کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال ومەسعود دوو زوحاکەکە یان مارەکانی سەرشانی نیشتیمان

Friday, 06/05/2016, 3:12


بە کۆدەنگیمان لەوە دڵنیان کەئەفسانەی کوبانێ، ئەفسانەیەکە کە ئەفسانەکەیەکی دیکە هاوشانی نیە، ئەمە جگە لەوەی کە ئەفسانەی کوبانێ بەکردەوە ڕویداوە و ڕووداوەکەیمان بەدیدی خۆمان دیتووە. من دڵنیام کە ئەگەر بە دووروو درێژی مێژوودا ڕۆبچین، هاوشێوەی نەبەردی و جەربەزەیی کوبانێ نادۆزینەوە، ئەمەش لە قوڵ خوێندنەوەی فەلسەفیانەی سەرۆک ئاپۆوەیە،کە چۆن وەک کۆمەڵناسێکی بلیمەت بەتوانا زانیویە کە گەل هێزێکی لەبن نەهاتوو، لە ناخی کیژان و لاوانی کوردا خۆی حەشار داوە. نزیکەی سەدەکەیە لاوان و کیژانی کورد کە خاوەن هەمان ووزەی لەبن نەهاتوون و ئامادەییان هەبووە، بەڵام دیتمان کە کیژان و کوڕانیان تووشی چ جۆرە شکستێکی دەروونی کەسایەتیان کردووە،دیتمان و دەیبینن کە لاوی کورد ئامادەیە بەسەر سەدان کێڵگەی منیندا"الغام" دەربازێت بەس لەدەست ئەوان ڕزگاری ببێت. هیوای زۆر کەمە کە لەدەست ماسیەکانی دەرییا ئێجە ڕزگایی ببێت، هێشتا لەدەسەڵاتی جەلالی ومەلایی لەباشترە،مافی پەنابەری پاروویەکە لەقوڕگی شێڕداو بەسەدان شێوە لەدام دەزگا ئەوروپی ئەمەریکەیدا سووکایەتی پێدەکرێت، کە بیردەکاتەوە، هێشتا لەچاو سووکایەتی جەلالی ومەلایی،هیچی نەدیوە. سوید کەیەکێکەلە باشترینی پێگەیشتوترین دەسەڵادارانی ئەوروپا، کەچی هەر خوودی سویدیەکان دان بەوەدا ئەنێن کە سوید بەچاوی نازیانەوە دەڕوانێتە بیانی و تەنانەت لە دادگاکان و نەخۆشخانەکانیشدا،بیانی بە چاوی سووک تەماشا دەکرێت،نەک دادگایەکی دادپەروەرانە.
چۆنێتی پەروەردەکردنی داعش  
ئەگەربێت تەنها لەدڕنندەی داعش و بیرۆکە شەیتانیەکایەوە سەرنج بدەین، ئەوا هەموودەزانین کەنەوەکانی سەربە گۆماڵگا ئیسلامیەکان بە شێوەیەک ووڵاخێندراون،کە خاوەن هیچ بیرۆکەیەک نین و لەئایندەی نزیکیشدانابن، چوونکە دیتمان بە وێنە بە دەنگ  ڕەنگ کە پارچە ئاسنی هەڵوسیوە بە دەووری گەڵووگونیدا، لەبەر ئەوەی وا تێگەیندراوە، کەیەکسەر دوای خۆتەقاندنەوە ٧٢  حۆری سەرمۆری بۆئامادە کراوە، چوونکە چەککراوە لەهەموو زانست و زانیارییەک، تواناکانی لێسەندراوەتەوە و ناتوانێیت، کە بیر لەوە ناکاتەوە کە سەروکەلەی ببێتە هەزارپارچە، ئیتر بۆگەڵووگونی بشارێتەوە، واتا ئەمانە نەک ترس لەگیانیندانیە بەڵکوو بە دڵشاد وهیواوە بەرەو مەرگ بەڕێدەکەون و خواخوایانە کە خولەکێک زووتر بگەن بە حۆرییەکان. چونکەزۆربەی ئەوانەی کەخۆیان دەتەقێننەوە مێرمنداڵیکی ووڵاخێندراو تاساوی سکێکس، هیچ نەدیتوو، قوڕبەسەر، زۆربەی هەرە زۆریان ووشیاریان لەئاستی ڕەشە ووڵاخدایە، هەربۆیەش جێگە دەستیان ڕێک لەجێگا دەستی ڕەشەووڵاخ دەچێت. لە گۆڤارێکی عەرەبیدا کۆمەڵی سەرنجی سەیر و سەمەرەم بەرچاوکەوت، کەلەوەڵامی پرسیاری داعش لەچی دەچێت،یەکێکلە وەڵامدا نوسیبووی،داعش ڕێک ئەڵی گایەکی ئیسپانیە کە خۆی بکات بەگوڵ فرۆشیەکدا یان فەخفوری،یان بۆنفرۆشێکی شانزەلیزەی پاریسدا،ئیتر بیهێنە پێش چاوی خۆت گایەک خۆی بکات، بەگوڵ فرۆشی یان فەخفووری فرۆشیەکدا.
دەسەڵات لە ووڵاتانی ئیسلامی و زۆربەی خۆرهاڵاتی ناوێن هەر ئەوەندە خەڵکیان لەلامەبەستە ،کە تاوەکوو پەیژە بەسەریاندا سەردەکەون، بۆ نموونە لەسعودییە مرۆڤ هێشتا ژیانی چاخی بەردینیشی پێڕەوا نابیندرێت، هێشتا کیژان لاوانی ووڵات دەهێننە ناوەڕاستی شەقامەکان لەسەر ماچێک،شەلاق باران دەکرێت، هێشتا لەناوەڕاستی بازاڕيکاندا سەری مرۆڤ دەپەڕینن، شۆفێری ژنان تابووە. بەڵام خۆیان کوڕان کچانی دەسەڵاتدار، لە هوتێلە هەرە گران بەهاکانی پاریسدا تەنها بۆنووستن ٥٥ ملێۆن کرۆن خەرجدەکەن، بۆ من کارێکی باوەڕ نەکردەنەیە ئاخر ٥٥ ملێۆن تەنها بۆنووستن ئێجارزۆرە، بەڵام ئەوە بەڵگەی بەربڵاوترین ڕۆژنامەی سویدی ئافتونبلادت.
بە بیستن بیستوومە گوایە ئەو کوڕە گەنجانەی کە لەش ولاری جوانیان هەیە یان پەڵەوانی لەش جوانین "کمال اجسام" ، مەساجی بەرموسەڵدان خانمەکان بەملێۆنان دۆلار دەکەن و بەریش ناکەون و دەبێت سەرە بگرن، بەڵام بەڵگەم نیە.
هەروەها سوهای هاوسەری یاسر عەرەفات،ساڵانە ١٥٢ ملێۆن کرۆنی سویدی بەرکەووتووە،کەچی زۆرینەی خەڵکە بەش مینەتەکەی فەلەستین، لە سەر زبڵدانەکان خواردنی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
جا بۆئەوەی کە سانایی "ڕیمی بن تەلالی ال سعود"، ملێۆنان دۆلار خەرج بکات، تا ئاستی سمتی بگەیەنێتە ئاستی "کیم کاریشان، خانێکی سێکسی ئەمەریکیە بەڕەگەز ئەرمەنیە" و بە ملیۆنەها خەرج بکات. دەبێت سەدان جانەوەری وەک قەرەزاوی ومەلاکرێکار، لاوە نەگەبەتەکان ب ووڵاخێنن ومەلاکرێکار بە فەرمی بەدەنگ ڕەنگی خۆی هاوار بکات و بڵێ: گەنجێک تەلەفۆنی بۆ کردم ووتی مامۆستا گیان خۆم دەتەقێنمەوە،چی ئەڵیی؟ مەلا لە وەڵامدا گووتوویە،بڕۆئینشااللە لەبەهەشت یەکتری دەبیننەوە،هەر وەکوو ئەوەی ناونیشانی مەیدانی ماستەکەی بۆ هەڵداوە.
دوومارەکەی سەرشانی نیشتیمان مەسعود ال بارزان و جەلال ال تاڵەبانی،وا نزیکەی ٢٥ ساڵە ووڵاتیان بەدەستەوەیە، لە ماڵوێرانی و دەربەدەری و تێکشاندنی کەسایەتی تاک و کۆی کورد، کارێکی دیکەیان لێنابیندرێت،  هەموو ئاگادارین کە بنەماڵەی ال بارزان داعشیانیان هێنایە کوردستان بوونە هۆکاری گیان لەدەست دانی نزیکەی١٠٠٠٠ سڤیلی بێگووناه، هەموودەزانین کە ٢٠٠٠ تویووتای جێبیان بەداعش فرۆشتوە. لەزمانی پەیمانگای "ئەی، ئی، ئای" ئەمەریکیەوە، بنەماڵەی ال بارزان چەکی ترساناکیان گەیاندۆتەدەستی داعش.
دیتمان بەنداویان دروستکرد،ڕێک وەک دروستکردنی ئەو کەساتیانەی کەبەرگەی خولەکێکی نەگرت لەکاتی هاتنی داعشداو لەبەرکانی جەنگدا هە‌ڵهاتن.  بەنداوەکەشیان لەکاتی بڕینی قردێلەی کردنەوەیداڕوخا،ڕیک وەک ڕووخاندی کەسایەتی تاک وکۆی کۆەمەڵگاکەمان، لە جێگەیشیان سەدان و هەزاران  گەجەرووگووجەری وەک فەرهاد پیرباڵ، جەمال فەتاح، ڕێبواروەلی ڕووداو، ئومێدخۆشناو، پەرێشان پەرێشانەکانی دیکەی وەک مەلاعەلی کەڵەک  وکەڵەکچیەکانی دیکەیان بەردایە گیانی ئەو خەڵکە بەش مەینەتە،کە یەکێکیان میزی ووشتردەرخواردی خەڵکدەدات ئەوی دیکەیان شیاکەی مانگا لەخەڵک دەکاتە ئەمپسلین و نۆڤاڵجین. لە بەرانبەریشادا، دەیانی وەک سەردەشی تەنها لەسەر خەیاڵ ترۆر دەکەن و پاشان تاوانی تیرۆری بۆ دروست دەکەن.
باوەڕ بە ئەفسانەی مارەکانی سەرشانی زوحاک ناکەم بەڵام باوەڕ بەوە دەکەم  کە نووسەر مارەکانی سەرشانی زوحاکی شوبهاندووە بە دڕنندەی مەسعود جەلال. بە ئەندازەی مارەکانی سەرشانی زوحاک، جەلال مەسعود مێشکی لاوانی نیشتیمانیان خواردووە. ئێستا کاوە لەبەر دەرگایەو، بە دیدی خۆمان دیتمان کە ئەفسانەی ئەفسانەکانی کوبانێیان ، بە دوو ساڵگەیاندە ئاستێک کە جیهانیان بە خۆیانەوە سەرسام کردوە،ئاخر پەیامنێرەکەی "سکای نیوز" لەموسڵەوە ووتی ئەی هاوار چۆن بە ٢٠دەقیقە دوەم گەورەترین شاری عێراق ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند خۆبە دوو ساعاتیش ئەمسەرو سەری موسڵیان پێناکرێت؟
بۆ بیر هێنانەوە ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی نەمسا، کەبەشداری هەردوو جەنگی کەنداوی کردووە"کورت پیلدا" لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ واشتۆن پۆست ووتی بەچاوی خۆم کوڕان کیژانی شەڕوانیی "یەپەگەم" دیت کەلە جیانی نان گەڵای داریان دەخوارد،لەجیاتی چەکی پێشکەووتوو دژ تانگ مۆلۆتۆڤیان دەگرتە تانەکانی داعش. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە داعش پێشکەووتووترین چەکیان لەدەسەتدایە، کەچی مەسعود ال بارزان دەرگای سمێلکایان لێدادەخات،گەریلایەکی دەربەندیخانی ووتی زیاتر لە ١٠ جارتەرمی گەریلامان هێناوەتەوە تا لەسمڵێکاوە بگەیننەوە بە کرمانشاه و سنە ومەهاباد، کەچی پاسەوانەکان ڕێگەیاننەداوە، لەبەر  کەمی کارەبا، بە پەلەتەرمەکانمان گەیاندۆتەوە، وێرانەکەی کوبانێ و گەیاندوومانتەوە ناو "سەلاجە" تا تەرمەکان تێکنەچن. تێک شکاندنی تاکی و کۆی کۆەمەڵگا، زۆر زۆر لەوە ترسانکتر کە هەروا سەرپێی باسی لێوە بکەین،بەڵکوو لێکۆڵینەوەی قوڵتری دەوێت.
 بەدوای کاوەیەکی نوێدا مەگەڕین ،خودی کاوە جەنگاوەرە جەربەزەکانی پەکەکە و یەپەگەن،تەنها ئاوات ئەوانن،بورهانینان کرد. کەچی ال بارزان توولە مارەکەی سەرشانی نیشتیمان دەرگای سملێکاین لیدادەخات،ئەفسووس ئێستا زۆڵە کوردێک وەک مەسعود ال بارزان هاوشانی بەشار ئەسەد،هەروەها فاشیەکەی تورکیا ئەردۆغان بەتەواوی ڕۆژئاواین ئابڵۆقەداوە لەهەر چوار لاوە،کەچی کوردی باشوور نقەی لێوەنایەت. جەلالی و جەلالیەکانی بە هیچ شیوەیەک بێبەری نین لەو تاوانە گەورەییەی دەرهەق بە ڕۆژئاوا دەکرێت،چوونکە جەلال تاڵەبانی و جەلالیەکان هەموو دەزگاکانیان ڕادەستی بنەماڵەی خۆفرۆشکرد، تەنها لەبەر ئەوەی کە بڵین جەلال سەرۆکە، سەرۆکێک کە مێشێکی پێ لەئاو ناکرێت، سەرۆکێک وەک پاشاکانی ئەوروپا،کەتەنها سیمبۆڵە، هێشتا نەچووە بچیت ئەگەر جەلالیەکان زەڕەیەک غیرەت شەرەفیان مابێت،دەبێت بێ یەک و دوو لە هاوپەیمانی بنەماڵەبکشێنەوە، بگەڕێنەوە بەرەی گەل. بۆ نموونە تەنها هاوپەیمانی گۆڕانیش ئەگەر بکەن،ئیتر بنەماڵەی ئال بارزان، ناتوانێت گەلنانبڕاو بکات،ناتوانێت کارەبا و ئاو لەخەڵک ببڕێت.بیرتان نەچێت،کاتێک دۆزەخی عەرەبی بەرپا بوو، لەمیسر و یەمەن و لیبیا وتونس، خەڵک ئاوکارەبای هەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە