''هه‌ولێر''ی تیرۆر یان ''دوبه‌ی''ی بارزانی!
Saturday, 07/05/2016, 22:04
حوکمڕانیی له هه‌ولێر له حوکمڕانیی ''ئه‌شره‌ف''*ده‌چێ!
ناوی دوبه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، بۆته سونبولی ئارامی سه‌رمایه گوزاری له دنیا.واته هه‌ر شوێنێک که سه‌رمایه‌گوزاری زۆرێک له ووڵاتانی دنیای لێ‌کرا ،یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تیه‌کان دابین کردنی ئه‌من و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسایه! بۆ ئه‌و جێگایه ،تاوه‌کو سه‌رمایه‌داران له گیان و سه‌روه‌تی خۆیان دڵنیابن.
چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر مەسعود بارزانی ،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ده‌بێت هه‌ولێر بکات به "دوبه‌ی"! هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئیشاره‌مان پێ‌کرد،هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه ،دابین کردنی ئه‌من وئاسایش و سه‌روه‌ری یاسایه! له هه‌ولێر.
به‌ڵام وا پێ ده‌چێت بارزانی و حکومه‌ته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی دیکه له‌و کاره گه‌یشتبن،بۆیه پێش دابین کردنی مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌وه ،هاتوون بینا و ڤیلای له شوشه دروست کراویان سازداوه ،ته‌نانه‌ت" ئاو‌و کاره‌با" ی ته‌واویشیان بۆ دابین نه‌کردوه چ جای ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسا!
ئه‌وه‌تانێ ،پیاوانی زێره‌ڤان ، به ڕۆژی ڕووناک و له ناوجه‌رگه‌ی شوێنی فێربوون و به ته‌نیشت هاوه‌ڵه زێره‌ڤانیه‌کانیانه‌وه که پاراستنی حه‌ره‌می زانکۆیان له ئه‌ستۆیه، "سه‌رده‌شت" ی لاوی دڵ خۆش به دوا ساڵی خوێندنی و دڵ پراوپڕ له هیوا ،" سه‌ر سوور ئاساکانی به‌عس" بێ منه‌تانه ده‌ڕفێنن و به‌ناو ئاسایش وپۆلیس و بازگه‌کانی پایته‌ختی کوردستان و دوبه‌ی کوردستاندا ده‌گه‌یه‌ننه ناوچه به‌ناو کێشه له سه‌ره‌کانی کوردستان " موسڵ" و ئه‌و دڵه گه‌رمه بۆ دوا ڕۆژ ،سارد ده‌که‌نه‌وه و ده‌یکه‌نه دیاری بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکمان بیکات به دوبه‌ی!!
به‌ڕاستی شه‌رم هێنه‌رو قێزه‌ونه،له کوردستانی خاوه‌ن کاره‌ساتی" به‌کر علی، نه‌زیر عومه‌ر، ره‌وف کامیل ،شاپور و قابیل، دوعا، سۆرانی مامه حه‌مه، حه‌مه‌ی حه‌لاق و تا دوایینیان که ره‌نگه دوایین نه‌بێت کاکه سه‌رده‌شت" ناوی شارستانیه‌ت و دیموکراسی ومافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا وهه‌ڵبژاردن و ئازادی رۆژنامه و بیر‌و ڕاده‌ربڕین شتی تر بێنی!
به‌ڵام ،وادیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ،تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر وه‌ک " ئه‌شره‌ف" بیر ده‌که‌نه‌وه‌و خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌روه‌ک شاره‌که‌ی ئه‌شره‌ف چاولێده‌که‌ن!هه‌ربۆیه بێ سڵ کردنه‌وه، ئه‌شره‌ف ئاسا حوکم ده‌که‌ن و ده‌کوژن و ده‌خۆن وگاڵته به خه‌ڵک ده‌که‌ن!
به‌ڵام، ده‌بێ ده‌سه‌ڵتدارانی کوردستان و دوبه‌ی سه‌رۆک، باش بزانن که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له نمونه‌ی "سه‌رده‌شت" چاویان کراوه‌و زیته،بیریان ڕۆشن وئاسۆیان ئه‌وه‌نده به‌ڕوونی لێ دیاره ،که ناهێڵن ئه‌م جاره ملهوڕیه‌کانیان 35 ساڵی وه‌ک حاکمی پێش خۆیان بخایه‌نێت و ته‌مه‌نی ئه‌و ئه‌شره‌فانه‌ش ناهێڵدرێت به ساڵا بچێت!
بکوژانی سه‌رده‌شت ،دڵنیا بن له‌وه‌ی، ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان کردیان له " ڕووداوێکی کوشتنی ئاسایی"یه‌وه بووبه" مه‌سه‌له و کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵ و هه‌موو مرۆڤدۆست و پێشکه‌وتووخوازی کوردستان.
سه‌روه‌ری بۆ گیانی پاکی کاکه سه‌رده‌شت!.
ڕیسوایی و زه‌بوونی بۆ پیاوکوژان!
_______________________________________
* ئه‌شره‌ف: زنجیره درامایه‌که له ته‌له‌فزیۆنی که‌نالی ئاسمانی کوردستان تیڤی یه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه، که بیرۆکه‌که‌ی له (برایم زه‌بۆک)ه‌وه وه‌رگیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست