زه‌مه‌نی ره‌وینه‌وه‌ی وه‌همه كوشنده‌كانی باشوور، زه‌مه‌نی شۆڕشی هه‌قیقه‌ته‌كانه...!
Tuesday, 19/04/2016, 7:30
له‌ڕاستیدا زۆری ویست تا له‌نێو ده‌سته‌بژێری سیاسی باشووردا چه‌ند وه‌همێكی كوشنده له كایه‌ی سیاسی‌دا بڕه‌وێته‌وه، كه تا هه‌ژموونی مۆته‌كه‌ی داعش و شاڵاوه دڕنده‌ییه‌كانی بۆ سه‌ر كوردستان زۆر دژوار بوو ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر وه‌همبوونی ئه‌و وه‌همانه‌ش بكرێت كه وه‌كو هه‌قیقه‌تی سه‌لمێنراو وێنا كراون. ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌همانه‌ی داهێنا و وه‌ك هه‌قیقه‌تی ره‌های وێنا كرد ئه‌و قوتابخانه سیاسییه‌یه كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كارا بووه و ئێستاش له واقیعدا به دۆخی داڕمانی زیهنی و مۆڕاڵی و ئه‌خلاقی مه‌زن بۆته‌وه. ئه‌و قوتابخانه سیاسییه؛ كه ده‌كرێ به (قوتابخانه‌ی میللیگه‌رای سه‌ره‌تایی) زاراوه‌به‌ندی بكه‌ین، به‌هه‌موو پۆل و ئاراسته (میللیگه‌را و چه‌پگه‌را و راستگه‌را و لیبرالیخواز و ئیسلامیگه‌راكان)ی خۆیه‌وه كاره‌كته‌رێكی سیاسی ملهوڕی ئه‌وتۆی دروست كردووه؛ ته‌نانه‌ت له لوتكه‌ی شكسته‌كانیشیدا هێشتا خۆی به براوه ببینێت، كاره‌كته‌رێك به تایبه‌تمه‌ندێتی (سته‌مكاری، گه‌نده‌ڵكار، وابه‌سته‌ده‌ره‌وه، پاشڤه‌ڕۆ، شه‌ڕانگێز)ی خۆیه‌وه بیستوپێنج ساڵه حوكمڕانی به‌سه‌ر باشووردا ده‌كات و ئیدی ماهییه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی خستۆته‌ڕوو و هیچی تێدا نه‌هێشتۆته‌وه، ته‌نیا ئه‌و وه‌همانه نه‌بێ كه وا خه‌ریكه به‌دوای یه‌كدا ئه‌ڕه‌وێنه‌وه و بڵق ئاسا به‌ڕووی داهێنه‌رانیدا ئه‌ته‌قنه‌وه!! چۆن؟!
با له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین كه؛ وه‌هم و هه‌قیقه‌ت پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، به‌ڵام كاتێك وه‌همێك (جا هه‌ر وه‌همێك بێت) ده‌خرێته شوێنی هه‌قیقه‌تێكه‌وه (جا هه‌ر هه‌قیقه‌تێك بێت) یان هه‌قیقه‌تێكیش وه‌ك وه‌همێك ببینرێت، ئه‌وا مسۆگه‌ر به‌م جێگۆڕكێپێكردنه شێواندن له ماهییه‌ت رووده‌دات و ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌گۆڕێدا هه‌یه. دوا جار ئه‌م جێگۆڕكێپێكردنه به هه‌قیقه‌ت و وه‌هم كۆمه‌ڵگاكان به‌ره‌و مه‌رگه‌سات و داڕمانی مه‌زن ده‌بات و له‌گه‌ڵ خۆیشیدا جێگۆڕكێكارانیشی رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی كوشنده‌تر ده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌م ئاكامه كاتێك دێته‌دی كه كۆتایی به‌و شێواندن و ناهاوسه‌نگییه بهێنرێت و راستی وه‌همه‌كان و هه‌قیقه‌ته‌كان ئاشكرا ببن و هه‌قیقه‌ت وه‌ك هه‌قیقه‌ت و وه‌همیش وه‌ك وه‌هم ببینرێت.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م جێگۆڕپێكردنه به‌سه‌ر به‌ها بنچینه‌ییه‌كانی وه‌ك: ئازادی، یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و دیموكراتیدا بێت چی رووده‌دات؟! واتا له وڵاتێكدا ئازادی نه‌بێ و بڵێی:" ئازادی هه‌یه و هه‌ر كه‌سێ بڵێ نییه ئه‌یگرم و ئه‌یڕفێنم و شوێنبزری ده‌كه‌م و ده‌یكوژم...." یه‌كسانی نه‌بێ و بڵێی:" یه‌كسانی هه‌یه و...هتد" هه‌ڵبه‌ته ئه‌و به‌هایانه هه‌ر ته‌نیا ناكه‌ونه ژێر پرسیاری جددی و گومانه‌وه، به‌ڵكو هه‌قیقه‌ته به‌وه‌همی كرا‌و و وه‌همه به هه‌قیقه‌تكراوه‌كانیش زۆر كوشنده ده‌بن بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌م جێگۆڕكێیه‌ی تێدا رووده‌دات. بۆ نموونه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ها بنچینه‌ییانه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا له گۆڕێ‌دا نه‌بن، كه به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت هه‌ن و لازم و مه‌لزومی یه‌كترن، چی روو ده‌دات؟!
ده‌كرێ بپرسین ئه‌و وه‌همه كوشندانه چین كه قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه سیاسییه؛ به هێزه ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌یانه‌وه، به رۆشنبیر و ده‌زگا راگه‌یاندنییه‌كانیانه‌وه، به هێزه داپڵۆسێنه‌ر و هه‌واڵگرییه‌كانیانه‌وه هه‌وڵی به (هه‌قیقه‌ت)كردنیان داوه پێش ئه‌وه‌ی له (واقیع)دا یه‌ك هه‌نگاوی بۆ بهاوێژێن؟!
ده‌كرێ لێره‌دا بۆ تێگه‌یشتن ته‌نیا چه‌ند وه‌همێكی كوشنده‌ی به‌رهه‌می ئه‌قڵییه‌تی ئه‌و قوتابخانه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی باشوور بژمێرین كه ماكینه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌رهه‌مهیهێناون:
1. كوشنده‌ترین وه‌هم وه‌همی هه‌بوونی دیموكراسییه‌كی راسته‌قینه و پێشكه‌وتووه له باشووردا..!! بێ‌ئاگا له‌وه‌ی دیموكراتی هه‌رته‌نیا میكانیزمێكی به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن (جا هه‌ڵبژاردنێكی پڕ له‌ساخته‌كاریش بێت!!) نییه، به‌ڵكو دیموكراتی یه‌كسانییه له‌به‌شداریكردن، كاره‌كته‌ر و به‌ها و كولتووره، شێوازێكی ژیان و بیركردنه‌وه و چالاكی تاك و كۆمه‌ڵگایه.
2. وه‌همی هێشتا به‌كه‌ڵكهاتنی مۆدێلی حزبایه‌تی ئێستای باشووره، كه زۆر ده‌مێكه ئێكسپایه‌ر بووه و جگه له داڕمان و شكست هیچی دیكه‌ی بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا به‌دینه‌هێناوه و ناهێنێت.
3. وه‌همی ئه‌وه‌ی؛ ئه‌و قوتابخانه سیاسییه ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی قه‌واره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه دێنێته‌دی.!! بێگومان كاتێك هه‌موو جۆره شێوه‌كانی ئه‌و قه‌واره وه‌همییه (ئۆتۆنۆمی، ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه....هتد) سوان و هیچیان به‌دینه‌هێنا، كه ئه‌مانه ئاسانه‌كانی بوون، ئێستا وه‌همی دروستكردنی (ده‌وڵه‌ت)ی كردۆته هه‌قیقه‌تێك و ئه‌م به‌هاره‌ش نه‌بێ به‌هارێكی دیكه پێیده‌گات...!! كه‌چی له‌ژێری سایه‌ی ئه‌و وه‌همه‌دا پرۆسه‌كانی تاڵانی وڵات و ده‌به‌نگكردنی كۆمه‌ڵگا په‌ره پێده‌دات.
4. وه‌همی ئه‌وه‌ی؛ ئاشته‌واییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو كۆمه‌ڵگای باشووردا هه‌یه..!! به‌بێ ئه‌وه‌ی نزمترین ئاستی ئازادی، یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتی سه‌قامگیر بووبێت، كه مه‌رجی بنچینه‌یین بۆ ئاشته‌وایی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا.
5. وه‌همی ئه‌وه‌ی؛ له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل و وڵات‌دا ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ن ته‌نیا ده‌ره‌كیین و هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ناوخۆیی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێ ئه‌وا ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه دژ به ده‌سه‌ڵاتن!!. ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره مه‌زن له‌ناوخۆی وڵات و له‌ناوخۆی كۆمه‌ڵگا دایه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره مه‌زن خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، كه به‌م دۆخه‌ی ئێستایه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گه‌ل و وڵات. داڕووخانی ژێرخانی ئابووری هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌زنی ناوخۆییه، باڵاده‌ستبوونی شاڵاوه كولتوورییه هه‌ژموونگه‌راییه‌كانی داگیركاران و لیبرالیزم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌زنتره. هه‌روه‌ها گروپ و رێكخراوه سه‌له‌فییه‌كانیش به‌هه‌مان ئاستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگا، كه به‌شێكن له هێزی سپێری ده‌سه‌ڵات و به‌دڵ و گیان ده‌یپارێزن و شه‌رعیه‌تی ئایینیشی پێده‌ده‌ن ده‌ڵێن:"وه‌لی ئه‌مرمانه"!!
6. وه‌همی ئه‌وه‌ی؛ زلهێزه‌كان پشتیوانمانن و ئیدی له‌خه‌م ره‌وینه‌ته‌وه و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌واو پشتیوانی له ئه‌زموونه‌كه‌مان لێده‌كرێ و ده‌مانپارێزن و ئه‌م پشتیوانییه ستراتیژییه و...هتد. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هێشتا زلهێزه‌كان و بچووكهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌كو كارت و پیۆن و ئامراز به‌كارده‌هێنن و هیچ باكیان به‌وه نییه ئه‌زموونی چه‌ندین باره‌ی شكستی 1975 ده‌رخواردی ئه‌م گه‌له بده‌نه‌وه..!!
7. وه‌همی ئه‌وه‌ی؛ كه كێشه‌ی كورد له ئێراق چاره‌سه‌ر بووه و ته‌نیا هه‌ندێك كێشه‌ی بچووكی وه‌ك (بودجه و پێشمه‌رگه و ناوچه جێناكۆكه‌كان) له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداددا ماوه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به (سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد) چاره‌سه‌ر ده‌كرێن..!! بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه جارێ نه‌ك هه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌بووه له ئێراقدا، به‌ڵكو ئێستا له‌جاران زیاتر ئاڵۆز و قووڵ بۆته‌وه. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌دا مرۆڤ بۆ یه‌كجاریش حیكمه‌تێك له سیاسه‌تی ئه‌وانه نابینێته‌وه كه به وه‌هم پێیان وایه و پێیان ده‌گووترێ كه (سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردن) و هیچ سیفه‌تێكی سه‌ركرده‌ییان تێدا نابینرێت و خاوه‌نی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆشیان نه‌بوونه و بۆ كوردیش كاریان نه‌كردووه.
8. وه‌همی ئه‌وه‌ی؛ ده‌كرێ چاكسازی له سیسته‌می حوكمڕانی باشوور بكرێ و پێویست به شۆڕش و راپه‌ڕین و چاره‌سه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناكات!! چونكه دۆخه‌كه هێشتا ئاساییه و نه‌گه‌یشتۆته ئاستی پێویستیی گۆڕانكاری ریشه‌یی و وه‌رچه‌رخانی مه‌زنه‌وه و ده‌سه‌ڵات خۆی قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و پێویست به هیممه‌تی گه‌ل نییه و با بۆ خۆی دابنیشێ و خه‌می هیچی نه‌بێ...!!
ئه‌مه‌و چه‌ندین وه‌همی دیكه‌ی ماكینه‌كانی دروستكردنی وه‌همه كوشنده‌كانی میللیگه‌رای سه‌ره‌تایی سیاسه‌تی كوردی كه ده‌كرێ هیتریشی به‌دوادا ریز بكرێ. ئه‌و ماكینانه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه دۆخی ئه‌مڕۆی باشووریان گه‌یاندۆته ئاستێك كه ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك (دۆخی كێشه‌دار، دۆخی قه‌یراناوی و دۆخی كاتیی....هتد) به‌س نییه بۆ پێناسه‌كردنی دۆخه‌كه، به‌ڵكو له‌راستیدا له‌پاڵ هه‌بوون و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رده‌وامی چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵام دۆخه‌كه له دۆخی كێشه و قه‌یران تێپه‌ڕیوه و گه‌یشتۆته ئاستی گێژاو (كائیوس – دوامة). مسۆگه‌ر گێژاوبوونی دۆخێك به پرۆسه‌ی هه‌قایه‌تی مێشه‌ی چاكسازیی چاره‌سه‌ر نابێت، به ئیداره‌كردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانیش رێگیری له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه ناكرێت...ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌م دۆخه مه‌گه‌ر ته‌نیا به ئه‌قڵێكی نوێی شۆڕشگێڕانه‌ی دیموكراتیخوازه‌وه بگۆڕدرێت و وه‌رچه‌رخێت كه خاوه‌ن مه‌تۆد و جیهانبینییه‌كی جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه له باشوور بێت و توانستی گۆڕانكاری ریشه‌یی و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیانه‌ی هه‌بێت.
ماكینه‌كانی دروستكردنی وه‌همه كوشنده‌كان (رۆشنبیران، راگه‌یاندنه‌كان، پیاوانی ئایینی)ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات نیو سه‌ده زیاتره خه‌ریكن و ئه‌و وه‌همه كوشندانه‌یان داهێنا و به‌رگریان لێ‌كرد و هه‌میشه وه‌ك هه‌قیقه‌تێكی سه‌لمێنراو و بێ ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌رخواردی ئه‌قڵی ساده و ساویلكه‌ی تاكی كوردیان داوه. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش هه‌وڵیان دابێت سیحری ئه‌و وه‌همانه پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه ئه‌وا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاوانبار كراون و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان دراوه. له‌مڕووه‌وه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان زنجیره‌یه‌كی دوور و درێژی ئیغتیالاتی ئه‌و كه‌سێتییه هه‌قیقه‌تبێژانه‌یان دروستكردووه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵكوژی مه‌زنیشان به‌رامبه‌ر به‌و لایه‌نانه ئه‌نجامداوه و بێباكیش بوونه له‌وه‌ی كردوویانه!!. به‌ڵام دوای هه‌موو ئه‌و رێگیركردنه له‌وه‌ی وه‌همه‌كان نه‌ڕه‌ونه‌وه و ئاشكرا نه‌بن، به‌ڵام ئیدی وا ده‌ڕه‌ونه‌وه و سیحری وه‌همه‌كانی ئه‌قڵییه‌تی سیاسی ئه‌و قوتابخانه‌یه مایه‌پووچ ده‌بێت، ئیدی له‌خۆیان زیاتر، زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی هێشتا باوه‌ڕیان به‌و وه‌همانه مابێت و وه‌ك هه‌قیقه‌تی ببینن.
له‌و باوه‌ڕه‌دام نهێنی شكستی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و ره‌وتانه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌رچوون له‌و قوتابخانه‌یه و یاخیبوون له‌و قوتابخانه‌یه و ئۆپۆزسیۆنبوونیان ده‌كرد له‌وه‌دا حه‌شاردراوه كه له ماهییه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ئه‌قڵی سیاسی كورددا ناكۆك نه‌بوونه و ته‌نانه‌ت به‌هه‌مان ئه‌قڵییه‌ت و شێواز و ئامراز و بۆ هه‌مان ئامانجیش ئۆپۆزسیۆنێتیان كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه؛ ئه‌وه‌ی ئیفلاسی كردووه هه‌ر ته‌نیا مۆدێلی حزبایه‌تییه‌كه نییه كه مه‌رگه‌سات و وێرانكاری زۆر گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگای كوردیدا هێناوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئیفلاسی كردووه له‌بنچینه‌دا خودی قوتابخانه سیاسییه‌كه‌یه‌تی، به پارادیم و مه‌تۆد و مۆدێل و شێواز و ئامراز و ئامانجه‌كانیشیه‌وه. بۆیه به هه‌ڵه‌ی ده‌بینم كه قسه‌كردن له‌سه‌ر مۆدێلی كۆن و نوێی حزبایه‌تی له باشووردا بكرێت دابڕاو له خودی پارادیم و مه‌تۆد و مۆدێل و شێواز و ئامراز و ئامانجه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی لێیه‌وه به‌رهه‌مهاتووه. له‌وه‌دا گومانم نییه كه تا هه‌قیقه‌تی ئه‌و وه‌همه كوشندانه ده‌ستنیشان و ئاشكرا نه‌كرێن، ناكرێ باس له گۆڕین و وه‌رچه‌رخانی ئه‌م دۆخه گێژاوییه‌ی باشوور بكرێ. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی بنه‌مای ده‌ستپێكردنی ئه‌و شۆڕشه جڤاكییه‌یه كه ئێستا له نان و ئاو و هه‌وا زیاتر پێویسته بۆ جڤاكی باشوور.
ئیدی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی زه‌مه‌نی ره‌وینه‌وه‌ی وه‌همه كوشنده‌كانی ئه‌قڵییه‌تی میللیگه‌رای سه‌ره‌تاییدا؛ زه‌مه‌نی شۆڕشگێڕیش ده‌ستپێده‌كات. زه‌مه‌نی بینین و گووتنی هه‌قیقه‌ته مه‌زنه‌كان، زه‌مه‌نی شۆڕشی دیموكراتی و ئازادی، ده‌بێته زه‌مه‌نێكی واقیعی به‌رجه‌سته‌بوو. بۆیه فڕێدانی وه‌همه كوشنده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باشوور بۆ زبڵدانی مێژووی شوم واتا له‌باوه‌شگرتنی شۆڕشی سه‌رله‌نوێ ئافرندن و بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سێتی داڕماوی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگا نغرۆبووه‌كه‌ی نێو وه‌همه تاریكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باشوور. له‌بنچینه‌دا ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌همانه بۆخۆی هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێرانه‌یه، مانیفێستی شۆڕشێكی فیكری و ویژدانیی ئه‌وتۆیه كه به‌دیهێنانی ئازادی، یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری، دیموكراتی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بێنیته‌دی. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه (شۆڕش) به واتا قوو‌ڵه‌كه‌ی بریتییه له ره‌واندنه‌وه‌ی وه‌همه‌كان و سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی: (باوه‌ڕی، هیوا، ئیراده، هێز و چالاكی) بۆ ئه‌و تاك و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێراق و ده‌سه‌ڵاتی كوردی سه‌ده‌یه‌كه له هه‌وڵی تێكشكاندنی ئه‌و كۆڵه‌گه‌كانی دان. شۆڕش واتا گه‌ڕاندنه‌وه یان گه‌یاندنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا به سروشتی خۆی، ئاشناكردنه‌وه‌ی به ماهییه‌ت و راستینه‌ی خۆی. مسۆگه‌ر ئه‌مه‌ش به هزری شۆڕشگێڕی ئه‌نجام ده‌درێت، به میكانیزمه‌كانی (په‌روه‌رده، رێكخستن، چالاكی)ی تاك و كۆمه‌ڵگاش سه‌رده‌كه‌وێت، به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجانیش به‌رپا ده‌بێت..!!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست