بەراورد: لەیەکچونێک لەنێوان ژن و مێردو دوو باڵیی پارتییەکاندا
Saturday, 07/05/2016, 22:10
لەنێوان ژن و مێردا، بیانەوێ یا نەیانەوێ، هەمیشە ململانێیەکی خۆڕسکیی هەیە. ماکی ئەو ململانێیەش،خواستی زاڵبونە، ئەم بەسەر ئەو، یا ئەو بەسەر ئەمدا.
دووباڵیی پارتییەکانیش، هەر بەوجۆرەیە. هەر باڵەو ئەیەوێ بەسەر باڵەکەیتردا زاڵبێ.
ئەوەی نێوان ژن و مێرد، ئەگەر زوو بەلایەکدا نەخرا، ئەنجام، درەنگ یا زوو، جیابونەوەیە لەیەکدی.
دوو باڵی پارتییەکانیش، هەر بەو جۆرە، جیابوونەوە ئەبێ لە یەکتر.
جیابونەوەی ژن و مێرد، هەمیشە زیانە بۆ هەردوو لا. بۆ منداڵەکانیان و کەسوکاریشیان.
جیابوونەوەی دوو باڵەکەش، دیسان، زیانە بۆ ئەندامەکانیان و نەتەوەش بەگشتی.
ئەشێ ژن و مێردەکە، بەگرێبەستێکی تازە، یا بە مارەبەجاش، یەکبگرنەوە.
دوو باڵەکەش، هەوەها.
ئەو یەکگرتنەوەیە بە سود ئەگەڕێ بۆ ژن و مێردەکە.
هەمان سود بۆ دو باڵەکەش.
ئەو ناکۆکییە لەناو خێزانی گەورە و خێزانی بچوکیشدا روو ئەدا.
هەروەها لەناو پارتی گەورە و پارتی بچوکیشدا.
نمونەی خێزانی گەورە: بەشیر موشیر کە دوای 50 ساڵ پێکەوە ژیان لەگەڵ دایکی شامیلدا، جەوابیدا (تەڵاقیدا) وتی ئەمڕۆ بۆم دەرکەوت عەرەب دەرچوو!
نمونەی پارتی گەورە: پارتی دیموکرات کە باڵی جەلالیی لێجیابوەوە و 66 و31 ئابیان لێکەوتەوە!. یا یەکێتیی نیشتمانی کە گۆڕانی لێجیابوەوە و وتیان ئەیگۆڕین و نەشیانگۆڕی!
یەکگرتنەوەی ئەو پارتیانە، یا هەر دوو هاوسەرێکی لەیەکپچڕاو، تەنانەت بە مارەبەجاشیش، خێرێکی گەورەی لێئەکەوێتەوە بەمەرجێ نەبوبن بە مارەبڕاوی دراوسێی دژ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست