تیکشکانی کات
Monday, 02/05/2016, 21:10
كاتێك ئیسپانیەكان هاتن ئەسپ لەلای ئێمە نەبوو ! ئەوان توانیان جوڵەو توانا و خێرایی ئەسپەكانیان بەكار بەرن بۆ هێزە داگیركەرەكەیان ،، ئێمەش خەڵكانی ستەم دیدەكان دەتوانین ئەنتەرنێت و خێراییەكەی چوون ئەسپ بەكار بەرین بۆ هێزە ڕزگاری خوازەكان .
ڕایلاف زونیكە
ناوی پەڕتوكی خاتوونە ( ئۆلیڤیە كاسەگراندە )یە كە ناوەڕۆكی نووسراو باس لەژیان
وچەرمەسەری و ئاوەرابوونی خێزانی ( ڕایلاف زونیگە) ی ماپوچی دەكات هاودەم كارو ئاكام و خواستی گەلی ماپوچی هەڵكشاو بە ژیانی تاك و تێهەڵكێش بە خێزانی لە پەڕتوكی ناوبراودا بەرجەستەدەكات
بەواتایەكی دی ئاوارەبوونی ئەم خێزانە لە باشوری شیلی تا دوا چوار دیواری حەشارگەیان لە گوندێكی هۆڵەندی وكارو برەوی سیاسیان و خەباتێكی دوور لەپای ئازادی خواستی ئەم خیزانە بۆ هاو نەژادوو هاو نیشتمانیەكانیان لەڕێی سەكۆی ئەنتەرنێتیو سایتی بانگەشەو ڕووداوەكانی گەلی ماپوچی و بڵاو كردنەوەی ڕووداوەكانی سات بەكات و پێشكەوتن وكێشە ناوەندەكانی هەرێمی ماپوچی هەواڵ و ڕووداوەكانی بۆ گەلانی ئەوروپاو خوێنەری كیشەكانی ئەمەریكای لاتین ڕاگوێز دەكات .
ماپوچی : گەلێكی ڕەسەنی ئەمەریكای لاتینە كە لە ناوەندو خواروی وڵاتی شیلی و باشوری ئەرجەنتیندا نیشتەجێن، لە لایەن ئیسپانیەكانەوە بەناوی ( ئاراو كانۆس ) ناسراون وە ئەمناوەش لەلایەن زۆرینەی ئیسپانیەكانەوە پێشوازی لێنەكراو بووە .
گەلی یاخود گەلە هۆزی ماپوچی یاخود مابوتشی ڕێژەی لەسەدا چواری دانشتوانی شیلین كە زێدەتر لە ناوچەكانی( ئەرۆكانیا )شیلی و ناوچەی( باتاگۆنیای ) شیلی ئەرجەنتینی دا نیشتەجێن .
ماپوچیەكان خۆیان بەخاوەنی تەواوی ئەو ناوچانە دەزانن كەناوبران هەر بۆیە (ماپۆ ) واتە زەوی )وە (چی ) واتە خەڵك ( خەڵكی زەوی ) .
زمانی ماپۆچی (ماپۆ دوونگۆن ) واتە زمانی زەوی یاخود زمانی ئەو خەڵكەی كە لەو هەرێمەدا دەژین ، بە بڕوای گەلی ماپوچی مرۆڤ تۆو و بەرهەمی زەویە ، هەر لەم دیدەوە مرۆڤ و زەوی و سروشت فرەتێكەڵیەك و یەك بوونیەكی تەواو لە نێوەندیاندا هەیە .
بە بڕوای ئەوان گەل زادەی نیشتمانێكەو نیشتمان هەڵگری كلتورو زمانی گەلێكە كە گونجاوە لە هەرێمێك بۆ هەرێمێكی تر جودایی هەبێت و مۆركی چەند جوداییەك بێت ، هاودەم گەلی ماپوچی گرنگیەكی زێدە بە گشتوكاڵ دەدەن .
دەكرێ ئەوە لە بیر نەكرێ لە پەڕتوكی ناوبراودا بە ڕێژەیەكی گونجاو وە بەچەند بەڵگەیەكی هۆشیارەوە باس لە دەستەڵاتی عەسكەرتاری و ڕۆڵی جەنەڕاڵی دیتاتۆر ( ئاوگوستۆ پینۆكێت )دەكات .
سەرچاوەكان:
IL TEMPO SPEZZATO
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست