10 تاوان و گالته‌جاری پارتی له‌پیره هه‌ولێردا
Tuesday, 10/05/2016, 18:20
كارە‌سات و تاوانە قێزە‌وە‌نەکانی دە‌سە‌ڵاتی باشور بە‌گشتی و پارتی بە‌تایبە‌تی بە‌میزاجی تاکە كە‌سی سیاسە‌تی خێلەکیی و هە‌ڵچونی به‌رپرسدا بریار و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ٦ ملیۆنی به‌رێوه ده‌به‌ن ، بۆیە ئە‌وە‌ی ئیستا لە باشوری کوردستاندا روودە‌دات، لە‌٩٠ساڵی دروستبوونی عێراق و لكاندنی كوردستان پێوە‌یدا نمونەی وا گاڵتە جاری ئیداری و یاسایی بە‌خۆوە نە‌بینیووە. لە‌م بارە‌وە چەند نمونەیەکی جه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا له‌پیره هه‌ولێر وەبیر هه‌موو لایه‌ك دەهێنمەوە، كه چۆن پارتیی و بنە‌ماڵە‌ی بارزانی سوكایه‌تی و تاوان به‌كورد به‌گشتی و هه‌ولێریه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن :
1. شیخ زانا كە‌سایە‌تییە‌كی نزیكی بنە‌ماڵە‌ی بارزانی وهه‌میشه وە‌زیری ناوخۆ كە‌ریم سنجاری بوو، کەچی لە پڕیكا دە‌ركە‌وت، چ كارە‌سات و تاوان و بە‌رپرسێكیان لە هە‌ولێردا هەیە! و كۆی جیرۆكه‌كان گوماناوی تیایه .
2.كە‌مالی سە‌ید قادر لە‌سە‌ر ٢دوو بابە‌ت، دەڕفێنرێت و دواتر بریاری ٣٠ ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا دە‌درێ، دوای فشاری نێوخۆیی و دە‌رە‌كی ئازاد دە‌كرێ. وه له ساڵی ٢٠١٣ ویستی ناڕە‌زایە‌تیە‌ك دژ بە‌درێژكردنە‌وە‌ی بارزانی له‌هه‌ولێر ئە‌نجام بدات، لە‌بە‌رچاوی پۆلیس و دە‌زگا ئە‌منیە‌كان پارتییە‌كان دایانە بە‌ر هێلكە و تە‌ماتە، پاساوه‌كه‌ی گوایە لە{ رەمەزاندا سە‌رخۆش بووە}.
3. سە‌ردە‌شت عوسمان بە‌روژی روناك دە‌ڕفێنن و بە ١٢ بازگە‌دا تێدەپەڕینن و تیرۆری دە‌كە‌ن، كاتێك تاوانەکە بە سەر بنەمالەی بارزانییدا ساغ دەبێتەوە و پارتی ریسوا دەکرێت، لە‌قینا دە‌ڵێن سە‌ردە‌شت عوسمان{ تیروریست و سەر بە ئەنسار ئیسلام} بووە، تاوانبارە‌ك ده‌هینن دانی پیاده‌نین به‌لام دواتر دە‌ردە‌كە‌وێ ئەو کەسە پێش شە‌هیدكردنی سە‌ردە‌شت عوسمان لە زینداندا بووە و بۆیە نە‌هی ووتە‌كانی پێشووی دە‌كات و دە‌ڵێت سە‌ردە‌شت عوسمان ناناسم .
4. لە‌سالی ٢٠٠٥ جه‌ماوه‌ری پارتی بارە‌گاكانی یە‌كگرتوو لە‌بادینان و هە‌ولێر دەسوتێنن، دواتر لە ساڵی ٢٠١١ بارە‌گاكانی گورانیش لە بادینان و پارێز‌گای هە‌ولێر دەسوتێنن ، ئەوسا دە‌زگا ئە‌منییە‌كان وتیان به { شۆرتی كارە‌بایی } سوتاوون !
5.سالی ٢٠٠٩ له‌پڕێكدا بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی هە‌ولێر بی هیج هوكارێك بزانرێ لە‌بارە‌گایە‌كی پارتی دە‌ستبە‌سە‌ركرا واتا پێجه‌وانه‌ی هه‌موو سیسته‌میكی سیاسی ، حكومە‌ت بە‌دە‌ست حزبە‌وە زیندانی كرا!
6. دوای ئە‌وە‌ی كاریكی تیرویستی لە‌بە‌ردە‌م ئاسایشی گشتی ئە‌نجام درا، بۆ پە‌ردە‌پۆپشكردنی تاوانە‌كە كامیرامانی ئاسایشی گشتی دوای تە‌لە‌فۆنیك هە‌وال بڵاوكرایە‌وە كە‌وا خۆی كوشتووە!
دواتر وتیان راوێژكاریكی مه‌سرور بارزانی {ناجی } له‌شوقه‌كه‌ی جه‌لته‌ی دڵ لێیدا !؟ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌جه‌ڵته‌ی دڵ مرد!؟، پلنگه‌كه‌ی پارتی كه ١٠٦ كیلۆیه به‌كراس و بیجامه خۆی خنكاند ؟
7. ناز یە‌عقوب، ئە‌وكچە پارێزە‌رە‌ی كە سە‌رە‌تا به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیان خۆی سوتاندووە، بە‌ڵام دوای گە‌ورە‌كردنی كە‌یسە‌كە، دە‌ركە‌وت كوژراوە و تیزابیش بە جە‌ستە‌یە‌وە بووە!
8. فە‌ریدون جوانڕۆیی، سە‌رە‌تا به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ووتی به‌روداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست داوە، ، بە‌ڵام دواتر بە ڤیدیۆ لە كوردستانپۆست بڵاوكرایە‌وە، کە پێشمە‌رگە‌یە‌ك دە‌ڵێت بە گوللە شە‌هیدكراوە، بۆیە دۆسیە‌كە‌یان گۆڕی كە هە‌ڵە بوون و فەرەیدون جوانڕۆیی کوژراوە!
9. ژمارەیه‌كی گوڤاری لڤین كه‌به‌هه‌زاران بوو بە‌قودره‌تی قادر به‌یانیه‌كی زوو له‌هه‌ولێر به‌رله‌بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌لێن وون ده‌بیت !
10 داخستنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن یه‌كیتی قوتابیانی پارتی له‌گه‌رمه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كان ٢٠١١ ، دوای ٥ سال دواتر له‌كارێكی قێزه‌وه‌نتر دا ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ٤ وه‌زیری گوران ڕێگایان لێ ده‌گیرێ بجنه ده‌وام ، هاوكات ٢ كه‌نالی تیڤیش (KNN , NRT) به‌هه‌موو روژنامه‌نوسه‌كانه‌وه دیپۆرت ده‌كرێت بۆ دیگه‌له
بۆیه به‌هیوام یه‌كێك لێدوان و كاره قێزه‌وه‌ن و گالته‌جاریه‌كانی پارتی و به‌رپرسه‌كانی له‌پیره هه‌ولێردا كۆبكاته‌وه بیكاته په‌رتوك ، ئیتر ج وه‌ك چالاكیه‌كانی پارتی له‌هه‌ولێر بیت یان ته‌نز ئاسای عزیز نه‌سیننی ئاسا ، تانه‌وه‌كانی داهاتوو بزانن ، ئه‌وانه ج به‌ڵا و نه‌خوێده‌وارێك بوون ، ئیداره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان به‌و شێوه گالته‌كردنه سیاسیه به‌خۆیان و خه‌لك ده‌كرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست