کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەری خورماتوو دوای فرۆشتنی بۆچی؟ خۆم بە کوشت بدەم !

Thursday, 28/04/2016, 21:30


بێ  دەشتەکانی  کانی لەیلە  
باشە  ئەگەر  خۆم  بە  کوشت  بدەم  شەهیدم  یاخود  دڵسۆزی  نیشتمانم  !
هیچ  خێرو  خۆشیم لەم  دەسەڵاتە  نەبینیوە  تا  خۆمی  بۆ  بەکوشت  بدەم  و  ببم  بە  قەڵخانی پاراستنی  حوکمی  بنەماڵە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
هێدە  نیشتمان  خۆش  دەوێت  بە جۆریك  هەر  بستە  خاکێکی  کوردستان  بە  خاکی  هەموو  دونیا  نایگۆرمەوە   کەچی  ئەم  دەسەڵاتە وای  لیکردووم  کە نەفرەت  لە  هەموو  پیرۆزیەکان  بکەم  !
 باشیکارێکی  مەیدانی  بۆ    حکومرانی  ئەم  دوو  بنەماڵەیە  بکەین   کە  چۆن  حوکمی ئەم  بەشەی  کوردستانیان کردوە  لە  ماوەی  خۆ  سەپاندنیان دا  لە  ساڵی  ١٩٩١ بەدوائەم  ئەم   دوو بنەماڵەیە  دا  بەشت  بوون  بەسەر دەوڵەتە  ئیقلیمی  و  نێو  دەوڵەتیەکاندا  بە  تایبەت  لە  دوای  رووخانی  رژێمی  سەدامەوە  ئەم  دابەش  بونە  بە  کرداری  تۆخ کراوە   
لەم  لاوە  برادەرانی  سەوز هەردوو  شارۆجکەی  خورماتوو و  گوڵاڵەو  بەشێكیش لە  خانەقینیان  رادەستی  ئێران   کردوە!
  لەو  لاشەوە   برادەرانی  میرات  گری  باو  باپیری  زەردیان  هەردوو  شاری  شەنگال  و  مەخموریان  رادەستی  تورکیا  کردوە !
 ئەم  دابەش  بوونە  بە  سەر  هەردوو  بەرەی  داگیر  کەری  کوردستان  لە  سەر  بنەمای  بەرژەوەندی  حیزبی  هەردوو  بنەماڵەی  فەرمانرەوای  کوردستانە  کە  پێهاتوونە  لە  نەوەکانی  تاڵەبانی و  نەوەکانی  بارزانی  کە  هیچ  شتێك  لایان  بە  ئەندازی  مانەوەی  خۆیان  لە  سەر  کورسی  دەسەڵات  گرینگ  نیە   ،،، 
 هەر  منی هاوڵاتیم   دڵسۆزی  نیشتیمان  و  بی  ئاگا  لە  سیاسەتە  چەپەڵەکانی  دەسەڵاتی  باشوری  کوردستان  خۆم  بە  کوشت  دەدەم  و  شەهید  دەبم  ،،،  
بەڵام  خۆ  ئەم  خەوەی  منیش  تا  سەر  نابێت  رۆژیك  دادێت  هەڵ  دەگەریمەوە و  لولەی  تفەنگەکانم  رووە و  هەردوو  بنەماڵە  دەکەم  و  داخ  بۆ  ئەو  رۆژانە  دەکێشم  کە  قەڵخانی  پاراستنی  دەسەڵاتی  ئەو  دوو  بنەماڵەیە  بووم.....
  ئەوانیش  بە  قاقاوە  گڵاس  گڵاس  لە  خوێنی  من  لەسەر  مێزی  قومار خانەکان  نوش  دەکەن  و  سەرمەستانە  گاڵتە  بە  هەست  ونەستی  و  گەل  دەکەن  و   قوتی  ئەم  گەلە  بە سەر  ئافرەتە  سۆزانیەکانی    نێو  بنەماڵەکەیان دا  دەبەخشنەوە  ...
 لە کاتی دابەشکردنی  نیو  موچە  شەهیدانەکەشدا    سەیری    خوشك و  دایکی و  هاوسەری شەهیدان دەکەن  خۆ  ئەگەر  جوان  و ناسك  نەبێت  ئەو  کارمەندە  بێ  ئابرووەی  کە  نیو  موچەکە  دابەش  دەکات   وا  دەزانێت  بە  خاوە  ئەو  نیو  موچەیە  دەدات  بە  وارسی  شەهیدەکە  لە  کاتێك  دا هەر  دڵۆپە  خوێنێکی  ئەو  سەهیدە  سەنگینترە  لە  تەواوی  هەردوو  بنماڵەی  دەسەڵات  ،
 جارێکی  تر  دەیڵێم  ئایە  ئەگەر  خۆم  بۆ  ئەم  دەسەڵاتە  دارزاوە بێ  دەربێ و  بێ  ئابروە    بە  کوشت  بدەم  من  چ پێناسەیەك  دەم  گرێتەوە ؟؟؟
نا  هەڵەی  وا  ناکەم، من وەك و  گەنجێکی  کوردستان  هێدە  دڵ گرانی  سیاسەتی  سەرکردەکانی  کوردستان  بۆیە  ئامادەی  ئەوەشم  تیانیە  بە  قسە باق و  بریق و  سەرنج  راکێشەکانیان  هەڵ  بسورێم   هەر  بۆیە  یاخیم  لە  گفتو  لفت و  دەسەڵاتی حکومرانیان  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە