کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوبادی کوڕی تالەبانی دەیەوێت چییمان پێبڵێت؟

Friday, 13/05/2016, 23:02


لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ١٩٨٧ ئێوارەیەکی هەور و باران بوو، هەڵچونی ڕووبارەکەی "کەتینە" لە ناوچەی سێ سنور بواری نەدا بپەڕێینەوە، بۆیە بەناچاریی لە تاقەخانوەکەی ماڵە جوتیارەکە ماینەوە، بەڵام پێش ئێمە هێزێکی سوپای پاسداران لەوێ هەواریان هەڵدابوو، جوتیارەکە ئەیوت چوپەکانم ئاو دەیبات و تیادەچن من بەم ئێوارەیە کەس ناپەڕێنمەوە.
ئێمە بیستبومان کە ئەم ماڵە وەک تەڵە وایە و زوو زوو خەبەر بە جەندرمە کانی تورک دەدات، بەڵام گوێمان پێنەدا، گەرچی بەر لەماوەیەک چەند هاوڕێیەکمان جەندرمە گرتبووی، لە تورکیا ماوەیەکی زۆر لەزینداندابوون.  لە ناو پاسدارەکاندا هەموو جۆرە تەمەنێک دەبینرا، هاوڕیەکم کە پێشتر لە تاران لە هۆردوگادابوو، هاواری لێبەر بۆوە و ووتی ئەو پیاوە پیرە کوردە و خەڵکی سلێمانییە، ئەوە لە هۆردوگا پێکەوە بووین، کە سەیرمان کرد قورئانێکی بچکۆلەی لە دەستدابوو دەیخوێندەوە و دوو ئەنگوستیلەی نقێم ڕەشی گەورەشی لە پەنجەدابوو، ڕیشێکی سپی نورانی هەبوو. چووینە لای سەرەتا خۆی وا دەرخست کە ئێمە بە هەڵەداچوین ئەو فارسە و خەڵکی شیرازە، بەڵام دوایی ووتی بەڵێ من ویستم بچم بۆ ئەوروپا و خوا هیدایەتی دام و ئێستا پاسدارم.   لێی پرسین ئێوە پێشمەرگەی کێن ؟ ووتمان کۆمەڵەین، ووتی کوڕینە با شتێکتان بۆ بگێڕمەوە لەسەر جەلال تاڵەبانی : ووتی ساڵی ١٩٦٣بوو لەچەمی ڕێزان من تازە ببووم بە پێشمەرگە، ڕۆژێک جەلال تاڵەبانی نامەیەکی هەبوو ناردی بۆ جێگەیەک، پێشمەرگەیەکی بانگ کرد کە نامەکەی بۆ بگەیەنێت بەخێرایی، پێشمەرگەکەش ووتی : من ناتوانم بڕۆم پێڵاوم لەپێدا نییە، ووتی جەلال تاڵەبانی کڵاشەکەی داکەند و دای بەپێشمەرگەکە ووتی کوڕی خۆم بڕۆ ئەوە پێڵاو، ئیتر وەستاو ووتی:" جەلال تاڵەبانی لە بەخشینی کڵاشەوە پێگەیشت ".  واتە بەبەخشینی ئەو پڵاوە خۆی خۆشەویست کرد، ئێستا بووە بەو کەسە گەورەیە. قوبادی کوڕیشی ئەمە چەند جارێکە وێنەی خۆیمان بۆ نمایش دەکات، بەر لە بوونی بە جێگری پیاوە هەرزەکەی هەرێم، دیمان لە وێنەیەکدا ڕیکڵامی سەر شەقامەکانی لێدەکردەوە کە وێنەی کاندیدە ساختەچییەکانی هەڵبژاردنی پێوە بوو، ئەودەم من چیرۆکی کڵاشەکەم بیرکەوتەوە، بەڵام ووتم ڕەنگە هەڵەبم ئەم برادەرە لە ئەوروپا گەورەبوە ڕەنگە نێتی وەکو باوکی پیس نەبێت و ئەوەندە فێڵی ساختەچێتیی نەبووبێت، بەڵام وەکو کورد دەڵێت ئەوەی لە مشک بێت جەواڵ دەدڕێت، ئەمیش پەروەردەی ئەو بنەماڵەیەیە کە خوا دەزانێت چۆن لە ئیستاوە پەروەردە دەکرێت و دەکرێت بە خائینێکی دیکە، بەڵام کەس لە ناو یەکێتی پرسیاری نەکرد ئەم چۆن بوو بەجێگری سەرۆکی حوکمەت؟ ئێستاش بەخۆی و فڵچەیەکەوە قوتابخانەیەک بۆیاخ دەکاتەوە، باشە کاکی قەپات، تۆ کە باوکت ژنی بۆ هێنایت تەنیا ئاهەنگەکەی لە ئیتالیا نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری تێچوو، چ خێرە ئیستا وا خۆت سادە و ساکار پیشان دەدەیت، گوایە قۆڵی خۆتت لێهەڵکردووە و یارمەتی چاککردنی ئەو قوتابخانەیە دەدەیت، تۆ ئەگەر راست دەکەیت بڕۆ لەو پارە زۆرەی لەبەر دەستی دایکت و پورە شانازدایە لەوە چەند قوتابخانەیەک دروست بکە، دزیی مەکەن و کەمێک ویژدانتان بجوڵێت، بەم شانبۆگەرییە دەتەوێت چیمان پێ بڵێیت، هەموو خەڵک دەزانن کە ئەمەی دەیکەیت تەنها بۆ وێنە گرتنە!. کاتێک مرۆڤ لەو هەرێمە داگیرکراوە دەڕوانێت و سەیری میراتگرانی سیاسی و سەرتاپا بۆیاخکراوە سیاسییەکان دەکات، کە خەریکی شتگەلی هێندە پوچن پیاو بۆی دەردەکەوێت کە گوزەران لەوێ چۆن دەڕوات؟ قەبات گەر دەسەڵاتی هەیە لەهەولێر وێنەی خۆی و فڵچەی بۆیاخ و قوتابخانەیەکی بیمەعریفەمان بۆ بڵاو نەکاتەوە، بەڵکو کەیسی ئەو بکوژە بگرێتە دەست کە گەنجێکی کوشتوە و هەر بەنێرەکەری خۆی ڕادەستی چەکدارە قەشمەرەکانی حکومەت ناکات. قەبات گەر دەیەوێت کارێک بکات شیاوی نوسینەوەی مێژووبێت، با نەفرەت لە باوک و بنەماڵەکەی بکات، کە مێژووەیەکی پڕ لە خیانەتییان تۆمار کردووە، با ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگێکانی تورک بکات کە هەموو ڕۆژێک هەرێمەکەی ئەتک دەکەن، یان گەر لە هەولێر دەزانین لە بۆیاخچیەک زیاتری بۆ ناکرێت با لە سلێمانی مزگەوتی بەهەشت و نزا کڵۆم بدات و دەمی ئەو مەلا داعشانە داخات کە سوکایەتی بە گەلێک دەکەن و هێزێکی داعشی لەناو میللەتێکی خەوتودا پەروەردە دەکەن.   با قوباد گەر ئازایە لە سەری سور وێنەیەکمان بۆ بگرێت و بڵاوی بکات.
ماوەیەک بەر لەئێستا ئاسۆ ی پارێزگاریش لە تونێلەکەی دەربەندیخان خۆی لە بۆیاخ هەڵسوبوو، بەڵام نەبووە پاڵەوان، دوای چوو بۆ لای فەردەی سەنگەرێکی پشتەوەی بەرەکانی شەڕ چاوی خستبۆ سەر قەرەوڵی تفەنگێکی تازە و تۆپەڵێک خەڵک لە دوایەوە وەستابوون، من کە دیم ووتم سەیرکە پێشمەرگایەتی چۆن سوکایەتی پێدەکرێت، ئاسۆ تەنها کەس نەبوو سەعدی ئەحمەد پیرەی فایلدار لەسەر قەنەفە دانیشتبوو، کەمال کەرکوکی برینپێچیش چەند وێنەیەکی قەشمەری وەک سەرۆکەکەی بە دوربینەوە بڵاو کردەوە، بەڵام هیچیان نەیان توانی مێژوو بنوسنەوە و لە هزری خەڵکدا وەک ئاوی ئاودەستخانە رۆچوون.  ئەم وێنەیەی تۆش هەر ئاوا، وێنە کەسی نەکردۆتە پاڵەوان، پاڵەوان کەسێکە خیانەت نەکات و خزمەتکاری خەڵک بێت.   تاڵەبانی لە بەخشینی جوتە کڵاشێکەوە پێگەیشت، قوبادی کوڕیشی دەیەوێت لە وێنەی فڵچە و بۆیاخی دیوارێکی قوتابخانەیەکەوە پێ بگات! بەڵام هەرچی قوتابخانە هەیە لەو هەرێمەدا بۆیاخی بکات ناتوانێت هیچمان پێ بڵێت، چونکە کارەکانتان خۆرسک نییە، با مێدیا قەشمەرەکان و یەکێتییە خوێن سەوزەکان مامی گچکەی خۆیان وێنەڕێژ بکەن، ئێوە هیچ نین دڵنیابن، ئەوەی دڵنیایم، ئەوەیە کە کاتێک مناڵێکی ئاوا لە لەندەنەوە دەگەڕێتەوە، مێژووی هەموو یەکێتییەکان دەسڕێتەوە، ئەو بەرپرسانەی کە دەڵێن سەردەمێک لە شاخ پێشمەرگە بووین, ئێوە هیچ نیین پێڵاوی دوو پیرەژنی خەرەفاوی پارەداری دزن، کە خۆیان و مناڵەکانیان بوونەتە بە خاوەنی یەکێتیی و ئێوەش ئەی سمێڵ فشەکان هەمووتان پێش پێڵاوی بنەماڵەی تالەبانیین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە