کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موهەریجەکان، "سەدیق و کەمال"یشیان بە کوشتندا!

Wednesday, 20/04/2016, 1:59


لە رێککەوتی ١٣/٤/٢٠١٦دا لە  شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوی وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە، ناسراو بە کەمالە خڕەی پێنجوێن، لە کاتژمێری ٦ی ئێوارە لەلایه‌ن کەسانێکی نەناسراوەوە رێفێندران و پاش ماوەیەکی کورت و لە کاتژمێر ٧ خوله‌کی ئێواره‌ تەرمی سەدیقی ساڵیئاوایی بە کوژراوی لە نزیک دوورڕیانی گوندی نزارە (نزیک چۆمی گەورەی پێنجوێن) دۆزرایەوە کە شوێنی هه‌شت گولـله‌ دەمانچەی پێوە دیاربووە، کاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆی ١٤/٤/٢٠١٦دا  ته‌رمی کەمالی شێخ سادە، هه‌ر له‌وده‌وروبه‌ره‌ دۆزرایه‌وه‌!
لە ژێرسایەی سەرکردەکان (موهەریجەکان)ی باشوور، هەرێم بووە بە لانە و بێشکەی ئیتیلاعاتی ئیران و دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیی. سەرکردەکانی بەشدار بووی حکومەتی بنکە ترسنۆکی  ئابروو نەماو بەرامبەر بەو دیاردەیە کەڕ و ڵاڵن. ئەندام و لایەنگری ئەو پارتانە لە هەموو ئاستەکاندا دەڕکییان بە بوونی ئەو دیاردەیە کردوە بەڵام هەر هەمووی خۆیان مات کردوە ناوێرن بێنە دەنگ! لە ئاست زۆرینەی سادە و شەقامی کوردیی ئەو دیاردەیە لە باشووری وڵاتدا بووە بە ئەمری واقیع و کەس خۆی ناکات  بە خاونی ئەو کێشە پڕ شەرمەزارییە، کە لە دەرئەنجامدا ئەو جۆرە دەزگایانە لە باشووری وڵاتدا  لە گەشە سەندندان پەیوەندیی پتەوەیان لەگەڵ دەستەڵاتدارانی هەریم هەیە و کار ئاسانیان بۆ دەکرێت بۆ ئەنجامدانی پلان و ئامانجە گڵاوەکانیان بەرامبەر بە نەتەوەکەمان نمونە وەکو ئەو تاوانەی کە ئەنجامداراوە بەرامبەر بە دوو ئەندامی پەکەکە وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە. لڤینپرێس دەنوسێت" لەسەر ئەم كارە تیرۆریستیە دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران تۆمەتبار دەكرێت و پژاكیش بەرپرسیارێتی روداوەكە دەخاتە ئەستۆی یەكێتی و پێی وایە ئەبێت بەرپرسیارێتی دۆزینەوەی تاوانبارن هەڵبگرن.
شەهید کەمال و شەهید ساکینە جانسز
سەڕۆکەکانی پارتە سیاسییەکانی حکومەتی بنکە ترسنۆکی ئابروو نەماو،  هەر یەکەو بە شێوەیەک بوون بە دارودەستەی دوژمنانی میللەتەکەمان بە تایبەتی ئێران و تورکیا. پەیوەندیی ئەو پارت و سەرکردانە لەگەڵ تورکیا و ئێران دا، پەیوەندییەکە لە سەر بیناغەی جاشایەتی کردن بۆ ئەو وڵاتانە دارێژراوە نەک لە سەر بیناغەی رێز گرتن لە شکۆمەندیی نیشتیمانیی و نەتەوەیی کورد.  لەو جۆرە پەیوەندیەدا "ملکەچی" کردن بۆ داوا و بڕیارەکانی ئەو وڵاتانە دەبێت بە دیاردەیەکیی زەق، دەبێت جاشەکان پەیرەوی بکەن و هەموو خوڕەوشتێکی مرۆڤاییەتی، نەتەوەیی و نیشتمانی بە لاوە بنێن، پێ بنێنە سەر هەموو بەها بەرزەکان و ئەو کارانەی کە پێیان ڕادەسپێردرێت دەبێت بە سوپاسەوە ئەنجامی بدەن وەکو  تێڕۆر کردنی ئەو کەسایەتیانەی کە ئەو وڵاتانە مەبەستیانە نمونە وەکو ئەو تاوانەی کە ئەنجامداراوە بەرامبەر بە دوو ئەندامی پەکەکە وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە. جەلال چوارتای لە کوردستان پۆست دەنوسێت" کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای لە سێدارەدانی زۆرترین چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵات، دەستی نەگریسی گەیشتە باشووری کوردستان و لە ڕێی بەکرێگیراوەکانیەوە دوو چالاکی پژاکی بە ناوەکانی 'کەمالی شێخ سادە و وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی' تیرۆر کرد". 
باشووری کوردستان بۆشایەکی تیادا دروست بووە کە ئەویش نەبوونی پارتێکی پێشڕەوی شۆرشگێری خاوەن سەرکردایەتیەکی دڵسۆزە. بەهۆی ئەوەی کە میللەتی کورد لە قۆناغی رزگاری نیشتیمانیدا گوزەران دەکات ئەو میللەتە هێشتا نەگەیوە بە ئامانجە سیاسییەکانی وەکو سەربەخۆی، ئەمە هۆکارێکی گرنگە کە رۆحی بەرەنگاری بوونەوە و شۆرشگێری، خواستی ئازادی بوون لە نێو ناخی تاکەکاندا زۆر یان کەم  نەمردوە و بە ژیاوی ماوەتەوە، کە ئەمە بۆتە هۆکارێکی سەڕەکی کە دڵسۆزان، شۆرشگێرانی نێو میللەتەکە عەوداڵی گەڕانن بە دوای رێکخراوێکی سیاسیی شۆرشگێر بۆ  ئەوەی خەباتی خۆیانی تیادا چڕ بکەنەوە بە هیوای گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان نمونە  وەکو  ئەوەی کە شەهید سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە کردویانە رۆژنیوز دەنوسێت "  پژاک،هەر دوو شەهید بە ئەندامی خۆمان دەزانین ئەو دەستە دەبڕین كە دەستی لە تیرۆرەكەدا هەبوە". لە دەر ئەنجامی ئەوەدا نوخبەیەکی پاکی دڵسۆزی نێو کوردی باشور بیروباوەری خۆیان لە نێو حزبەکانی باشور نادۆزنەوە پەنا دەبەن بۆ هەڵبژاردەی تر کە ئەویش پارتی کرێکارانی کوردستانە (پەکەکە). گومانی تێدا نییە و ئەزمون سەلماندویەتی  بۆ واقیعی ئیمرۆی کوردستان "پەکەکە"باشترین هەڵبژاردەیە، دەروازەیەکی گرنگە کە تروسکایەکی تیادا بەدی دەکرێت.
شەهید کەمال
گەشە کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باکور ئۆتۆماتیکی ئەندازەی پارتەکانی  باشور بچوک دەکاتەوە و مردنێکی لەسەرخۆی ئەو پارتانەیە. ئەم ڕاستییە ئەوە دەگەیەنێ کە خەڵکانی شۆرشگێری وەکو  شەهید سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە تەنیا نابن بە ماییەی نیگەرانی بۆ وڵاتانی تورکیاو ئێران بەڵکو دەبن بە ماییەی نیگەرانی بۆ پارتەکانی هەرێمیش. ئەمە هۆکارێکی گرنگە  کە ئاسایشی پەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەکانی سلێمانی نیگەرانن لەو کەسانەی کە دەچنە ریز پەکەکە. رۆژ نیوز دەنوسێت "باهۆز ئەندامی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار "لەسەر خەباتی ئاپۆچێتی هاوکاریکردنی پارچەکانیتر، چەندین جار لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە هەڤاڵ کەمال هەرەشەی لێکراوە، هەر بەو هۆیەوە چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و یەکیتەوە دەستگیرکراوەو ئەشکەنجە دراوە، بۆیە داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت یەکێتی کە دەسەلاتی یەکەمە لە ناوچەکەدا دەکەین، دەستی پشت شەهیدکردنی ئەو دوو هەڤاڵە ئاشکرا بکەن". لەو بارەیەوە سپینیوز دەنوسێت"شاهۆ، ئەندامی دیبلۆماسی و ئەنجومەنی پژاک لە لێدوانێکدا بۆ سپی لەسەر "تیرۆرکردنی" وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە دەڵێت" ئەو تاوانە پلان بۆ دارێژراو بووە و دەستی لەپشتەوەیە".
دیاردەی تیۆڕر کردنی کەڵە پیاو، شۆرشگێر و خەباتگێری نێو نەتەوەکەمان لە ناوچەکانی سلێمانی ڕەگێکی مێژووی هەیە. بۆ دەستەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە ئەو دیاردیە و ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاوانانە مۆرێکی شەرمەزارییە بە نێو چەوانی دەستەڵاتدارانی نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی خێزانی تاڵەبانی. لە پەڕتووکی "ئاوێنەی ڕاستیەکان" لە لاپەڕە ٢٥٢دا خدر مەرەسەنە دەنووسێت(  یەکێتی بە پێشکەوتنی سوپای پاسدارانی ئێران لە رێکەوتی ٨ی گەڵاوێژێ ١٩٩٦دا بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دێموکراتی ئیران  و بنەماڵەکانی کادر و پێشمەرگە لە دەشتی کۆیە نۆکەری و گوێ لە مستی خۆیان زیاتر بۆ ئەو رژێمە نیشاندا.سیاسەتی دوو ڕوویانەی مام جەلال و حزبەکەی جێگای سەرسورمانە، لە لایەک کادرو پێشمەرگەی حزبی دێمۆکرات دەکوژن و لەلایەکی دیکەوەشەوە دەبنە شینگێرو شەریکی ‌غەمی حزبی دیموکرات و فرمێسکی تیمساح هەلدەوەرێنن!؟

سەرچاوە
رۆژنیوز. کوردستانپۆست. نیتنیو. سپیمیدیا. لڤینپرێس. پەڕتوکی "ئاوێنەی ڕاستیەکان" خدر مەرەسەنە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە