کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسکەیەک لە بەشیر موشیرەوە

Sunday, 01/05/2016, 17:12


لەو رۆژەوە کە بەجەستە، نەک بە گیان، ماڵئاواییم لێکردون، واتا 30/6/1963، ئەوەندەی ئەمڕۆ شادمان نەبوم. ئۆخەی گوندەکەی منیش، گوندی بەشیر، رزگارکرا. ئەی ئافەرین ئەولادەکانم، پێشمەرگە قارەمانەکان، چاوەکانتان ماچئەکەم، بازوە پۆڵایینەکانتان هەر بەهێزبێ. بەڕاستی ئێوە وەجاخی منتان روناککردەوە.ئاخر منیش لەجەنگی جیهانیی یەکەمدا،بە تەنیا 30 نەفەرەوە، سوپایەکی 3000نەفەریی ئنگلیزم بەجۆرێك شکان کە تائێستاش خۆیان بۆنەگیراوەتەوە. ئەزانن بەچی؟ بە خاکەناز! .. وەک تەرزە گوللە بەسەرمانا ئەباری..نەفەرەکانم خەریکبو ورە بەردەن.. وتم مەترسن.. یەکی خاکەنازێ بگرن بەدەستانەوە.. هەر گوللەیەکتان بۆهات، خاکەنازەکەی بدەنەبەرو هێرشبکەن..ئەو سوپا گەورەیەی ئنگلیز، لەم پلانە سەربازییە عەجیبە تۆقین و هەڵاتن و لاشەو چەکێکی زۆریشیان بەجێهێشت!
هۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسم دامێنتان، نەکەن و رێنەدەن جارێکیتر ئەو گوندەی من رادەستی هیچ هێزو نەتەوەیەکیتر بکرێ! ئەوە بەشێکی ئازیزە لە خاکی کوردستان.
هۆ ئەندام پەرلەمان و وەزیرە کوردەکانی شەترەنج لە بەغدا:
لە بازنەی بەتاڵا مەخولێنەوە 
هەرچۆنێبو رزگارتانبو ئەمجارە
مەگەڕێنەوە، گەر بگەڕێنەوە
سزاتان وەک سزای سەختی سنمارە
هۆ دەسەڵاتەکەی باشورو مەسئولەکان، توخوا شورەیینیە بۆ ئێوە، ئەو پێشمەرگە دلێرانە، بەخوێنی خۆیان بەردەوامبن لەسەر رزگارکردنی بستبەبستی خاکی پیرۆزی کوردستان، ئێوەش هەر بەردەوامبن لەسەر پڕکردنی گیرفان!؟ نەتەوەش برسی و بێدەرەتان!!
بەسە ئیتر کڕمەکەون لەسەر دۆلار
بیگێڕنەوە بۆ نەتەوەی کوردی هەژار
بەسە ئیتر بێدیماغی ،  بە پێغەمبەر
هەروەهابن، خۆم دێمەوەو ئەبمە رابەر
*
موشیر روکن :  بەشیر موشیر
گۆڕستانی شێخ مارف
1/5/2016

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە