ده‌وله‌تی کوردیی ئه‌و ناوه‌یی بۆته‌ جێگایی باس وخواسی زۆربه‌یی میدیاکانی هه‌رێم و ناوچه‌که‌ ، ئه‌وه‌یی جێگایی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌وا ووشه‌یی ده‌وله‌تی کوردی زۆر له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌وترێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ ، باس کردنی ئه‌م پرسه‌ شت گه‌ڵێك هه‌ڵده‌گرێت ، وه‌جێگایی خۆشیه‌تی و مافی هه‌رتاکێکی کورده‌ شه‌ره‌فی ئه‌م باسه‌یی به‌رکه‌وێت ،
 به‌لام ئه‌وةیی من تێبینیم کردبێت سه‌رۆکی پارتی ووشه‌یی (( ده‌وله‌تی کوردیی )) کردوویه‌تی به‌ فڕۆکه‌یی خۆیی و له‌ئاسمانی هه‌رێمێکی یاساو دیموکراسی فام نه‌کراو پێی ده‌خولێته‌وه‌ ، به‌لام هه‌نێك جار ئه‌م ده‌نگه‌ به‌ده‌نگێکی ناشاز له‌باشوورو پارچه‌کانی تریی کوردستان ده‌یده‌نه‌ ناسین ، بێگومان ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆیی هه‌یه‌ ، پرسیارێکی جه‌وهه‌ریه‌ ئه‌گه‌ر بلێین ناشازه‌و ته‌نانه‌ت ناشگات به‌ پارچه‌کانی تریی کوردستان ! لامان ڕوونه‌ له‌ماوه‌یی ڕابردوودا ڕۆژئاوا به‌باروودۆخێکی زۆرسه‌خت تێ ده‌په‌ڕیی ده‌رفه‌تی ژیان تێی دا سه‌خت بوو بۆیه‌ بڕیاریی هاتنیان دا بۆ باشوور ، به‌لام هێزێك به‌بڕیاریی سه‌رۆکی پارتی ڕێگری لێ کردن و سنووره‌کانی به‌ڕوودا داخستن و حه‌ساریی خسته‌ سه‌ر ڕۆژئاوا ، وه‌له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هۆکاریی سه‌ره‌کی بوو بۆ ڕاگرتنی هه‌نگاوه‌کانی کاره‌کانی کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌ ده‌توانم بلێم به‌ پایه‌یی ئه‌م ده‌وله‌ته‌ داده‌نرێت که‌ مسعود بارزانی پێی ده‌فڕێت ، وهه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ بێ هه‌لوێستی حیزبه‌که‌یی بارزانی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌شه‌کوژیی خه‌لکی باکووری کوردستان له‌لایه‌ن سیاسه‌تی ئاکپارتی و وه‌شه‌رعیه‌ت دان به‌ سوپایی تورکیا که‌وا بنکه‌و باره‌گاکانی له‌سنووریی پارێزگایی دهۆك بکاته‌وه‌ ، وةله‌ باشووریی کوردستان له‌هه‌ر لایه‌که‌وه‌ هه‌لی کۆلی سه‌دان کێشه‌ سه‌رهه‌ڵئه‌دات  له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی ئه‌وه‌تا په‌ڕله‌مان په‌کخراوه‌ وه‌زیر له‌ماله‌وه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌یی من تێبینیم کردبێت قبوول کردنی گۆڕانی بارودۆخ له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌ودا جێگه‌یی نابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ێگا بۆ سیسته‌مێکی سولتانیزم خۆش نه‌کات چونکه‌ تموحی سولتانیزم چادریی هه‌لداوه‌ ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌ چاویلکه‌یی ڕه‌ش سه‌یری پڕۆژه‌یی لایه‌نه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌یی کوردستان ده‌کات سه‌ باره‌ت به‌م پرسه‌ ، به‌لام به‌بۆچوونی من خه‌لك باش له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ ئه‌گه‌رتۆ بته‌وێت مێشکمان له‌ قالب ده‌یی و زهنی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ده‌وله‌تێکی مۆنارشی فتح پێ بکه‌یی بۆیه‌ وای نابینیم که‌ خه‌لکی کوررستان هه‌ساره‌که‌یی خۆیان بخه‌نه‌ دۆخێك هه‌ڵێك بۆژیانیان نه‌مێنێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ با له‌زهنت نه‌مێنێ که‌خۆت بته‌وێ بچیت بۆسه‌ر هه‌رشتێك ئه‌و شته‌ ڕه‌نگی تۆ بگرێت ، چونکه‌ کرداره‌کانت شتی زۆریان بۆ خستووینه‌ته‌ سه‌ر شانۆیی مێژوو ، ناوی ده‌وله‌تی کوردی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت وه‌ك تۆیه‌ك بیهاوێژی ببووره‌ چانسی ڕه‌گ داکوتانی که‌مه‌ بۆ بوون به‌ سوولتانی دوا ڕۆژ ، به‌م شێوه‌یه‌ تێ گه‌یشتن له‌ده‌وله‌ت که‌ هه‌ر خۆم و خۆم بم ، گه‌ڵ هیواکانی داهاتوویی ناخاته‌ چاڵی تاریکی و چونکه‌ ده‌زانێت باوك سالاریی ده‌رفه‌ت به‌ زۆرجیاوازیی نادات و هه‌ر زوو به‌ پاژنه‌ ئاسنینه‌کان ووردوخاشمان ده‌که‌یی دواجاریش ده‌مان هاڕیی ، ببوره‌ ئه‌و ده‌وله‌ته‌یی تۆ ده‌ته‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ بنیادی بنێیت من به‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش وێنه‌یی ده‌کێشم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە