بەرپرسی پەیوەندییە سیاسییەکانی گۆڕان، دەرچوو کە سیخوڕی پاراستن بووە
Monday, 02/05/2016, 20:37
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە د. محەمەد حاجی بەرپرسی پێشووی پەیوەندیە سیاسیەکانی گۆڕان کە لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستی لە کار کێشایەوە و چووە هەولێر, یەکسەر پەیوەندیی بە پارتییەوە کرد، سەرچاوەکە یەکێکە لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، ئەوەی ئاشکرا کرد، کە پێش چەند ساڵێک ئاگاداری هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردووە، کە د. محەمەد حاجی سیخوڕی پاراستنە و لەلایەن خودی مەسرور بارزانییەوە نێردراوە بۆ ناو بزووتنەوەی گۆڕان بەڵام بە داخەوە ئەوان لە بری ئەوەی دووری بخەنەوە، کەچی پۆستێکی گەورەیان لە نێو بزووتنەوەکە پێدا، ئەمەش وای کرد زۆر لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە هەولێر ساردببنەوە و نەتوانن راستەوخۆ لە هەولێردا چالاکیی بکەن، . سەرچاوەکە درێژەی پێدا و وتی بەڵگەکان ئەوەتا ئیستا دەردەکەون، کە باوکی حەمەی حاجی کۆچی دوایی دەکات، خودی مەسرور بۆ پرسەکەی دەچێت، مەسرور بارزانی ئەو کەسایەتییەتیە کە بە دەگمەن دەچێتە پرسەی بەرپرسەکانی پارتیی، بەتایبەتی پرسەی ناوچه و لق بهلكو مهكتهب سیاسیهكانی پارتیش ناچێت. ئەم سەرخۆشیی و بەسەرکردنەوەیە ئەگەر هیچ نەگەیەنێت، ئەوە دەگەیەنێت ، کە د. محەمەد حاجی سیخوڕێکی گەورە و بڕواپێکراوی پاراستن و بنەماڵەی بارزانیی بووە. سەرەچاوەکە وتی من گومانم نییە کە ئەم سیخوڕەی پاراستن بە دەیان دەنگی تۆمارکراو و راپۆرتیی لە سەر چالاکییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان داوە بە پاراستن، ئەوەشتان پێدەڵێم هیچ گومانیشم نییە کە لە ماوەیەکی نزیکدا بارزانی بەرپرسیارێتیی و پۆستێکی گەورەشی پێدەدات، چونکە ئەوە خەونی د. محەمەد حاجیی بووە.
سەرچاوە و بەڵگەکان:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست