چاكسازی سەرۆك
Tuesday, 19/04/2016, 6:59
سەرۆک ووتی :
لە خۆمەوە دەست پێ ئەکەم
بە چاكسازی
کەس بەدەر نییه
لێرە و لەوێ
لە وەزیرو لەگەزیر و
بەرپرسانیش
تا دەگاتە حاکم و قازی
هەموو کەسیش بەرپرسیاره
خاوەن ماڵ و
موڵك و سامان
تا دەگاتە باڵا دەستان
بەر پرسیارن لە سەلماندن
تا خەملاندن
لەوەی لە پڕێك
بوو بەکوڕێك
بە گەندەڵیی
یا بەدزی
***
بە دوای ووتە و
فەرمووی سەرۆك
تەنیا کەس و
یەکەم کەس بوون
گەندەڵ و دز
لە کۆی شاران
دەستخۆشیان کرد
لەسەرۆکی
بەد ڕەفتاران
***
بەدووای ئەمیش
لێژنەیەك
دەستنیشان کرا
سنوورێکی بۆ کێشڕا
لە خودی خۆیان
پێك هاتبوون
بۆ بەدواچوون
کەچی لێژنەش
بە کۆی گشتی
نیوەی گەندەڵ
نیوەش دز بوون
***
هەژارانیش
دەستە و ئەژنۆ
لە لێژنەکه
کەوتنە گوومان
بە چاوبەستن
وەسفیان کردن
لە خانەی درۆ
ووتیان کەواته
دیارە ئێمەین ناسازین
بە خۆشمان نەزانیوه
لەجیاتی خۆیان
گەندەڵ و دزین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست