كاكه نه‌وه له ستۆدیۆكه‌ی له‌نده‌نه‌وه بۆ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ
Thursday, 28/04/2016, 17:20
*ده‌نگ و باسی ناو سایت و گۆرانخوازهكان
به‌خێر بێیته‌وه سه‌ركرده خاكیه‌كه
به‌په‌له و هه‌ر ئێستا كاكه نه‌وه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی (گاتیوك) به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و سلێمانی..
بزانن كێ له‌گه‌ڵ پیاوه خاكیهكهیه؟؟
وا سه‌ركه‌وت..
ئێستا له‌سه‌ر ئاسمانی فڵانه وڵاته!
كه‌مێكی تر ده‌گاته ئاسمانی وڵاتێكی تر!
وێنه‌ی فرۆكه‌كه‌ی پیاوه نیلیهكه چۆنه؟
ئه‌مشه‌و ده‌گاته‌وه..
شه‌وی چی ئێستا له سلێمانیه..
كوردستانی روناك و سلێمانی ئاوه‌دان كرده‌وه!؟
……………………………………………….
*گۆران و چاوروانی خه‌ڵك
هێشتا هه‌ر سهركردیه..
چ قه‌یدیه پشویه‌كی شه‌ش مانی داوه
خۆ له‌وێس خه‌ریكی پیاز پاككردن نه بووه
سه‌دان كه‌سی بینیوه‌و
هه‌زاران وێنه‌ی ناردۆته‌وه..
به‌راست ئه‌مجاره حه‌ق وایه له گردكه ستۆدیۆیه‌كی وێنه گرتن بكه‌نه‌وه.
……………………………………………..
*پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه:
چه‌ند ساڵه خه‌لك گلله‌یی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی (پارتی و یه‌كێیه‌تی) ده‌كه‌ن كه گوایه كۆمه‌ڵگای باشوری كوردستانیان به مێگه‌ل كردووه و كردوویاننه كۆیله‌ی مووچه خۆر، وا مووچه‌كه له سێ مانگ تێده‌په‌ڕێ..ووتیان نیوه مووچه،وا چاره‌گه مووچه‌كه‌شیان بۆ نادرێ؟
كار گه‌یشته سه‌ر مووچه‌ی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی دێرینیش.
له‌و لاشه‌وه گۆران و سه‌ركرده حازریهكهی به‌شێكی تری كۆمه‌ڵگایان به كۆیله كردوه و له چاوروانی گۆران و گۆرانكاریدا قهتارهو ئه‌ڵا ویسی نائومید ده‌چرن.
…………………………………………..
*كه‌سێك ناپرسێ؟
كابرا تۆ له‌كاتی ئه‌و هه‌م ته‌نگژه‌وه بێ مووچه‌یی و قه‌یرانی كورسیه‌كه‌ی بارزانی و
ده‌یان بگره‌و به‌رده‌ی تر. شه‌ش مانگ تێت ته‌قاند، ته‌نانه‌ت قسهیهكیشت نه‌كرد؟؟
هێشتا هه‌ندێك هه‌ن بگره زۆریشن كه لایان وایه نه‌وشیروان رۆژێك( فووی) پیدا ده‌كات و جاڕی نه‌ك گۆرانگاری به‌ڵكوو پاكسازی ده‌دات.
نازانن كه نه‌وشیران و بزووتنه‌وه له بنیچینهوه بۆ (فوو) پیاداكردن نه هاتوون، به‌ڵكوو ئه‌وان بۆ خه‌فه كردنی ئه‌م (فووانه) و به لادا ڕێبردنی هاتوون.
……………………………………………….
*كاك نه‌وشیروان زۆر ماندووه
لێگه‌رێن باكه‌مێك بخه‌وێ..
بزانین چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات؟
ئایا دوای پشویه‌كی چه‌ند رۆژه فووی پێداده‌كات و به‌ره‌و پیرمام ده‌كه‌وێته رێ؟
یان پیرمامیهكان دێنه خزمه‌تی..
……………………………………………….
*له‌كۆتاییدا گه‌ر خه‌ڵك به‌دوای چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌وه بێت،تاكه چاره‌سه‌رێك گه‌ر هه‌بێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی كاكه نه‌وه‌كانه.بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو چاوروانی سه‌فه‌رو گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانیان نه‌كه‌ن.. ده‌بێ بیرێكی تر له ژیان و مۆدێلكی تر له‌خه‌بات و به‌رێوه‌بردن بكه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست