پیاوکوژ و کوڕی جاشێک دەڵێت: تا کاک نیهاد و کاک سیداد مابێت، هیچ گەوادێک ناتوانێت بمگرێت
Thursday, 05/05/2016, 11:16
رۆژی 2016/5/2 کوڕێکی گەنج بە ناوی بارزان رەشید، خوێنکاری یەکەمی زانکۆ، لە کاتی ئاژۆشتنی سەیارەکەی، له‌شاری هه‌ولێر لە به‌ردەم شه‌قامی سه‌د مه‌تری نزیك گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د، دەبینێت سەیارەیەکی دیکە بە خێرایی بەرەو رووی دێت، ئەمیش بۆ ئەوەی خاوی بکاتەوە تا خەڵکی نەکات بە ژێرەوە، فول لایتی بۆ لێدەدات وشیاریی پێ دەدات، چونکە ئەو شوێنە خەڵکی پیادەشی پیا دەڕوات، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بەرامبەری کە كوڕی به‌رپرسێكی حیزبی چه‌كدار بووه و له‌سه‌ر ئه‌و لایت لێدانه به سێ گولـله‌ی ده‌مانچه گه‌نجه‌كه ده‌كوژێ و هه‌ڵدێت و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
----------------------------------
ئەو رووداوە بەو شێویەیەی سەرەوە لە هەندێک سایت و راگەیاندن و لە پەیجەکانی فەیسبوکدا بڵاوکراوەتەوە، کەس بە تەواویی قسەی نەکردووە، تەنانەت (سۆران عومەر)ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی کوردستان، هەر بەو شێوەیەی سەرەوە باسی کردووە لەبەر هەر هۆیەک بێت، لەوە زیاتر درێژەی بە چۆنێتی کوشتنەکە نەداوە، کە بە دەیان کەس لەو شوێنەدا بوون و بە چاوی خۆیان دیویانە چۆن ئەو تاوانبارە داعش ئاسایی ئەو خوێندکارەی کوشتووە.
یەکێک لەوهاوڵاتیانەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری رووداوەکە دەبێت، بە تەلەفون بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ کوردستانپۆستی گێڕایەوە:
|
بارزان رەشید، خوێندکاری زانکۆ و قوربانییەکەی دەستی کوڕە جاشێکی نەخوێندەوار |
پاش ئەوەی تێری لێدەدات، ئەوسا سێ فیشەکی پێوە دەنێت و بە سەیارەکەی بەسەر لاشەکەیدا دەڕوات
من به‌وردی بۆتان باس ده‌كه‌م، کە ئەمەی رووی دا چ تاوانیكی قێزه‌وه‌ن و چ كۆمیدیایه‌كی نوێی پارتییه له شاری هه‌ولێر.
ئێوارەی 2016/5/2 ئه‌و گه‌نجه‌ی کە شه‌هیدكراوه، ناوی بارزان ره‌شیده و خوێندكاری قوناغی یه‌كه‌می زانكۆیه، شه‌وی ٢ له‌سه‌ر ٣ / ٥ / ٢٠١٦ ئوتوموبیلیكی جۆری ئه‌ڤه‌لۆنی لادهبیت به‌ڕێكه‌وت له گه‌ره‌كی برایه‌تی نزیك مزگه‌وتی جه‌عفه‌ر قادر به‌گ، فول لایتیك بۆ سه‌یاره‌یه‌كی به‌رامبه‌ری لێده‌دات، سه‌یاره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری لێی دیته خواره‌وه، كه نهقیبیكی چه‌كداری پارتی ده‌بێت به ناوی جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی، دوای ئه‌وه‌ی زۆری لێدەدات، ئەوسا سێ فیشه‌كیشی پێوهدهنیت و لەوێدا شه‌هیدی ده‌كات، دواتر هاوشێوه‌ی داعش به به‌رچاوی خهڵكییەوە بهسهیارهش به‌سه‌ر لاشەکەیدا دەڕوات، هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکەکەش دەکات، دەڵێت ئەگەر هه‌ركه‌سیك بێته پێش ئه‌ویش ده‌كوژم.
ناوی نەقیب جەمال جەبارە، خوێنەواری نییە و ئامر فەوجە، خوارزای عه‌لی حسینی به‌رپرسی لقی دووی پارتیه.
ئه‌و تاوانباره گه‌وره‌یه، کە ناوی جه‌مال جه‌باره، خوێندەواری نییە، بەڵام کراوە بە نه‌قیبی پێشمه‌رگه، بی ئه‌وه‌ی بشزانێت ناوی خۆی بنوسێت، هەموو هەولێرییەکان دەیناسن و كه‌سێكی سه‌رسه‌ری ومافیا ومرۆڤكوژه، باوکی ئەم تاوانبارە یەکێکە لە كۆنه جاشەکانی سەردەمی بەعس و نەقیب جەمال خوارزای عه‌لی حسینی كۆنه جاش و مافیای ئیستایه، كه به‌رپرسی لقی دووی پارتیه، بۆیه پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هیج گرنگییان به دۆسیه‌كه نه‌داوه، ئەم تاوانە به‌كامیرای چاودێریی هه‌مووی توماركراوه و له‌لای بنهماڵەی شه‌هیده‌كه‌ش هەیە، هەروەها ئاسایش و پۆلیسیش بەڵگە و ڤیدیۆکەیان لە لایە، کە چۆن ئەم نەقیبە سەرسەرییە کوڕە گەنجەکەی کوشتووە، هەرچەندە بۆ بەیانییەکەی هیزی ٨٠ پارتی بانگیان كردوه بۆ چاخواردنەوە و دوای چاخواردنهوەكه، رێگایان پێداوە بڕوات و هیچ لێپێچینەوەیەکی لەگەڵدا نەکراوە.
سەرچاوەیەکی دیکە هەر ئەمڕۆ لە هەولێرەوە دیسان ئەوەی پێڕاگەیاندیین، کەوا جه‌مال جه‌باره لا ناو کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی هێزی ٨٠ی پارتیی ووتیەتی: تا کاک نیهاد و کاک سیداد مابێت، هیچ گەوادێک بۆی نییە من بگرێت، کێ پیاوە با بێتە پێشێ!
سیداد بارزانیی و نەقیبی بێسەواد جەمال جەبار |
بارزان رەشید، لاوە کوژراوەکەی دەستی کوڕە جاشێک
|
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست