ستارێکی سەرپێیی لەسەر شێعری ئێڕۆتیکی
Tuesday, 17/05/2016, 0:13
دەلێن مێژووی شێعروگووتنی شێعر دەگەڕێتەوە پیش دروستبوونی ئایینی ئیسلام.ئەو مێژوویە لە ناو نەتەوەگەلی جۆراوجۆردا جیاوازە. هەست ( شعور) یان بزووتنی هەست لە ناو تاکەکاندا دەبێتە سەرەتایەک بۆ دەبڕینی بابەتەکان لە چوارچێوەی وشێوەی دێڕەکاندا.هۆنینەوەی ئەوهەستانە لە رێگەی دەڕبرینی ئەوهەستەیە کە شاعیرپێی گەیشتووە لە چوارچێوەی/ هۆنراوەدا / خۆی دەدۆزێتەوە. کام شاعیرسەرکە تووە وبابەتەکانی نەمرن باسێکی دیکەیە دوورلە وتارە لە سەر رێبازی شێعری رۆماتیکیدا دەتوان بڵێم نەتەوەکەمان توانیویە لە رێگەی شاعیرانی رۆمانتیک هەتا رادەیەک ئەرکی خۆی ئەنجام داوە..لێرە مەبەستی من جیاوازی شێعری رۆمانتیک وشێعری / ئێرۆتیکی /.
" هۆنراوەی رۆمانتیکی "
شێعری ئاشقانە یانژی رۆمانتیکی بە هۆنراوەیەک دەڵێن کە بە شێوەیەکی هەستوو سۆزی ئەوینداری بەرابەر بە دڵدار دێتە گۆ. شاعیری رۆمانتیک بۆ پێداهەڵگووتن بە یارەکەی لە جوانترین وشە وپەیڤی هەست بزوێن دەگەڕی تا بە یارەکەی بشوبهێنێ. چاو ، برۆ ( بە هیلال)٠، مەمک ( مەمک بە نارنج ولیموو وهەنارو،،،) ، لێوەکان ( لێوەکان بە قەتان ) ، سنگ ( سنگ بە مەڕ مەڕ )، زولف ( بە ئاوریشم ) و،،،،، دەست ، شێوەی رێگاڕۆیشتن، قسەکردن ، پێکەنین، شێوەی چاولێکردن وئەندامەکانی لەشی یار لە چوارچێوەی داڕشتنی وشەو و دێڕی شێعری رێکوپێکی شاعیرانە دادەڕێژێ وبەو شێوەیە دەخوازێ هەستی خۆی وخۆشەویستی خۆی لە ئاست دڵدارەکەی نیشان بدا. لە شێعری رۆمانتیکیدا خەیاڵ وئاواتەکانی شاعیر بەو جۆرە خۆی نیشان دەدا، رەنگە زۆر جار شاعیری رۆمانتیک نەتوانێ بە دڵخوازی هەستی خۆی لە ئاست دڵدارەکەی نیشآن بدا. جۆرێک لە شەرم و شێوەیەک لە پەرژینی دابونەریتی کۆمەڵگایی دەبنە رێگاگر لە وەی کە شاعیر بە دڵی خۆی ئەوینی خۆی لە چوارچێوەی هۆنراوەیەکدا بۆ دڵدارەکەی خۆی دابڕێژێ.ئەوەی کە دەبنە رێگر بۆ دەڕبرینی / ئاشقانە / پەردەیەکی شەرمنانەیە بۆ خاوەن هەست کە دابونەریت ، مێدیا وچاپەمەنیو دەسەڵات وزۆر جاریش ئایین دەتوانێ رۆڵی سەرەکی بگیڕێ. بۆیە شاعیرانی رۆمانتیکی کورد تاردەیەکی زۆر / دەست بەستەن / .ناتوانن بە دڵی خۆیان لە چوارچێوەی هۆنراوەیەکدا دڵداری بەرابەر بە ئەوین وئەوینداری دارێژن.
" شێعری ئێڕۆتیکی "
رێىازی شیعری ئێرۆتیکی لە ناو شاعیرانی نەتەوەکەماندا بە دی ناکرێ ( من شاعیری ئێڕۆتیکی کوردم نەدیوە کە لەو بوارەدا پێنووس ڕاخا ). لە دونیای ئازاد ئەو رێبازە لە مێژە جێ کەوتووە بە شێوەیەکی هەرمان رێگا بۆخۆی خۆش دەکا. لە شێعری ئێرۆتیکیدا هەست، وشە، دێڕ، شووبهاندن، جەستەی یاربە گشتی و هەمووئاکارەکانی دڵدار بە شێوەیەکی / رووت / ودوور لە هەموودەمارگرژیی، بە بێ شەرم، بە بێ ترس لە ئایین، لە دەسەڵات، لە چاپەمەنی لە مێدیا، دەکرێ بە وشەو دێڕ. بەوواتایە کە شاعیری/ ئێڕۆتیکی / بە دڵخوازی خۆی باس لە دانە دانە ئەندامەکانی / لەشی / یار دەکا وحەولدەدا بەوەی کە دڵخوازی خۆیەتی بە هەڵبژاردنی وشە و دێرەکان بیهێنێتە سەر پەڕاو. من پێموایە لە کوردستانی خۆمان هەم بۆ شاعیرە کلاسیکەکانمان وهەمیش بۆ شاعیرە / نوێ / خوازەکانمان رێگایەکی دوورو درێژمان لە پێشە. بە پێی دابوونەریتی کۆمەڵگا و پرسی ئایین ، وازوو نووسینی شێعری / ئێرۆتیکی / نابێتە بەشێک لە پێنووس بە دەستی شاعیری کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش هەروا.
" خاڵی جیاواز"
لە نێوان شاعیری رۆمانتیک وشاعیری ئێڕۆتیکی خاڵی جیاوازهەیە. شاعیرە ڕۆمانتیکەکان لە هیندێک یاساو دابو نەریتی کۆمەڵگا و سیستمی دەسەڵاتدار ناتوانن بەوشێوەیەی کە دڵخوازی خۆیانە هەستی / رووتانەی / خۆیان بۆ دڵدار دەڕببڕن. هۆیەکەش دواکەوتووی دامودەزگای بەرێوەبەریە لە هەر وڵاتێکدا. لە بیرمان نەچێ لەو بوارەدا ئایین رۆڵی سەرەکی ورێگریەکی بێهاوساری هەیە. بۆیە لە ناو کۆمەڵگای شاعیرانی رۆمانتیکی کورددا، داڕشتنی شێعری / ئێڕۆتیکی/ بەوزوانە جێگای نابێتەوە.زۆر بە ئاسپایی دەتوانم ئاماژە بە شێعر بکەم پێش نووسینەوەی / قوڕعان / و پیس ئایینی ئیسلام کە زمان زمانی شێعر بووە.شاعیری عەڕەب تا رادەیەکی کەم بۆ پێداهەڵاگووتن بە دڵدارەکەی شێعری / نزیک / لە ئێڕۆتیکی گووتووە. ( دووپاتی دەکەمەوە شاعیری ئێڕۆتیکی لە عەڕەبی ئەوکاتدا بوونی نەبووە و لەو سەردەمەشذا نییە). رەنگە بە هاتنە ئارای ئەو باسە / شێخ رەزای تاڵەبانیمان / بێتە بەر چاو. دەتوانم ئەوە بڵێم کە شێخ شاعیرێکی ئێڕۆتیکی نەبووە. چون لە هەڵبەستەکانیدا بە راشکاوی قسەی خۆی کردوە نایەتە چوارچێوەی ئەو باسە و چوارچێوەی شێعری ئێڕۆتیکی.
لە شێعری شاعیرانی ئێڕۆتیکیدا ،، وشە ،، سێکس ،، دەسەتەواژەی رووتی سێکسی بە بێ ترس وبە بێ رەچاوکردنی کەندووکۆستی دسەڵات وئایین وکۆمەڵگا بە ڕاشکاوی ئەوەی کە لە دڵیدایە دەینووسێ ودەیڵێ . لەبیرمان نەچێ کاتێک باسی سێکس دەکەین مەبەست لە سێکسی فیزیکی نییە. مەبەست لە شووبهاندنی جەستەی / یارە / بە گشتی و بە هۆنینەوەی وشە و دێڕو هەڵبەست. هەم لە هۆنراوەی رۆمانتیکدا وهەم لە شێعری ئێڕۆتیکیدا / کار / هاسان نییە. بۆ هەردووکلایەن پاراستنی زمان وئەدەب رێبازی شێعری وزۆر بابەتی دی دەبێ ڕەچاوبکرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست