کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگەکانیان بردین, لێنەگەڕان تا خەونەکانیشیان دزیین

Friday, 13/05/2016, 19:17


دوای ئەوەی کە دەنگەکانی خەڵکیان دزی، لێناگەڕان تا بە دواییدا خەون و ئاواتی گەلێکیشیان دزی، پاشان دۆزەخی ڕاستییمان بۆ دەهێننە سەر زەوی و هەزاران هەزار "ژان دێ ئارک" لەناوەڕاستی شاردا بەربەرچاوی هەموومانەوە دەسووتێن(2)
یان قووتووەکەی پەنادۆرەتان لێدەکەنەوە، کە پڕە کە کێم جەراعەت و نەخۆشی وناخۆشی(3) کە قووتووەکەی پەنەدۆرەش سەری ئاوەڵابوو، کێم و جەراعەت بەوناو خەڵک و خاکدا بڵاویکرد، ئیتر هەزاران بەهەزار جۆری نەخۆشیە ترساناکەکان بڵاوەیان کرد بەناو کۆمەڵگادا، وەک ئەو مێر منداڵەی کە دێتە سەر شانۆی، و میکرۆفنێکی بەدەستەوە گرتوە و ئەڵێ وەیش وەیشششششش هەمووتانم خۆش دەوێت وماچ بۆ هەموویان هەڵدادات خۆیان دەخزێننە نێو خەڵکەوە و خەو و خواردن لە هەزاران لاو دەشێوێنێت. لە پڕیش هەزاران جانەوەرێکی دیکەی دڕنندەی وەک دوکتۆر عبدولەتیفی سەلەفی قووت دەبێتەوە قارچک ئاسا، مێشکی لاوان بە تلایک و هیرۆین ئالوودە،دەکا و سیمای خاک و خەڵک بە شێوەیەک دەشێوێنن، کە شێت ومەستەکانیش دەهێننە سەما و گەشکە گرتن ،وەک ئەو دوژمنەی وەحشیە دڵڕەقەی کە نازانێت مانای بەزەیی چیە کە ساڵەهایە خەون بەو ڕەوشەوە دەبینێت کە ئێستا گەل و نیشتیمانی تێکەوتووە. دواتر وای لێدێت سەدان و هەزارانی وەک شاناز بلەی ئەحەڕەش، دەبێتە دایکە تەرەێسا(4) و دەست پێی ماچ دەکرێت و خۆی لەخەڵکە بەش مەینەتەکە دەکاتە پیرۆزە خانم، شانازی بلەی ئەحە ڕەش، سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی ١٠٠ ملێۆنی لە قووتی گەلەکەی دزیووە، هێشتا ئەڵی برێشکەی لەدەمدایە کاتێک باسی خەڵك و خاک دەکرێت. ئیتر نۆرەی گەجەرووگووجەرەکانی وەک مەلامەختیار و شیخ جەعفەرو و عیماد ئەحمەد، کۆسرەت ڕەسوڵ خۆیان لە خەڵک دەکەن بە جیڤاراو لەبۆەنەکاندا، بەبەرچاوی هەموومانەوە مەدلایای جیڤارایان لە گەردنی یەکتری دەدەن. دواتریش، سیرەمامز و مەسرور ومەنسور، نێچیر و مێچیر،جیڤارا واتەنی کە شەڕ کۆتایی هات،جرجەکان لە کوونەکانیان دێنە دەرەوەو ئاهەنگی سەرکەووتن دەگێڕن،سەدانی دیکەی وەک کاکە حەمەی حاجی مەحمود کەبەدەنگ ڕەنگەوە ئەڵی: ئەوروپاییەکان پێیان ووتین بڕۆن سەربەخۆی ڕاگەیەنن، ئێمە پشتیوانیان دەکەین ددانتان پیادا ئەنێن وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام مەسعود بارزانی نەیهێڵاو ،نەخشە ڕیگای سەربەخۆی کوردستانی بە دزیەوە دایە دەستی تورکەکان و نەخشەکە فەشەلی پێهێندرا. کەچی هەرهەمان کاکە حەمەی کەیەک فەردە خەیار لەیەک جێگەدا خوارد لەمالوان، بە گۆشيیەکی ١٨٠ پلەیی بایدەداتەوە ئەڵی مەسعود بارزانی تەنها چارەسەرە بۆکورد و خاکاکەی. لە سەرووبەندی هەڵبژردنەکاندا،بە گەرمی پشگیری گۆڕان و نەوشیروان مستەفام کرد، چەند خاڵێکیشم کردە هۆکاری پشگیری کردنەکەم و لەکوردستان پۆستدا بڵاومکردەوە، یەکەم هۆکار، نەوشیروان ئەو هەوڵەی ئێستا گۆڕان بۆ سامان نیە،چونکە دەتوانێت، بە بێ کێشە وەک ئەوانی دیکە،چاڵە نەوتێک بۆ خۆی دیاری بکات، سەرانی ن یک و پ د ک یش، کێشەيیان،نابێت وسوپاس گوزاریش دەبن. دوەم هۆکار کە بەدوای دەسەڵاتیشەوە نیە، چونکە کەسی دووەمە لەناو یەکێتیدا و پێویستی بەدەسەڵات و پلەنیە. هۆکاری سێهەم کەسێکی شەرواڵ پیس نیەو بەدیار ژنکەی خۆیەوە دانیشتوەو کەسیش باسی لاڕی ئەوی نەکردووە. کەچی دەیان دەم مەنهۆڵ هاتنەسەرخەت وڕشانەوە و گوتیان: بابە تۆباسی چی دەکەیت،سواری خۆم بووە، داڕمانی کەسیاتیەکان بە ئاستێکە،کە ئیتر پێویستە بە ڕاگەیاندنی ئاستی مەترسی پلە هەرە باڵاهەیە.
دوای ئەوەش هەر بە ڕەنجی شانی قووتی دزراوی ئەو خەڵکە نەگبەتە یاری بەهەست نەستی خەڵکەکە دەکەن، هەموومان بیستوومانە کە کوڕە بەرپرسە دزەکان، یەخەی کچانیان گرتوەو پێێ گووتووە بنێشتەکەی دەمت بە ١٠٠٠ دۆلار دەکڕم. بەرپرسێکی دیکە، دەچێتە لای دوکتۆر کەژانی هەیە، دوکتۆر نۆڤاجینێکی لێدەدا، دوای بەرپرسکە ئەڵی دانەیەکی دیکەشم لێدە، دوکتۆر ئەڵی نابێت بۆتەندروست خۆت باش نیە، ئیتر چونکە زۆرینەی هەرە زۆریان ڕەشەووڵاخن، دوکتۆرەکە دەداتە بەرشەق.
کارەسات بەکارەسات ئەڵی خۆت لادە نۆرەمە،هەموومان دەزانین کە ئەو کابرای خۆی ناو ناوە سەرۆک مەسعود ال بارزان، ڕیک وەک دوژمنە فاشیەکانمان هەڵس و کەوت لەگەڵ ڕۆژئاوا دەکات و دەزانین کەوەک چۆن تورکیای فاشی ئابڵۆقەی خستۆتە ڕۆژئاوای نیشتیمان، لە باکوری نیشتیمانەوە، بەهەمان شیوە، بەشار ئەسەدیش لە باشوورەوە، جەنابی ناسەرۆکیش تەنها دەروازەیەکە کەهەیە "سمێلکا" ئەویشی داخستووە.
ووردە ووردەش، زۆرێکیش لەو خەڵکە بەرگە ئەو دۆلار بارینە ناگرێت و خۆیان ڕادەست دەکان، نموونەشیان زۆرە تەنانەت نوسەرەکانیش، هەر بۆ نموونە مەهاباد قەرەداخی لێرەوە لەئەوروپا دەیقیڕاند دەیگووت کە دەسەڵاتداران ئافرەت دەبەن بۆئەمەریکیەکان واتا جەلالی ومەلایی گەوادی بۆئەمەریەکان دەکەن، کەچی دوای ئەوەی کەجەلالی ومەلایی بە تەواوی دەستیان لە ڕەوشت شۆڕد، ئینجا شۆڕە سوارەکەی سۆسیال دیموکرات، بە پەلەپرۆزێ خۆی گەیاندە ماڵی بنەماڵەی ال بارزان، کەدەبوو هەرهیچ نەبوایە مەهاباد قەرەداخی خۆی بگەیاندایە بنەماڵەی ال تاڵەبانی، چونکە هەر هیچ نەبێت، لەناو بنەماڵەی تاڵەبانیدا خوێندەوار هەیەو وەک بنەماڵەی البارزان کۆڵەوارنین لە هەموو بوارەکاندا. کارەسات گەل بەرەو هەڵدێرتر دەبات،دیتمان مەسعود ال بارزانی داعشی هێناو لایەک لەنیشتیمانی پێ بەخشین، بەدەنگ ڕەنگیشەوە ڕوودانی ئەو کارەستە سەلمێندرا، کە لە ئوردون ڕیکەوتنی لەسەر کرا،خودی مەسعود بەدەنگی خۆی ووتی داروسێی نوێمان هەیەو دەبێت،مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، مەسعود ال بارزان غەمی ئاوارە و کوشتنی٧ هەزار ئێزیدی نەبوو،غەمی کاسبیەکەی بو لەگەڵداعش و ٢٠٠٠ جێبی یابانیان پێفرۆشتن، ئەمەریکاش دەنگی نەکرد،ئاخر ئەوان دەتوانن بە دووری سەدان هەزار کیلۆمەتر، ئەستێرە لە گەردووندا بدۆزنەوە و تەنانەت خێرایەکەشی دیاری بکەن، بەڵام٢٠٠٠ جێبیان نەبینی کەلەبەردەم خۆیانەوە ئاودی و کرا بۆداعش؟ (ڕۆژنامەی ئافۆتن بلادتی سویدی ١٠ مای ٢٠١٦ ڕایگەیاند، کە ناوەندی ناسا نزیکە١٣٠٠ئەستێرەی نوێی لە دەرەوەی کۆمەڵە ئەسترێرەکانی دەروی رۆژ دۆزییەوە).
زۆربەکورتی کەشێک دروست دەکەن، کەتەنها کرم وکێم لەناویاندا تەشەنەدەکات، هەروەکوو هەموو دیاردەیەکی سیستێمی سەرمایەداری، بۆ نموونە کاتێک کۆمەڵێک دوکتۆری مرۆڤ دۆست هەستان بەتاقیکردنەوە لەسەر گۆشتی سوور ودوایش کە بە ئەنجام گەیشتن، مەترسی خواردنی گۆشتی سووریان بە خەڵکی ڕاگەیاند،کە خواردنی گۆشتی سوور، وەکوو مانگا،مەڕ بزن، کەڵە کێوی،مامز، سەرجەم چوار پێکان، جگە لەبەرازمەترسی گەورەی هەیە، کەمرۆڤ تووشی سەرەتان دەکات، ئەوەشیان بەبەڵگه وە خستەڕوو. هەروەها "ڕێخراوی تەندروستی جیهان" نیش هەمان مەترسی خواردنی گۆشتی سووری بڵاوکردەوە. کەچی لەهەمان کاتدا،کۆمەڵێک دوکتۆری دیکەی بەکرێگیراوی سەرسەری هاتنە پێشەوەو ووتیان، نا وانیە ئێمە تاقیمان کردەوە ئەگەر سەوزەی لەگەڵدا بخورێت هیچ ترسی تیدانیە. بێگوومان ئاشکرایە کەکۆمەڵە دوکتۆری دووەم بە پارەی ئاژەڵدارەکان و قەسابەکان هاتنە پێشەوە، ئەمبەبەتەم لەڕۆژانامەی سویدی سید سڤێنسکاوە وەرگێڕاوە،لە خواری خوارەوە لینکی ڕۆژنامەکە بکەرەوە،دەبینیت کڵێشەی ڕێژەی کۆلۆئکسیدی ئاژەڵەکان،کەڕێژەیان چەند بەرزە لە گۆشتی ئاژەڵەکاندا.

نموونیەکی دیکە، زۆربەمان دەزانین کە دامەزرێنەری ئیسلام محەمەد کوڕی عەبدوڵا، سی کوڕی بە نەخۆشی مردوون،هەر بەساوایی، بەناوەکانی قاسم، عبدالله، ئیبراهیم، خودی پێغمبەر نەیتوانی بەدووعاکردن، جگەر گۆشەکانی خۆی لەنەخۆشی چاک بکاتەوە! کەچی جانەوەرێکی وەک مەلاعەلی کەڵەک، سەرەتانیش دوای ئەو هەموو لابراتۆرەی مەزنانەی کەلەجیهاندا هەیە،سەرەتانیا چاک ناکرێتەوە،مەلاعەلی بەدوعا چاکیان دەکاتەوە. بە میزی ووشتر ، بەشیاکەی مانگا.
کارەساتە لێرەدایە، هەرچەند کە ئەم باسەم لەکاتی هەڵتۆقینی ئەو ساختەچیە،عەلی کەڵک باس کردوو و لەکوردستانپۆستدا بڵاومکردەوە بەبەڵگەی خودی ئیسلامیەوە، دوای ئەوەش مەلاعەلی کەڵک خۆشەویستربوو،لەدیدی خەڵکدا، بۆیە حاجی لێزەریش لەخەڵکە نەگەبەتە هاتە پێشەوە، حاجی لێزەرە یان مەلالێزەر،ئەویش قارچ ئاسا لە قوژبنێکەوە سەر دەردەهێنێت و بە چاو ترووکاندن لاسایی جوڵەی ئەلیکترۆنی بەردی گورچیلەت بۆ دەدۆزێتەوە.
کار لەکار دەترازێت،شیرازەی کۆمەڵگا بەتەواوی دەشوێندرێت، مافیاو چەتەکانی بنەماڵە تەواوی جەمسەرەکانی ژیانی خەڵکی قۆرخ دەکەن، لەگەڵ ئەوانەشدا هەرهەمووی. نووسەری ڕەسەن، نووسەرانی بە ئەخلاق،ئەوانەی بەڕاستی بۆ ژانی گەل دەنووسن، لە خشتەنابردرێن و دەێنە دەنگ، دۆلار و پاژنە بەرزەکان پێیان ناوێرن،چوونکە نووسەری فەلنین، سڵ لەمەرگ و گووللە ناکەنەوە، چونکە ئەخلاقیان بەرزە،ئەو کاتەش کەئەخلاق بەرزەکان،مرۆڤە بەویژدانە ڕاستگۆکان دێنە دەنگ،ئیتر دەسەڵاتی کەللە پووتی جەلالی ومەلایی دەکەونە سەربڕین حەلاجەکان، سەهردوودیەکان ڕوح پەپەوولەکانی وەک سۆرانی مامەحەمە،دوکتۆرعبدوستار، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، تەنانەت دەکەونە شەق تێهەڵدانی جیڤارا قەلەم لە شانەکانی کە خزمی نزیکی خۆیانن وەک بەڕیز عبدو ال مسەوەر کە ئامۆزای مەسعودە، وەک بەڕیز ئەیووب بارزانی کەئامۆزاو زاوای مەسعودە.....هتد. لە جێگایانیشدا ئەقڵ مەنهۆڵی وەک ڕێبوار وەلی کەریمی چاودێر، ئومێدخۆشناو،جەمال فەتاح دەبنە نووسەر. کاتێکیش کەوتنە تیرۆر کردنی مرۆڤ دۆستەکانی ووڵات، ووردە ووردە ئەو دەنگانە گەورە دەبن و گەورەتر دەبن، هەربۆیەش خەڵک پشگیری گۆڕان خوازانی کرد، دەنگە ناڕەزاییەکان گەورەتردەبن، چونکەچەتەکانی جەلالی ومەلایی تەنها لە غەمی چەتەیدان، ئیترتەنانەت دۆستەهەرە نزیەکەکانی خۆشیان بیر نامێمنێت، هەر دوێنێ و پێری ڕائیدێکی پارتی گووتی واز لەپارتی دەهێنم دەڕمەوە سلێمانی ونهێنەکان و تاوانەکانی بنەماڵە ئاشکرا دەکەم، چونکە من شایستەی پەلەی بەرزترم، ئەمە وەک نموونە ئەگینا سەدان هەزاران عەقید ومەقیدی خەپە و خرپنی سەرجێگمان لە ڕۆژنامەکاندا، دیت. بەکورتی ئەمەێ بڵێم،کە ئیتردەسەڵات پەیوەندی بەتەواوی لەگەڵ خەڵک و خاک دەپچڕیت، تا ئەو ئاستەی کە مووچەکەشیاندەبڕێت و بەهیچ تیرناخۆن، تا ئەو ئاستە قیندارەکان دەبێە زۆرینە. من دڵنیام کە ئەو ڕق و کینەی کە ئەمڕۆخەڵک هەیەتی بەرانبەر جەلالی ومەلای،هەرگیز هێندەی ئەمڕۆبەرز نەبووە،بۆیە زۆر سروشتیە کەڕقی گەل،هیج هیزێک توانی وەستاندنی نیە.
تێبینی:
1- سەردێڕی ئەم نووسینەم لە بابەتێکی ئینتەرنێتدا خوێندۆتەوە ونازانم نووسەرەکەیی کێیە.
2- ژان دیئارک خانمێکی فەرەنسی لە جەنگی ١١٦ساڵەی نێوان ئینگلتەراو فەرانسادا،فەڕانسای سەرخست بە سەر ئینگلیزەکاندا،بەڵام دوای مەلا نامەردەکانی فەڕانسا ئەو قارەمانەیان فرۆش بە ئیگلیزەکان و ئینگلیزەکان بە زیندووی سووتاندیان،
3- ("پەنادۆرە" نازناوێکە لە ئەفسانەی گرێکیدا، کە گوایە قووتووی پەنادۆرە دەدرێتە دەست لەکێک کیژەکانی خوا کە خۆشەویستەکەی مردوە، دەبێت بیبات بۆ دۆزەخ کە لەژێر زەوی، بەڵام نابێت کە پێش چوونە دۆزەخ قووتووەکە بکاتەوە، تا دەگاتە ژێر زەوی، بەڵام بەهۆکاری دیتنی کوڕی خوایەکی شۆخ و شەنگەوە، دەخەڵاتێندرێت و قووتووی پەنادۆرەکە دەکاتەوە،ئیتر لەوێوە، هەرچی کێم جەراعەت و نەخۆشی و ناهەموارییە بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوەو جیهان تووشی کارەسات دەکات،ئەم کتێبەم لەسویدیەوە بۆ کوردی وەرگێراوە، دەتوانی تەواوی کتێبە لەو لینکەی خوارەوە دابگریت).
(4) دایکە تەرێسا خانمێکی لەدایبووی مەکەدۆنیا،خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە بۆئاشتی،کەمن پێموایە یەکێکەلەوانەی کە شایستەی ئەو خەڵاتەیە،ئەم خانمە دەستیی دایە سواڵکردن وە مەلیک حسێنی ئوردن و کورەکەشی سواڵ دەکەن بۆگەلەکەیان، سواڵی گەورە گەورەی کرد، بەڵام بۆخۆی نا بەڵکوو بۆمنداڵە بێسەرپەرشەتەکان،هەزاران منداڵی بێکەسی لەمەرگ ڕزگار کردوو کردنی بە مرۆڤێکی گەورە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە