کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو بابەتی کورت

Monday, 09/05/2016, 15:38


تائێرە دووبابەتم لە سەر حەشدی شەعبی لە کوردستان پۆست بڵاو کردۆتەوە ،/ لەژێر پێستی حەشدەی شەعبی چێ تیدایە / ؟ بابەتەی دووهەمیش بە ناوی : دوای شەڕی داعش نۆرەی هێرشی حەشدی شەعبیە بۆ سەر کوردستان (٢٨/٥/٢٠١٥) .نە کوردستانپۆست خاوەنی پەڕجۆیە ونە ئەو کەسانەی کە بابەتی بۆ دەنێرن تا بڵاوی کاتەوە . ئەوانەی پەرۆشی داهاتووی سیاسی کوردن هەر ئەوەندەیان لە دەست دێ راستیەکان بنووسنەوە بیدەنە ڕای گشتی.ئاواتی لە مێژینەی کورد ئەوە بووە کە ئەگەر بۆ تاقە رۆژێکیش بێ کورد لە بەشێک لەو خاکە بریندارە خاوەنی دەسەڵاتی خۆی بێ. واوێدەچی ئەو ئاواتە خەریکی بە دەست چەتە و مافیای بنەماڵەی بارزانی بنەماڵەی تاڵەبانی دەبێتە کەکراو و دەرخواردی خەڵكی هەژار دەدرێ.
تادێ داعش بەرەو لاوازی دەڕوا حەشدی شەعبی بە هێزتر دەکرێ. جگە لەوانەش شەڕی ئەو هێزە دراوەتە دەستی ترۆریستێکی وەک مەحموود سەنگاوی کە جار جار بە وڕێنەکانی خۆی دەبێتە پاڵەوانی شەڕی حەشدی شەعبی. هەزار خۆزگەم بە  م، سەنگاوی. وەرن سەیری فس فس پاڵەوانێکی وەک بارزانی بکەن کە دەڵێ: فەرماندەکانی پێشمەرگە دەگەڵ (ئاقڵمەندانی حەشدی شەعبی دیالۆک بکەن تا ئاژاوە دروست نەبێ! ).بارزانی نازانێ قەڵای دم دم لە کوێیە . گەر زانیبای ئەو قسەیەی نەدەکرد.سەرۆکێک مێژوو نەناسێ هەروا دەدوێ. خانی لەپ زێڕین بە لاقی خۆی چوو بەردەستی شای شیعەی سەفەوی ئەویش لە خشتەی برد. حەشدی شەعبی زادەی شیعەی سەفەویە لە عێڕاق دژی کورد چێ بووە. سەراسەری وڵاتی کورد بکەینە هەنگوین لە زاری حەشدی شەعبی رٶکەین دەستمان دەگەزن. مام بارزانیش کوڕو کوڕەزای خۆی لە کۆشک و تەلارەکاندا شاردۆتەوە منداڵی خەڵکی هەژار دەداتە بەرفیشيکی ئەو تاڵانچیانە.چاوەڕوانی دوای شەڕی داعش بین چمان بەسەردێنن.!
" پێشمەرگە و حەج؟!"
ساڵان داسی داسنیان پێشمەرگەی نەدەبڕی. جارێک گووتم پێشمەرگە بۆتە میلیشیا هەزار قسەی سووکم بۆ هات ! دواجار گووتم بۆتە گلادیاتۆڕ دوهەزار جنێوم بۆ هات.! خەڵك وادەزانێ هەر بەغدادی نانی خەلیفەگەری دەخوا. ئەوە نییە بارزانیش بۆ ئەوەی سرنجی ملهوڕەکانی عەڕەبستان راکێشی پێشمەرگەش دەنێرێتە حەج. کەس هەیە بپرسێ کاکی پێشمەرگە تۆ لە سەردەمی سەددامدا جارێک وڵاتت داگیرکرابوو. ئێستێ کە دەسەڵات کوردە دووجار داگیرکراوی! چوونە حەجت لە چییە؟ سەرەتا خۆت رزگار بکە پاشآن رۆنی حەج لە جەستەت هەڵسوو. وڵات کە رۆژانە خوێنی رۆڵەکانی ئەو خاکە سوور دەکەن دەبێ باجی سیاسەتەکانی عەشيرەیەک بدەنەوە کە هەڕڕی لە بڕڕەی ناکەنەوە. تۆ مانای پێشمەرگەت لێ تێکچووە. ئەو پارەیەی کە دەیدەی بە مفتەخۆرەکانی ئالی سعود بیدە بەو منداڵانەی کە وەک تۆ باوکیان پێشمەرگە بووە وپاشآن شەهید کراوە. بە داخەوە ئەوەی رۆژانە لە ژێر دەسەڵاتی کوردی دەبیسرێ لە هیچ کوێی ئەو دونییایەدا نابینرێ.! پێشمەرگەو حەج!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە