کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌می گه‌وره‌ له‌ به‌رپرسی بچوك مه‌خۆن !

Friday, 06/05/2016, 2:27


ڕه‌نگه‌ به‌درێژایی مێژووی کۆمه‌ڵگه‌کان هیچ شتێک هێنده‌ی (کورسی) کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی مرۆڤایه‌تی نه‌بووبێت، ئه‌و ئامڕازه‌ بێ گیانه‌ی که‌ له‌ ته‌خته‌ یان کانزا دروست ده‌کرێت، به‌ڵام لای که‌سانێک له‌بواری کارگێڕی یان سیاسی ده‌بێته‌ ئامانجی باڵا و هه‌موو شتێک له‌پێناویدا ده‌کرێته‌ قوربانی و سوته‌مه‌نی.
له‌ دوا پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ له‌ نیومالێ‌ پارتی دیموكراتی كوردستاندا ، له‌ماوه‌ی سیازده‌ ساڵی ڕابردوودا، زۆرینه‌ی بۆچوونی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتیان داوه‌ یان وه‌ریانگرتووه‌ له‌و خانه‌یه‌دا جێیان ده‌بێته‌وه‌ که‌ به‌رپرسیارێتی لای ئه‌و زۆرینه‌یه‌ بریتییه‌ : له‌ ماشینه‌وه‌ی زۆرترین ئیمتیاز و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌مه‌ش کتومت ڕۆحی گه‌نده‌ڵییه‌.
زۆرێک له‌ تاوانه‌ ئه‌خلاقی و گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ، له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رپرسیارێتی حیزبیدا ده‌کرێ ، چه‌ند به‌رپرس له‌ نیو ماڵی پارتی دیموكراتدا که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌ له‌ کورسیه‌کانیان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌کانیان پێیبه‌خشیون بۆ پڕ کردنی گیرفان و تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانیان به‌ ئاره‌زووی سێکسییشه‌وه‌‌‌ !
چه‌ند به‌رپرس له‌ کوردستان به‌ میزاج کار ده‌کات، کاتێک تاقه‌تی کارکردنی نه‌بوو سکرتێره‌که‌ی ڕاده‌سپێرێت که‌ به‌هاوڵاتیان بڵێت کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ !
چه‌ند به‌رپرس له‌ نیوپارتیدا به‌ سیاسه‌تی بانێکه‌ و دوو هه‌وا کار ده‌کات، فڵانه‌ کار ڕاده‌په‌ڕێنێت بۆ که‌سێک که‌ نامه‌ی تایبه‌تی پێیه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دی به‌پێی ڕێنماییه‌کان ئه‌و کاره‌ ناکرێت !
به‌رپرسی نادڵسۆز له‌ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێکدا بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه‌، هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌ ده‌بینێت.
مه‌ترسیدارترین ڕه‌وش که‌ به‌رپرس تێیبکه‌وێت ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ هه‌ستبکات خۆی له‌سه‌روو یاساوه‌یه‌ ، ئا له‌م ساته‌ وه‌ختانه‌دا خۆی لێده‌بێت به‌ گورگ و خه‌ڵکانی تریش به‌ مه‌ڕ!
به‌رپرسانی ئیستا له‌ نیو پارتی دیموكراتی كوردستاندا هێنده‌ی سه‌رقاڵی خۆ شه‌که‌تدانی شه‌رعییه‌ت په‌یدا كردنی به‌رده‌وامه‌ به‌ کورسییه‌که‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ بیر له‌ پێشخستن و گه‌سه‌ندنی تواناکانی خۆی ناکاته‌وه‌، یاخود ئه‌وه‌نده‌ بیر داهێنان و به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌که‌ی خۆی ناکاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە