Wednesday, 27/04/2016, 4:13
* بەشيوەيەكى گشتى ئەم ئاماژەيە، چەند واتايەكى هەيە:_
يەكەم : واتاى هيز و سەركەوتن وبردنه‌وەجه‌نگى هه‌ڵبژاردن.
دووەم: مانەوەى كەسەكان له‌ژێر ڕکێفدا.
سێهه‌م: بێ ڕه‌وشتی وخراپه‌کاری.
چواره‌م:سه‌رزه‌نشتکردنی به‌رامبه‌ر.
پێنجه‌م: ئاماژه‌كردن بۆ ژمارەدوو.
شەشەم : بردنەوەجه‌نگ وبەدەستهينانى ناوبانگ
*دوو جۆر لەبه‌کار هێنانی هه‌یه
جۆری یه‌که‌م: پشتی ده‌ست ڕووه‌و ده‌ره‌وه، هاوشێوه‌ی
وێنه‌ی یه‌که‌م، کەئه‌مه‌ش ، واتایه‌کی نه‌رێنی هه‌یەو بۆ مه‌به‌ستی سه‌رزه‌نشتکردن
و شکاندنی که‌س وجیهه‌تی مه‌به‌ستداره، لەلایه‌ن که‌سێتیەسیاسیه‌کانه‌وه، بەپێی کلتور و تایبه‌تمه‌ندێتی
ده‌وڵه‌تانیش ده‌گۆڕێت ، لەزۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا‌و بەتایبه‌تی (به‌ریتانیا)ئەم
جۆرەبەكارهينانەواتاى زەرزەنشت كردن و بێ ڕه‌وشتى و خراپه‌كارى ده‌گه‌یه‌نێت، خاڵی
دووه‌م و سێهه‌م وچواره‌م، لەخانه‌ی ئه‌م جۆره‌دا جێگان ده‌بێته‌وه.
جۆری دووه‌م:
له‌پی ده‌ست ڕووەو ده‌ره‌وه، هاوشێوه‌ی وێنه‌ی یه‌که‌م، ئەم شيوازەيان زياتر
لايەنى ئەرينى هەيەو واتا‌و ده‌لاله‌ته‌کانی ته‌نیا بۆ بێزارکردنی به‌رامبه‌رەو ده‌ربڕینی
هه‌ستی دڵخۆشی کامه‌رانی که‌سی به‌کار هێنه‌ره، خاڵه‌کانی یه‌که‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م
ئه‌م ناسینه‌یەلەخۆده‌گرن.
*سەره‌تای بەکارهێنانی لە مه‌جالی
سیاسی‌دا.
یه‌که‌مین که‌س کەئه‌م ئاماژه‌یه‌ی
به‌کار هێنا ( وینستۆن چه‌رچڵ _۱۸۷۴ _۱۹۶۵) لەماوه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌میدا( ۱۰ مايو ۱۹۴۰-۲۶ يوليو ۱۹۴۵) ، لەئەنجامی سه‌رکه‌وتنی به‌ریتانیاو هاوپه‌یمانه‌کانی،
لەجه‌نگی جیهانی دووه‌مدا وه‌ک هه‌ستێکی شادوومانی خۆی و هه‌ستی بێزارکردنی لایه‌نەدۆڕاوه‌کان
به‌کاری هێنا،دوا به‌دوای ئه‌وەچه‌نده‌ها سه‌رکرده‌ی دیکه‌ی جیهان ، هه‌ندێکیان لەژێر کاریگه‌ری ( چه‌رچڵ)
هه‌ندێکیان سه‌ربه‌خۆ له‌و، ئه‌م ئاماژه‌یه‌یان په‌رەپێدا.
*ئه‌و سياسيانه‌ى دواى (چه‌رچڵ) به‌كاريان هێنا
يەكەم : ڕيتشارد نيكسن (۳۰ نوفمبر
۱۸۷۴ - ۲۴ يناير ۱۹۶۵) سی و حەوتەمين سه‌رۆکی ویلایه‌تەیه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا (۲۰ يناير ۱۹۶۹ – ۹ أغسطس
۱۹۷۴) ، بەهه‌ر دوو ده‌ست ئه‌م ئاماژه‌ی
ده‌کرد، زۆرێک بەشوێنکه‌وته‌ی (چه‌رچڵ) ده‌یان ناساند، به‌ڵام ئه‌و جیاوازتر له‌و ئه‌م ئاماژه‌ی به‌کار
ده‌هێنا به‌م ئاماژه‌یەپێی ده‌وتین ( به‌ڵێ
بؤ ئاشتی لەده‌ره‌وە) .
دووەم : به‌م شێوه‌یەدوای (نیکسن) سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا
وه‌ک ( بۆشی کوڕ) و ( ئۆباما) ئه‌م ئاماژەیه‌یان بەواتای جیاواز به‌کار هێنا، ( بۆش)
لەپڕۆسه‌ی ئازادى عيراقدا ، وەك واتاى رزگارى و سەر كەوتن بەكارى دەهێنا، تەنانەت سەر
بازەئەمريكيەكانش لەكاتى سەر كەوتنى پڕۆسەكانيان
ئەم دوو په‌نجه‌يه‌ی ده‌ستيان به‌رز ده‌كرده‌وه، هاوكات (ئۆباما) ش وەك ئاماژەى
سەركەوتن و شكست پێهينانى ڕێكخراوى تيرۆرستى ( القاعيده) بەكارى هينا.
سيهەم: هەروەها زۆرينه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌كاتى جياواز
و مه‌به‌ستى جياواز به‌كارييان هێناوه، به‌ڵام
هيچ سه‌ركرده‌يه‌ك هێىده‌ى سه‌رۆكى وه‌زيرانى هيندستان (نارندرا مودى_ ۲۶ مايو
۲۰۱۴تا ئيستا) ئه‌م ئاماژه‌يه‌ى به‌كار نه‌هێناوه.
چوارەم: (حه‌سه‌ن ڕۆحانى) و زۆرێك
لەسه‌ركرده‌كانى ديكەلەبردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن ، بۆ ده‌ربڕينى هه‌ستى
خۆشی و ئازاردنى به‌رامبه‌ر بەجه‌نگى ده‌روونى
، په‌نا بۆ به‌كار هێنانى ئه‌م ئاماژه‌یەده‌به‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست