بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رده‌م دوڕیانی یه‌گرتنی له‌گه‌ڵ (ی ن ك)
Monday, 25/04/2016, 23:33
هه‌موو مان ده‌زانین (ی ن ك ) دایكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ،هه‌رچه‌نده خاڵی لێكچو له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و (ی ن ك) دا زۆرن به‌ڵام درزه كانی نێوان (ی ن ك)وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درزی گه‌وره‌وشه‌ق بونی گه‌وره بون تاكار گه‌یشت به‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌ته‌واوی له (ی ن ك) دابڕی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و(ینك)چونه كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه دژ به یه‌كتری هه‌ر له سه‌ره تاوه هه‌ندێك چاودێران پێیان وابوو كه‌ئه‌م دابڕان و دوركه‌وتنه‌وه‌یه پلانێكی سیاسیه دژ به‌نه‌یاره‌كه‌یان كه خۆی له (پ د ك ) دا ده‌بینیه‌وه .
به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌ڵسوراوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه پێیان وابوو كه‌ئه‌وه ته‌نیا ده‌نگۆ یه‌و هیچ پلانێكی له‌و شێوه‌یه له‌ئارادا نیه وئه‌گه‌ر هه‌بێ ئه‌وا له‌كه‌سی ناشارنه‌وه‌و به‌ڕاشكاوی باسی ده‌كه‌ن
هه‌ندێك هه‌ڵسوڕاوی تری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌م ده‌نگۆیه یان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه وبه قسه‌ی لایه‌نگرو هه‌وادارانی (ی ن ك) یان داده‌نا پێیان وابو (ی ن ك) له‌دوای دۆڕانیان له هه‌ڵبژاردنه كان په‌نا بۆ ئه‌م جۆره ده‌نگۆ یه ده‌به‌ن ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه یه‌وه جه‌ماوه‌ری گۆڕان توشی دڵه ڕاو كێ‌و شڵه‌ژان بكه‌ن
به‌ڕای چاودێران یه‌گرتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و (ی ن ك) شتێكی چاوه‌ڕوان كراوه چونكه له‌ده‌ر ئه‌نجامدا سلێمانی باجی ئه‌و لێكرازانه‌ی (ی ن ك) و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دا به‌وه‌ی كه په‌راوێز خرا له‌لایه‌ن (پ د ك) ه‌وه
هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پێیان وایه گۆڕان له به‌رده‌م ئه‌م دوڕیانه‌دا پێویسته ڕه‌نگ و ده‌نگی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، وه‌ئاشكرای بكات میكانیزمی ئه‌و یه‌گرتنه‌وه‌یه چیه ؟ وه‌له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا چی ده‌گوزه‌رێت؟ چونكه سروشتی بزوتنه‌ه‌وه‌ی گۆڕان وه‌هایه كه سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانیان كه‌سی ڕه‌خنه گرن و كه‌سانێكن كه به‌رژه‌وه‌ندیان وه‌لا ناوه بۆبزوتنه‌وه‌كه‌یان .بۆیه مافی خۆیان له‌و هه‌نگاوه ئاگادار بن
پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و بۆشایه بپارێزێت لانی كه‌بیهێڵێته‌وه له‌نێوان بزوتنه‌وه‌كه‌و (ی ن ك) دا، وه‌ته‌سلیم به‌سه‌رجه‌م داواكاریه كانی (ی ن ك) نه‌بێت وه‌پرس وڕابه‌هه‌ڵسوڕاوانیان بكه‌ن بۆچونیان به‌هه‌ند وه‌ر گرن چونكه ئه‌وه‌یه جیاوازی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وسه‌ر جه‌م هێزه سیاسیه كانی تر .
خاڵێكی تر كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه ڕاشكاوی و ڕاست گۆی یه بێباكی و له خۆ بردویه مه‌نصه‌ب نه‌ویستن و مه‌رایه له‌به‌ر چاو گرتنی دۆخی خه‌ڵك و ئاسایشه زۆر شتی تریشه
گۆڕان ته‌نیا موڵكی كه‌سێك یان گرو پێك یان بنه‌ماڵه‌و خێزانێك نیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێكێكه به‌شی هه‌موو تاكێكی ئه‌م نیشتمانه‌ی تیایه دنیایه‌ك ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه له‌ده‌ره‌وه و ناوه ی كوردوستان چونكه خه‌ڵك گۆڕانی هێنایه ئاستی ئه‌وه‌ی كه به‌و مێژوه كه‌مه ڕكا به‌ری گه‌وره ترین هێزی زه‌به‌لاح وپاره‌داروگه‌نده‌ڵی ناو كوردستان بكات .
گۆڕان به‌به‌راورد به‌هه‌ندێك هێز كه ده‌یان ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ن وه‌ڕه‌نج ده‌ده‌ن وه‌شه‌هید ده‌ده‌ن هێزێكی مۆدێرنی گه‌نجانه یه هێزێكه ته‌واوی نیشانه‌كانی هێزی ئاكتیڤ و چالاكی له‌خۆ گرتوه بۆیه نه‌یاره كانی له‌سه‌ره‌تاوه به هێزێكی هه‌ڵچوویان وه‌صف ده‌كرد وه‌ده‌یان وت چۆن ئاوا به‌كه‌فو كوڵ و هه‌ڵچوه ئاوه‌هاش زووداده‌مركێته‌وه‌و نامێنێنێت به‌ڵامبه‌پشتیوانی خه‌ڵك وه گۆڕان خوازان تیۆره كه‌یان ڕاست ده‌ر نه‌چوو .
حه‌ق وایه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌مه له به‌ر چاو بگرێت، وهه‌نگاوه‌كانی سیاسیانه‌و وریایانه بن به‌جۆرێك بن بزوتنه‌وه كه كه‌خه‌ونی گه‌نجان و خه‌ونی سیاسیه ڕاست وێژه كانه توشی شه‌له‌ل و پوكانه‌وه نه‌كه‌ن چونكه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م جۆره ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ (ی ن ك) هه‌ندێك هه‌ڵچون دروست ده‌كات بۆیه پێویسته په‌یره‌وی ئه‌و وته‌یه‌ی غاندی بكرێت كه‌ده‌ڵێت ده‌رگاكانت بكه‌ره‌و با جیهانگیری بێته ژوره‌وه به‌ڵام ده‌ست به‌ڕه‌سه‌نایه‌تیته‌وه بگره‌و مه‌هێڵه بتوێیته‌وه له‌ناو بچیت ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست