باشور مەملەکەتی قەدەر و تێکشکاوی کەسەکانی
Saturday, 07/05/2016, 22:46
پێشمەرگەیەک لەسلێمانی بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە ،تۆپەڵێک پەرلەمانتاری خزمەتکاری عەرەب لەبەغداد شاری تاوان گەڕانەوە بەرەو هەرێم و لەهەرێمیش خەڵکانی نەخۆش و هزر پوچ وەک پاڵەوان لێیان ڕوانین و پرسیاریان لێ نەکردن ئێوە لەبەغدادی تاوان چیتان بۆکردوین، بۆ ڕاتان کرد ،سەنگەری پەشمەکیتان بۆ جێهێشت ، بۆوەک پەرلەمانتە شێرەکانی باکور قسەی دڵی ئێمەتان نەکرد ،بۆ هەڵوێستان نەبوو ؟
قوتابیەکی زانکۆ بەدەمانچە گیانی خۆی کردەقوربانی قەدەر ، گەنجێک بەهەڵە فولێکی دا لە ئۆتۆمۆبیلی بەرپرسێک نازانین خۆی بوو یان ئەولادە زۆڵەکەی بەرپرسەکە ؟ هەرلەوێ گەنجەکە کوژرا، تاهەڵەی وا دوبارە نەکاتەوە. دادگای تاوانهكانی سلێمانی، سزای زیندانی ههتاههتایی سهپاند بهسهر دوو هاوڵاتیدا، دوای ئهوهی ماوهیهك لهمهوبهر دهستگیركران بهتۆمهتی تێزاب كردن بهدهموچاوی كچێكدا لهشهقامی سالم لهشاری سلێمانی، بەڵام دادگا پیی نەوتین ئەوانە دەرچوی ماڵی خوای "بەهەشت و یان نزا"؟ بیره نهوتێك لهناوچهی خهبازه له سنووری پارێزگای كهركوك تهقێندرایهوه، تائێستاش ئهنجام دهری كردهوهكه ئاشكرانهبووه چونکە خزمی ئەو عەرەبە ڕەسەنانەن کە لەکەرکوک دوکانی لەفەیان هەیە . دوو لیوای هێزی پێشمهرگهی كوردستان كه لهلایهن ئهمریكاوه مهشقیان پێكرابوو، رۆژی پێنجشهممه بهچهكی قورسهوه لهشاری ههولێرهوه بهرهو شاری كهركوك بهڕێدهكهون، ئهوهش بهوتهی فهرماندهیهكی باڵای هێزهكه كهبڕیاره لهئایندهدا ههموو پێداویستیهكانی ئهو دوو لیوایه لهسهر ئهمریكا دهبێت ئیتر ئەم پێشمەرگانە پێویستیان بەوە نی یە بەیتی قەشمەر بەسەر موچەدا هەڵدەن و لەمزگەوتەکانیشدا بەرماڵ داخەن و دەرۆزە بکەن، بۆیە ناتوانین بڵێین ئەمانە بونەتە جاشی ئەمەریکا ، نەوشیروان سەردانی تاڵەبانی کرد دەڵێن تاڵەبانی بەئیشارەت ووتوێتی ئاخ ئێستا ساڵی ٦٠ یان ٨٠کان بوایە پزوی شەڕواڵەکەی مەسعودم دەبڕی و دەمکرد بە سەربانی شاری جوانەوە لای فاروقی مەلامستەفا ، زێڕ هاڕەی کردو نەوت کەدەدزرێ بەخێرایەکی زۆر نرخی قوچانی . لە ئەنجامی دوو رووداوی ھاتوچۆ لەسەر شەقامی سەرەکی لە قەزای بەردەرەش سەر بە پارێزگای دھۆک پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون . مامۆستا ئیدریس كاریتانی وتاربێژی مزگهوتی 'الله اكبر"و مامۆستا عوسمان كانی كوردهیی وتاربێژی مزگهوتی "جودی" له شاری ههولێر خۆیان رادهستی پۆلیس كرد. گودی بەشیر ئازاد دەکرێت خەتمایلەکەی پارتی دەڵی :" بەکۆکەی بارزانی ئەم سەرکەوتنە هاتەدی . پیاو نازانێ پێبکەنێ یان بگری، ئەمە چ بێموڕاڵیەکە بەزۆری زۆرداری قەزمێک بکەیتە پاڵەوانی ڕووداوەکان ؟ ئەمە مشتێکە لە خەرواری هەواڵی ئەو هەرێمە داگیرکراو ئەتک کراوەی باشور لەم چەند ڕۆژەدا . ٢٥ساڵە هەواڵی پوچ و بێبنەماو ڕوخێنەر پڕ لەدزی ، ژن کوشتن ،هەڵکێشانی دەرپێ بەناوی شەڕەفەوە ، دروستکردنی و زیندوکردنەوەی دەیان قەبیلە بەناوی سۆسیال دیمکرات و داڵدەدانی سەدان تاوانباری ئەنفال و دەزگاکانی بەعس و ڕێزگرتن لەسیخوڕو فایلدار و کۆنە هینەکانەوە کە هەموویان خاوەنی دەیان مەلەف بوون لای داگیرکەران . ٢٥ ساڵە گەلی باشور زوخاو دەڕێژێت ،سوکایەتی پێدەکرێت و کەسایەتی تێک دەشکێنرێت ، کۆچ دەکات و دەبێتە خۆراکی ماسیەکانی ناو دەریاو ، نەهەنگەکانی قاچاخچیە لومپەکانی ڕێگەی تورکیایۆنان ئیتاڵیا ، ئەو قاچاخچیانەی کە هەموو بەهایەکیان لەدەستداوە دەستدرێژی دەکەنەسەر پیرەمێردوو پیرێژنەکانیش . چیرۆکی پڕی ئەو ڕێگەیە بۆمان دەگێڕێتەوە کە خۆدەستدانە قاچاخچی چمانایەکی هەیەو چۆن بۆ هەتاهەتایە ژیانت بەترسێک و نەهامەتیەکی سایکۆلۆژیانەدا گوزەر دەکات . ئەم دەسەڵاتە تڕۆیە باکی لەهیچ نی یە ، چونکە دەزانێت ناڕەزایەکان لۆکاڵین و هیچ ڕێخستنێکی جدی لەپشتێوە نی یە بۆیە درێژە بەو سیاسەت و چەمکە سەقەتەدەدات کە لەماوەی ئەم ٢٥ساڵەدا پەیڕەوی کردوە.
ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لەبەرامبەر ئەو هەموو نەهامەتیەی کە ڕوودەدات لەو هەرێمەدا ، لۆتەرکینگ جوانی ووت: " مەرگی تۆ لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە بەرامبەر هەمووشتە گرنگەکانی ژیان بێدەنگ بیت ". بێدەنگی ئێمە پوچێکی وەک مەسعودی کردۆتە فیرعەون ، بێدەنگی ئێمە مەلایەکی سەلەفی کردۆتە جێگرەوەی حەمدی مەحوی و نالی و کاک ئەحمەدی شێخ . بێدەنگی ئێمە شەهیدی لەکەدار کرد، پێشمەرگەی کردەسواڵکەر ، بێدەنگی ئێمە خیانەتی کردە شۆڕشگێڕی و جاش و باشی تێکەڵی یەکتر کرد ، بێدەنگی ئێمە شاعیری کردە شاهیرو نوسەری کردە دەربارو ، ڕۆژنامەی کردە دەسڕی توالێت ، بێدەنگی ئێمە ئاگری لەهەموو بەهایەک بەردا . چارە تەنها ئەوەیە بێدەنگی بشکێنین و بڵێین ئیتر ئەو پاشاگەردانی یە بەسە .
ئێوە سەیری زانکۆکەن چۆن سوک بوە ؟ زانکۆ زانستی تێدا بەرهەم ناهێنرێت بەڵکو کۆیلەو مافیای ترسنۆک و چەقۆکێش و دەرمانخۆر تێیدا گەشەدەکات ، تراژیدیالەوەدایە لەهەموو گوندێک زانکۆیەک کراوەتەوە ، وەک چۆن لەهەموو گەڕەکێک مزگەوتێک هەیە کەچی خەڵک درۆزنترو ساختەچیترو بێکەسایەتی تربوون .
هەرەسی هەموو شتێکە لەباشور بۆیە گەر بەدوای بەها جوانەکاندا بگەڕێین درەنگ نی یە گەرچی زۆر درەنگیشە بەڵام کورد ووتەنی " زەرەر لەنیوەشی بگەڕێتەوە قازانجە ". ئێستا نەشار دەناسیتەوە نەخەڵک ، چونکە دەسەڵات زۆر بەئاگایەوە کارتەکانی تێکەڵی یەکتر کردوە و ئەو زبڵخانەیەی لێبەرهەم هێناوە .
ئێمە بەم هۆیەوە لەناو چوین کە بەدوای بەهاکاندا ناگەڕێین ، خۆپەرستی بوە بەپیشەمان بۆیە ئەم هەرەسی ڕەوشتە سەری هەڵداوە لەزۆربەماندا ، هەرکاتێک سەیری ماڵپەڕو مێدیاکوردێکان دەکەم شەرم لەکوردبوونی خۆم دەکەم دەڵێم سەیرە بەڕاست بۆچی ئێمە ئەم هەموو تێک شکانە ، ئەم هەموو درۆو دەلەسەیە بەداوێنمان هەڵدەگرین؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست