کوردستانپۆست بەردەوام لە ژێر چاودێری دەزگای پاراستندایە
Sunday, 24/04/2016, 13:41
هەر وەکو لە بابەتی پێشووترمدا بەناونیشانی (
ناوەرۆکی کۆبونەوەیەکی نهێنیی بارزانی لە سەری رەش!) باسم لە دوو کوڕەکەی مەسعود بارزانی کرد، بە ناوی وەیسی و موکسی، کە ئیستا دەزگای پاراستن لەلایەن ئەوانەوە بەرێوە دەچێت مەسروربارزانی هەموو شتێکی لە دەزگای پاراستن لە ناو حیزب سپاردوە بە ئەوان و(نەزهەتی حالکەی تۆپچی) لەژێر دەستی ئەو دوو مێرد مناڵە کاردەکات، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاندن کە وەیسی کوڕی مەسعود بارزانی بە فەرمی چاودێریکردنی کوردستانپۆستی سپاردووە بە (کاروان محمد سابیر)، کە هەرچی بابەتێن هەستیار هەیە لەلایەن (کاروان محمد سابیر) وەردەگیرێ، ئەمیش لەگەڵ گروپێک چاودێری وردی هەندێ بابەت دەکەن، لەوانە (نجمدین حسن) و (ئەرسەلان سعددین)ە، کە لە دەزگای پاراستنی لقی ٢ کاردەکەن.
هەروەها لێرەوە بە پێویستی دەزانم کە برایانی ستافی کوردستانپۆست و خوێنەران ئاگادارمبکەمەوە، کە بابەتی سیخوریکردنی هەندێ ئەندامی ئیسلامیەکانم لایە لە ئاستی بالا کە هەندێکیان ئەندامی پەرلمانن ئێستا بۆ دەزگای پاراستنی پارتی کاردەکەن لەکاتێکی گونجاودا بۆ کوردستانپۆستی دەنێرم.
رێز و سلاوم بۆ تێکرای ستافی کوردستانپۆست و دەستان خۆش بە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر .
عەدۆ بارزانی (پەیامنێری کوردستانپۆست لە نێو دەزگاکانی باڵی زەرد)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست