کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناکۆکی دەکەوێتە نێوان سەرۆ قادر و عیسمه‌ت ئه‌رگوشی و محمه‌د سلیمەوە

Saturday, 30/04/2016, 11:57


پاش ئەوەی کە سه‌رۆ قادر ماوەی چەند ساڵیک پارتیی دووری خستەوە و ناوی لە نێو راگەیاندەکاندا کوێربووبووە، لە پڕ ماوەی چەند مانگێکە جارێکی دیکە پارتیی هێنایەوە پێشێ و دەستی واڵا کرد بۆ ئەوەی لێدوان و قسە بکات، بە تایبەتی دژی گۆڕان و پەکەک. من وەکو کەسێکی نزیک لە دەزگای پاراستن حەز دەکەم بۆ خوێنەرە بەڕێزەکانی کوردستانپۆستی چەند زانیارییەک لەو بارەیەوە بڵاوبکەمەوە، کە یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنەوە سەر شانۆی راگەیاندنی پارتیی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە  ئەمڕۆدا پارتیی کەسێکی شیاوی هاوشانی وەکو سەرۆ قادری  نییە، کە کاریگەریی ئەوتۆی هەبێت بۆ پرۆپاگەندەکانی پارتیی، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە پارتیی  پەڕلەمانی کوردستانی په‌كخستوه‌ له‌ پراکتیکدا ئیستا لە هەرێمدا پەرلەمان بوونی نەماوە و وەکو دەزگای پاراستن رۆڵ دەبینێت، هەروەها وەزارەتەکانیش ئەو رۆڵەیان نەماوە کە وەکو ئیدارەیەکی بەڕێوەبردن لە هەرێمدا کار بکەن، بۆیە هەستیان بەوە کرد، کە دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ هەموو هێرشێکی راگەیاندن کە لە لایەنەکانی دژەپارتیی بەرەو روویان دەبێتەوە، ئەوەشمان لە بیرنەچێت سەرکەوتنەکانی رۆژئاوا و هەڵمەتەکانی گەریلاکانیش هێندەی دیکە پارتیی تووشی شپرزەیی کرد، بۆیە ئەوەی کە لە توانایدا بوو لە رووی سەربازیی و سیاسییەوە کردی، بۆیە بە هێنانی کەسێکی وەکو سەرۆ قادر پێی وابوو دەتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە، بەبێ ئەوەی بزانێت سەرۆ کەسێکی زۆر قێزەوەند و پۆخڵە ئەو دەموچاوە جوانەی نییە تا بە لێدوانەکانی بتوانێت کاریگەری وای هەبێت کە بتوانێت ئامانجەکانی بنەماڵە بپێکێت، بنه‌ماله‌ی بارزانی جه‌ند باره‌ تر به‌قسه‌كانی  قێزه‌وه‌ن ده‌كات و كۆمه‌لگای كوردی دژی هان ده‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌ره‌ فراوانه‌ی دژی پارتی هه‌یه‌ له‌گوران ویه‌كیتی و ئیسلامیه‌كان و  سه‌رۆ به‌هۆی كه‌له‌گایی و له خۆبایی بونی  دنیایه‌ك دوژمنی له‌نێو پارتیش هه‌یه‌.
بە هەرحاڵ  ئەوەی لێرەدا دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم ئەو زانییارییەیە کە دەمەوێت ئاشکرای بکەم و بڵێم ئیستا  نیوانی سه‌رو قادر كه‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی ده‌كات له‌گه‌ل به‌رێوبه‌ری ئاسایشی  گشتی پارتی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی له‌گه‌ل  پیاوه‌ سیخوره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ ی نیو میدیای كوردی  محمه‌د سلیم نێوانیان تێکچووە، پاش ئەوەی سه‌رۆ قادر دووباره‌ گه‌رایه‌وه‌ نیو راگه‌یاندنه‌كان هەروەها پاش ئه‌وه‌ی محموده‌ سور نه‌ی توانی چیتر لەسەر رەوتی خۆی پیاوەکانی خۆی بۆی بنووسن و لەناو فەیسبوکدا لەسەر خەتی ئەمان کار بکەن، ئەویش کە سه‌رۆ دووباره‌گه‌راوه‌ نیو دنیاری راگه‌یاندنی پارتی، توانی ناکوۆکی بخاتە نێوان راگەیاندنەکانی پارتییەوە و ئه‌و سه‌رۆیه‌ی چه‌ند رۆژیك پیش ئیستا لوقمان غه‌ریب روی راستی هه‌لمالی به‌لام به‌داخه‌وه‌ لوقمان  له‌ترسان پۆسته‌كه‌ی لابرد به‌هه‌رحال محمه‌د سلیم مزوری پیاوی یه‌كه‌می عیسمه‌ت و پاراستن له‌ هه‌ولیر ناسراوه‌ به‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی فیسبوك و علوج ، جونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی له‌ 24 سه‌عات 25 سه‌عات له‌خه‌ته‌  واته‌ ئاگای له‌ مالی خۆشی نیه‌ له‌به‌ر فیسبووك  ، محمه‌د سلیم به‌ گوته‌ی خۆی عیسمه‌ت كه‌یفی به‌شه‌ره‌جون دیت زانا میكائیلی كردیته‌ ده‌سته‌ راست و ئه‌و شه‌ره‌جونی به‌و ده‌كات له‌ په‌یجی ئاژانسی پارتی نیوز و ماوه‌ی 2 ساله‌ سپۆن سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن به‌كۆمه‌كی مادی و زانیاری  ئاسایش به‌لام سه‌رۆ ده‌یه‌ویت بیته‌ سه‌رحازرو په‌یجه‌كه‌ ببیته‌ هی ئه‌و . بۆیه‌ سه‌رۆش بریاریدا ریسوای فیسبوكیان بكات له‌ نیو سۆشیال میدیا هه‌ر ئیمرۆ سه‌رۆ له‌سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی پارتی له‌وانه‌ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی بڵاوی كرده‌وه‌ وه‌ك له‌ لینكان دیاره‌ كه‌به‌هیچ شیوه‌یك ئه‌م په‌یجه‌ سه‌ر به‌ پارتی نیه‌ بۆ هه‌تا هه‌تای محمه‌د سلیم و عیسمه‌تی ریسوا كرد....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە