چیرۆکی مارە درێژەکە
Monday, 09/05/2016, 14:32
کابرای ڕێبوار ئەم پەیامەی بۆ گووندنشینان بەجێهێشت؛ئەگەر ئێوە مارە بچووکەکان نەکووژن،ئەوا پاش ماوەیەك درێژ ئەبن و کوشتنیان گەلێ قوورس ئەبێ.کاتێ تەنها بۆ مارە درێژەکە بگەڕێن،ئەوا خۆتان لەگەورەبوونی بچووکەکان شاردۆتەوە.
بەڕاستی ژیانی لێ تاڵ کردووین ،نەماڵ ما نە مناڵ،پەلاماری گەورەو بچووکی ئەم ئاواییەی دا،بەوەشەوە نەوەستاو ژیانی ئاژەڵەکانیشی خستۆتە مەترسی و هەر لێرەو لەوێ،لەترسی ئەم مارە درێژە ناوێرن لەگوێی چەمەکەش نزیك ببنەوەو نەختێ تینوێتیان بشکێنن. ئاخر ئەم مارە درێژە چی بوو خوا بۆ ئێمەی نارد،ئەبێ گوناهمان چی بوو بێ تا خوا بەو جۆرە هەقمان لێ ئەکاتەوە! تۆ سەیرکە و بزانە ئەوە بۆ ماوەیەکی چەندە زۆرە ئەو هەموو زەرەرو زیانەی پێگەیاندووین و تا ئێستاش نەمانتوانیوە سەری پان بکەینەوە..ئاخۆ پەرجووی ئەم مارە لەکوێوە هاتوە.... نەخێر ساڵ هات و ساڵ ڕۆیشت و ئاماری مارپێوەدران لەهەریەکە لە مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان لەهەڵشاخاندایەو ڕۆژ دوای ڕۆژ هەواڵی مردن و مرداربوونەوە زیاتر ئەبیسترێ. ڕووداوەکانی ژێر دەستی ئەم مارە درێژە سنووری ئەو ئاواییەی تێپەڕاندوەو خەڵکانی تریشی پێوە سەرقاڵ بوون و ئەترسن نەوەکانی ئەم مارە بەهەموو شوێنێك بڵاوە بکات و ئەوجار لەناوبردنی ڕەنگە هەر زۆر قوورس و گران بێ.
ئەمە بەشێکی کەمە لەو چیرۆکانەی کەیەکێ لە گووندنیشنەکە بۆ خەڵکانی خۆی باس کرد،، بەردەوام ئەیووت؛ خەڵکی بەتەواوی وورەیان بەردابوو و هیچیان نەیانتوانی ئەو مارە درێژە بکووژن و خەڵکی و ئاژەڵەکانیان لەم مەترسیە ڕزگار بکەن.
ڕۆژێك ڕێبوارێك ڕوو ئەکاتە ئاوایی و لەماڵی کابرایەك میوانداری ئەکرێ و لای سەیرە کەوا خاوەن ماڵ کەسی نەماوەو تەنها خۆی خزمەتی ئەکا.پرسیار ئەکاو ئەڵێ ئەرێ ژن و ماڵ و مناڵت نیە وا تۆ خۆت خزمەتم ئەکەی؟ لەوەڵامدا کابرا بە ئاهاێکی قوورسەوە ئەڵێ،بۆ مارە درێژ کەسی هێشت؟!
کابرای ڕێبوار لای سەیرە کەوا مارێك ئاوا بێت و ئاوایی بەو هەموو کەس و چەك و تفاقەوە نەیانتوانیبێ بیکووژن،بۆیە ئەڵێ با ڕۆژبێتەوە من ئەو مارەتان بۆ لەناو ئەبەم. کابراش ئەڵێ کاکی ڕێبوار خۆت لەقەرەی ئەو مارە درێژە مەدە و با تۆش نەکوژێ...بەڵام کابرای ڕێبوار وەك ئەوەی بەڵێنێکی دابێ بەخۆی و بەبڕوایەکی پۆڵایینەوە ئەڵێ ئەبێ لەناوی ببەم.
کاکی ڕێبوار لەو گۆچانەی زیاتر هیچی تر شك ناباو دەست ئەکا بەگەڕان بەدوای مارە درێژەکەدا و ژێر ئەم بەردو ژێر ئەو پەرژین و ژێر ئەو کەناڵان و ژێر دیوارە ڕووخاو و ئەوەی بەر نەقیزەی گۆچانەکەی بکەوێ هەڵی ئەداتەوەو وەك ئەوەی بۆ مین بگەڕێ.. لەم کێو ماڵکردنەدا ئەوەی دێتە ڕێگەی بە گۆچانەکەی لێی ئەداو ئەیکوژێ.. ئەو ڕێبوارە هەرچی مارو دوپشکی بێتە پێش سەریان پان ئەکاتەوە و بەبێ گوێدانە جۆرو شێوازو قەبارەی مارەکە.. ئەگەرچی ئەو زیاتر خۆی بۆ مارە درێژەکە ئامادە کردوەو بەتەمای کوشتنێتی،لێ ئەمە نابێتە پاساو بۆ ئەوەی دەستە بژێر بکاو جیاوازی لەنیوان مارەکان بکا.. تا لەکۆتایی ڕۆژدا جگە لەکوشتنی مارە درێژەکە،چەندین ماری تر لەناو ئەبا.
کش و ماتی بەسەر ئاوایی تێپەڕ ئەبێ و گیانەوەران بەرەو چەمەکان و پەلەوەرەکان بەرەو ژێر پەرژین و سەر دارەکان ژیانی سادەیی خۆیان بەسەر ئەبەن و مرۆڤەکان بەهەمان شێوە ژیانی ڕۆژانەیان لەگووندەکە ئەگووزەرێنن و چی تر مەترسی لەسەر ژیانیان نامێنێ.
گەر خەڵکی کوردستانی باشوور بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی ئەبێ جگە لەمارە گەورەکە(جەلال و مەسعود)ئەبێ بکەونە لەناوبردنی مارە بچووکەکان و هاوشێوەکانیان،دەنا لەناو بردنی مارە گەورەکان هەروا سانا نابێ.. ڕەنگە کەسێکی وەك ئەو پیاو کوژەی پارتی لەهەولێر نەکەوێتە دەست تۆڵەکەرانیەوە،وەیان بنەماڵەی مەسعود ئامادە نیە ڕادەستی ماڵە بێتاوانەکەی بکا،بۆیە باشترین ڕێگە کوشتنی هەموو ئەو جۆرە تولە مارەیە کەمەسعود بەریداوەتە گیانی هاوڵاتیانی شاری هەولێر،ئەگەر نا؛ئەوا هەموو ڕۆژێکیان ئەبێ لەچاوەڕوانی ئەو جۆرە ڕووداوانەدا بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست