شۆڕە ژن
Thursday, 12/05/2016, 23:35
شۆڕە ژن لامەدە لێم تا کەی ستار ناگری دەڕٶی
دوور دەبی بۆ بێ وەفای ژانی دڵم بن پێ دەنێی
تۆدەزانی من دەمێکە ئەوینی تۆم بە دڵ راگرتووە
خۆش نیگا باڵا بڵیند ،دەردت لە من بۆسەرەڕۆی
یادی کاتی لاوەتی سۆزوقەراری رۆژگاری ئێستەمە
بۆچی زیزی بۆفەرامۆشم دەکەی لە بەرچی ڕادەکەی
هەربە وێنەی ناسکە ئاسک دێ ودەڕۆی تا بمکوژی
خۆ دەزانی کوشتەتەم سەیرە لە بەر چی وادەکەی!
نەو نەمامی باغی ژینم گوڵ بزەی هەستوو ئەوینم
لا مەدە لێم ، پیرم وئاشق پێم مەڵێ تۆ رەنجەڕۆی
ئەودڵەی ژینداری من بۆتۆ دەژی تۆش پڕ جەفای
روحی شیرین بۆ پەراوێزی بڵێ پێم هۆیەکەی؟
شۆڕە ژن قەت لامەدە بگرە ستار جارێکی دی
پێکەوە لاوێنی دڵ بین تا بە کەی هێرش دەکەی
لێم زوێربی یاتەریدە یاکورووت لادەی لە رووم
هەر ئەوینداردارد دەبم رووم تێبکەی یاکونەکەی.
٢٨/١٢/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست