له سالیادی 118 مین ساله‌ی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی
Saturday, 23/04/2016, 1:02
ڤۆلتیر ده‌لیت : رۆژنامه‌نوسی ده‌زگایه‌كه به كه‌س ناشكی ، به‌لام خۆی دنیای كۆن دهروخینیت ، تا دنیایه‌كی نوئ دابمه‌زرینیت .
له‌گه‌ل هه‌لاتنی یه‌که‌م خامه‌ی زێرین و دهرکهونی ئاسۆیه‌ک له تاراوگه‌یی و دووره ولاتی ، به‌و ده‌ست و په‌نجه زێرینانه‌ی توانی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی له نێو جه‌نجالی و که‌م کهرستهیدا له نێو مندالدانێکی نوێ‌دا به‌رهه‌مبهێنێت ، ئه‌وه بوو له 22 نیسانی سالی 1898 دا له پایته‌ختی ولاتی میسر له قاهر بنه‌ماله‌ی به‌درخانی به رابه‌رایه‌تی (مقداد مه‌تحه‌ت به‌درخان ) توانیان وه‌ک یه‌که‌م بنه‌ماله‌و که‌سی رۆشه‌نبیری ئه‌و سه‌رده‌م ده‌ربکه‌ون و به خامه ره‌نگین و پڕ به‌هاکانی رۆژنامه‌ی ( کوردستان ) ده‌ربکات .
ئیمه‌ی كورد له رۆژانی هه‌وه‌ڵی په‌یدابوونی رۆژنامه‌وه تاكو راپه‌رین كه قۆناغی ئاڵتونی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی یه سئ ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ترمان نه‌بووه‌و تا ده‌سه‌لاتی چواره‌میش بچیته سه‌ری ، شان به شانی ده‌سه‌لاته‌كانی تشریعی تنفیزی و قه‌زائی رۆڵیان هه‌بوایه له رێكخستن و به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگای كوردی دا.
ڕاگه‌یاندن پێویسته وه‌كو سیسته‌م ته‌ماشا بكریت ، چونكه ڕاگه‌یاندن سیسته‌مێكه له سیسته‌مه پێكهینه‌ره‌كانی كۆمه‌لگا ، هه‌ر وڵاتیك ڕاگه‌یاندن وه‌ك به‌شێك له سیسته‌م نه‌بینیت و ئیعتیمادی نه‌خاته سه‌ر ئه‌وه ئیشكال هه‌یه له جۆری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و سیسته‌می حوكمرانی ئه‌و ووڵاته‌دا ، مه‌به‌ستم له سیسته‌می راگه‌یاندن له ڕه‌هه‌نده دهزگاییهكهیهوه بیگره بۆ ڕه‌هه‌نده ڕه‌مزییه‌كه‌ی كه به‌شداری له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكدا ده‌كات ، له ژیانی تاكێكه‌وه بگره كه ده‌چیته سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی یان كاره‌كه‌ی جا ئه‌و تاكه سیاسی یه یان ئیداری یاخود ههربواریكی تر .
خۆ ئه‌گه‌ر جاران ڕاگه‌یاندن بریتی بووبێت له نوسینی وتاریك له ڕۆژنامه‌و ڕادیۆ ته‌له‌فیزیۆن بۆ كاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی ...هتد ، وه‌لئ ئیستا له‌دۆخی ئه‌مڕۆدا ڕاگه‌یاندن فراوانتر بووه و شۆڕ بووه‌ته‌وه بۆ ناو په‌روه‌رده‌و بووه‌ته زانست و زانكۆنامهی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه ده‌كرێت ، گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا له هه‌ر بوارێكدا ناكریت لینك و كۆنتاكتی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندندا نه‌بێت ، چونكه ڕاگه‌یاندن ده‌وری به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بینیت ، ئیشكالی ئیمه له‌وه‌دایه كه ته‌نیا بۆ كاری سیاسی گرنگی به كاری میدیای ده‌ده‌ین .
له‌هه‌موو وڵاتانی پێشكه‌وتوو سیسته‌می ڕاگه‌یاندن و سیسته‌می په‌روه‌رده یه‌كانگیر كراوه و تیكه‌ڵ به یه‌كتر كراون ، چونكه ڕاگه‌یاندن به‌شداری ڕاسته‌وخۆی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردندا هه‌یه .
گرنگیه‌كی دیكه‌ی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یه كه بۆخۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌و ڕای گشتی دروست ئه‌كات ، وه‌زیفه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی ڕاگه‌یاندن گه‌یاندنی په‌یام و زانیاری نوی یه به گویگرو بیسه‌رو خوێنه‌ر ، كاتێك ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م هه‌رگیز به‌و مانایه نیه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له سه‌روی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌وه‌یه ، بهلكَو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌لێك كه‌ناڵی شێوه جیاوازی تاراده‌یه‌ك هاونێوهرۆك و مه‌به‌ستن ، به ووردی و جدی گوئ له ڕاو بۆجونی جه‌ماوه‌ر ده‌گرن و پاشان به شێوه‌ی ڕوون و ڕه‌وان مه‌فهوم و كاریگه‌رییه‌كانی دادهریژنهوهو ده‌بنه‌وه ده‌نگی هه‌موو توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
راِگهیاندن ده‌بێت هامانج و كه‌شوهه‌واو ژینگه‌و جیهانێك بۆخۆی دروست بكات كه‌له قه‌رارو بریاری سیاسی دا به‌شداری بكات و ڕای گشتی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا فۆڕمۆلهی بكاته‌وه و چاوتیژو ووردبین و دوربین و واقیعی بێت ، نه‌ك ببێتهماكینهی به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی و ئاژاوه‌گیری و سه‌قامگیری سیاسی ووڵات به‌ره‌و لێكترازان به‌رێت .
كه‌واته ڕاگه‌یاندن دهسهلاتێكه له نیوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌دا ، نابێت به هیچ بیانویه‌ك و له سایه‌ی هیچ گوشاریكدا ده‌ستبه‌رداری موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كاندا ببێت ، ده‌نا پیگه‌ی خۆی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م دهدۆرینیت .
ڕاگه‌یاندن ئامرازێكه ده‌وری ته‌واسوڵ دهبینَیت له ژیانی كۆمهڵگاو له‌گه‌ڵ تێكرای دنیادا ، قسه‌كردن و ووشه په‌یام و هێز ده‌گوازنه‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌كات كه مرۆڤ له مه‌به‌ستی یه‌كتر بگه‌ن كاردانه‌وه‌و هه‌ڵویستی هه‌بێت ، رَاگهیاندن به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوده‌بریت ، له هه‌ندێك جاریش حزوری پیش به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌میش ده‌كه‌ویت ، له ڕووداو كیشه‌و ئاریشه‌كاندا هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له راڤه‌كردن و شیكاری بۆ بابه‌ته سیاسی و كلتوری و فه‌رهه‌نكی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، هه‌ربۆیه‌شه سیسته‌می ڕاگه‌یاندن له سیسته‌می حوكمراِنی ووڵاتدا به یاسا رێكده‌خریت ، ئه‌گه‌ر باش سیسته‌می راِگهیاندن ته‌نزیم و كۆنترۆڵ نه‌كریت ، باش په‌روه‌رده نه‌كرێت ، باش به‌رێوه نه‌بریت ، هینده‌ی سوپایه‌ك مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر كۆمهڵگاو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، خۆئهگهریش باش به‌رێوه ببرێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه خزمه‌ت به پێشكه‌وتنی ژیانی سیاسی و به‌رێوه بردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات ، بیگومان ئازادیش ئیلتزاماتی خۆی هه‌یه و سنوری خۆی هه‌یه نابێت له‌گه‌ل ئاژاوه‌گیری و پاشاگه‌ردانیدا تیكه‌ڵاو بكرێت .
كه‌واته راگه‌یاندن له‌سه‌ریه‌تی هاوڵاتی بكات به ئه‌ندامیكی چالاك و چه‌له‌نگ ته‌نیا گوێگریكی باش نه‌بێت ، به‌ڵكو دیالۆگكاریكی هوشیارو لێهاتووی زۆر باش بێت ، وه بتوانیت به واقیعبینی و دووربینی و شارستانیه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خۆی و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و شكۆی نیشتیمانه‌كه‌ی بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست