کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفالچیەکانى دوێنێ و قامچى وەشێنەکانى ئەمڕۆ

Wednesday, 20/04/2016, 0:41


گەلى کورد زۆر نەهامەتى و تەنگ و ئازارى بەسەردا هاتووە، بەڵام هیچ یەک لە ئازارەکان هێندەى کارەساتى ئەنفال جەرگ بڕ نەبوون، چونکە هەندێک کورد کاراکتەر و سەرقافڵەى ئەنجامدانى ئەم تاوانەى بەعس بوون. لەبەرئەوە ئەم تاوانە هى هەر نەتەوەیەکى تر بوایە، ئێستا نەک خاوەنى کیانبەڵکو تاوانبارەکانیشى بەسزاى خۆیان گەیاندبوو، بەنمونە ڕووداوى هۆڵۆکۆستئێستایشى لەگەڵدابێت دواى 71 ساڵ بەسەر ئەم مێژووەدا، بەدواى هەر ئەفسەر و سەربازێکى نازیەوە لەهەر وڵاتێکى تردابێت دەیگەڕێننەوە بۆ بەردەم دادگاى نێودەوڵەتى، ئەمەش تەنها بۆ ئەوە نیە بەجیهان بڵێن وازمان لە مافى خۆمان نەهێناوە، بەڵکو بۆ خستنە ژێر بارێکى دارایی قورسى گەلى ئەڵمانیایە و دەبێت گەلى ئەڵمانیا باجى کارەکانیان بدەن کە نازیەکانى لەسەردەمى هیتلەردا ئەنجامیان دا. خاڵێکى پۆزەتیڤى ئەم ئەو گەڕانە پیشاندانى ئەو وێنەییە  بە جیهانى عەرەبى، کە لە ناوچوونى دەوڵەتى ئیسڕائیل لەسەر نەخشە تەنها شارەزایانى بوارى جوگرافیاى سیاسى هەستى پێدەکەن، کەچى هیچ دەوڵەتێکى عەرەبى ناتوانێت تەنها جولەکەیەک لەناو ببات، بەڵام ئەم تاونەى ئێمە هى جولەکە نیە، حکومەتە قامچى وەشێنەکەشمان حکومەتى ئیسڕائیل نیە، باج لە بکەرى تاوانبار وەربگرێت، چونکە هێندە پاشەڵى پیسە ناتوانێت یەک هەنگاو بنێت، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار:
یەکەم: تاوانبارەکانى بەدادگایەکى نێودەوڵەتى نەداوە، تاوەکو بەڵگەیەک بێت بۆ ناساندنى کێشە ڕەواکەى، چونکە ئەگەر ئەم کەیسەى لەدادگاى  نێودەوڵەتى بوایە یەکسەر بەتاوانى جینۆساید دەناسێنرا، بەڵام چونکە لە دادگاى ناوخۆییدا دادگایی کران، تاوانبارەکانى پێشووى عێراق لەسەر کەیسى تر حکومدران نەک لەسەر تاوانى ئەنفال.
دووەم:  بەشدارى هەندێک لەجاش و مستەشارە کوردییەکان لەم تاوانەدا، وە ئەو دادوەرە کوردانەى لە دادگایکردنەکەدا بەشداربوون، هیچ یەکێک لە جاش  ومستەشارە کوردییەکانیان بە سزا نەگەیاند، زۆرەبى ئەو جاش و موستەشارانەى بەشدارى ئەنفالیان کرد، لەئێستادا لاى دوو حزبە تاڵانچیەکەن، بە پلەى یەکەم لەلاى پارتى. دواى 28 ساڵ لە ئەنجامدانى ئەم تاوانە جاش و موستەشارەکان لە پۆست و پلەى بەرزدان لەناو یەکێتى و پارتى. بزوتنەوەى گۆڕانیش لەم کەسانە بەدەر نیە، چونکە لەهەردوو هەڵبژاردنەکەى ڕابردوودا کاندیدى هەبوو لە (کوردستان و عێراق)، ئەوانەى گۆڕان نەک هەر بەعسى بوون، بەڵکو ئابونەى حزبیان داوە بە حزبى بەعس، لەبەرئەوە حکومەتە قامچى وەشێنەکەى هەرێم هیچ هەنگاوێکى نەناوە ادگایکردن  وبەسزا گەیاندنى ئەو موستەشارانەى کە ژمارەیان 450 کەسە.
لەکاتى دادگایکردنى سەرانى بەعسدا،حکومەتە تائیفیەکەى عێراق توانى کڵاو بۆ حکومەتى هەرێم بدورێت بەوجۆرەى خۆى ویستى، ئەمەش تەنها بۆ دڵخۆشکردنى حزبە کوردیەکان بەوەى دادوەرى کورد بەشدارى لە دادگایکردنەکەدا بکەن، بەمەش توانى خۆى لەقەرەبووکردنەوەى خەڵکى کوردستان ڕزگاربکات، پێمانى گوت ئەوە دەوڵ’تى عێراق بەشدارى نەکردووە، بەڵکو هۆکارى سەرەکى خۆتانن تاوانەکەتان ئەنجامداوە لەگەڵ بەشێک لە عەرەبى سوننە، نەک هەموو پێکهاتەکانى عێراق. بەم مامەَەکردنەى ئێستا بۆمان دەردەکەوێت ئەو پەیامە بۆ حکومەتى هەرێم دەنێرێت  ئەگەر بەنیازى چکسازیت لەخۆتەوە دەست پێبکە، هەربۆیە ئێستا بەشێک لەو ژمارەیە لەدەرەوە دەناسرێت. سەیرى ئەوکارەى لەیادى ئەنفال لە مۆنۆمێنتى چەمچەماڵ هێزەکاتى حکومەتە قامچى وەشێنەکە بەرامبەر بە دایکى ئەنفال کریان هیچمان پێناڵێت، تەنها ئەوە نەبێت کە ئەم بەڵتەچیانە ئامادەن سوکایەتى بە پیرۆزترین کەسى ناو کۆمەڵگە بکەن، کە پێڵاوەکەى پێى لەسەرى زۆرەبى سەرکردەکانى کورد بەرزترە، لەبەرئەوەى ئەم بەڵتەچیانە لەسایەى سەرى دەسەڵات و کائینەکانى حزب وەکو ئاژەڵ سەریان لە کا و جۆى سامانى میللەت ناوە، بۆیە ناکرێت چاوەڕوانى ئەوەبین تاوانبارەکانى سێبەرى خۆیان و موستەشارەکانى دوێنێى سەردەمى بەعس بدەنە دادگا، چونکە لە ڕابردوودا ئەم ئەنفال  چیانە سێبەرى ئەوانەى ئێستابوون لە دەسەڵات، ئێستاش لەدزینى نەوت دیسانەوە شەریک و برابەشن لە دزینى سامانى میللەت، لەوەشە جارێکى تر کەس و کارى ئەنفالى پێ دووبارە زیندەبەچاڵ کەنەوە، هەربۆیە لەماوەى 25 ساڵ حکومڕانى دەسەڵاتە قامچى وەشێنەکە نەمانبینى یەک تاوانبار بەسزا بگەیەنرێت، و میللەتە هۆشیارەکەش باکى نەبێت لە داڵدەدانى ئەنفال چیەکان لاى ەسەڵات، باشترین نمونە گواستنەوەى دادوەرەکەى کەلارە، تەنها لەبەرئەوەى بڕیارى دەستگیرکردنى مستەشارو ئەنفالچیەکانى دەرکردبوو. شەقامى کوردى هیچ هەڵوێستێکى نەبوو بۆ پاڵپشتیکردنى دادوەرەکە، دوو حزبکەش ئەم ئەنفال چیانەیان داڵدەداوە، ژمارەکەش لەوە زیاترە کە بەشدارى جینۆسایدیان کردووە.

بەکالۆریۆس لە زانستى سیاسەت
بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە