کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لافى ده‌وله‌تى كوردى كه‌ى ته‌واو ده‌بيت؟

Wednesday, 20/04/2016, 0:44


هه‌موو رۆژيك مه‌سعود بارزانى وه‌ك سه‌رۆكيكى فه‌نده‌مينتاليست دێته سه‌ر شاشه‌و باسى خه‌ونى ده‌وله‌تى كوردى ده‌كات، له‌كاتيكدا خؤى گه‌وره‌ترين به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م دروست بوونى ئەو ده‌وله‌تەى كه خه‌ونى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردانه، بارزانى به‌دارو ده‌سته‌كانى كوردستانى پڕ كردووه له ترس و فؤبيا كه پێشم وايه ئەوه‌ى بارزانى له به‌هاكانى سياسى و سياسه‌ت دوور ده‌خاته‌وه مۆرالى كارپێكردن و مامه‌له‌كردنيه‌تى له‌گه‌ڵ هاونيشتيمانيه‌كانى هه‌رێمه بچوكه‌كه‌ى خۆيدا كه ئەوانيش خاوه‌نى هه‌زاران شه‌هيدو قوربانى تاشه‌به‌رده‌كانى قه‌نديلن. ئاخر چ ئومێدێكمان به سه‌رۆكيكى ئارناشيست هه‌بێت كه‌پێى وايه كه‌سێکى بارزان به‌قه‌د خودا پيرۆزه‌و ده‌بێت ئێمه سوجده‌ى بۆ به‌رين، پێم ناڵێن ج ئومێدێكى ده‌وله‌تدارى لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت!!! كه‌سێك بووه به‌ به‌ڵا به‌سه‌ر ورگى خه‌ڵكه‌وه سامانه‌كه‌شى به‌سه‌ر خزم و كوره‌زاكانيدا ته‌خشان و به‌خشان ده‌كات و له‌كۆشكه ئەرستۆكراته‌كانه‌وه وه‌ك ووتاربێژێكى تؤتاليتار هاوار ده‌كات و دەڵێت ده‌وڵه‌تى كوردى نزيكه...
نازانم ئەوه چ غرورێكه گه‌شبين و دڵخۆش بيت به گیان سپاردنى هه‌زاران بێشمه‌رگه‌ و بيكه‌ى به‌منه‌ت و بيمان بفرۆشيته‌وه، به‌نه‌زه‌رى هايديگه‌رى گه‌وره فه‌يله‌سوف "هيج" جۆريكه له "بوون" چونكه دروستبوونى "بوون" له ئەنجامى نه‌بوونى هيچه‌وه بووه بۆيه پێم وايه‌ سه‌رۆكايه‌تى بارزانى به‌رهه‌مى هيچه. له‌ كۆتايدا ده‌ڵێم قه‌يرانيكى نه‌ته‌وه‌ى و ئابورى روى له كوردستان كردووه بۆيه ته‌نيا چاره‌سه‌ر ئەوه‌يه بارزانى و هاوشێوه‌كانى بارزانى پاره‌ خه‌زنكراوه‌كانى موڵكى كشتى بگه‌ڕێننه‌وه‌ ته‌نيا له‌پێناو ئەوه‌ى توشى كاره‌ساتێكى نا مرؤڤانه و ترسناك و قات و قرى نه‌بينه‌وه.
 بەڵام نازانم چاوه‌ريى چيه بۆ نايكات و ماڵى هه‌زاران بێشمه‌رگه و كەمدەرامەتى ئەم ووڵاته ئاوه‌دان ناكا‌تەوه، بةڵام به نه‌زه‌رى من كاتى ئەوه‌ هاتووه ئەم وڵاته پاك بكه‌ينه‌وه، ده‌سه‌ڵاتيك باكى به‌مردنى رۆڵه‌كانى نه‌يه‌ته‌وه ئيتر بوونيى چ مانايه‌كى هه‌يه، ئێستا رؤژزانه سه‌دان هاونيشتيمانى كۆچ ده‌كات ئايا خاوه‌نى ده‌وله‌تى كوردى ده‌زانێ هۆكاره‌كه‌ى چيه!!  ئايا قه‌ت مناله‌كه‌ى سەرۆك بووه تا به‌يانى له‌به‌ر برسێتى  و نه بوونى خه‌وى لى نه‌كه‌وتبێت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە