کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتێك ماربه‌خێوده‌كرێت ئه‌بێ هه‌رچاوه‌ڕوانی پێوه‌دان بیت

Monday, 18/04/2016, 12:59


هه‌موومان دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان له‌ بیره‌و ده‌زانین كێ دروستی كرد؟ گرنگی دروست بونی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ چی بوو؟
وه‌ستراتیژوبیركردنه‌وه‌ی ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌یویست چۆن هه‌نگاوهه‌ڵگرێت هه‌رچه‌نده‌ تێبینی هه‌بوو له‌لایه‌ن ڕێكخه‌ری گشتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌ بۆدانان ودیاری كردنی ئه‌ندام و هه‌ڵسوڕاوانی
 ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا شێستی ئەرکەکانهی خۆی گه‌یاندبێت وه‌كاری بۆكرابێت بۆئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی به‌دی بێت وه‌مایه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ بۆهه‌مووهه‌ڵسوڕاوه‌كانی 
لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێك بده‌م كه‌ به‌ڕای توێژه‌رانی سیاسه‌ت جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ن له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا .هیوادارم ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بایه‌خ به‌م سه‌رنج و تێبینیانه‌ بده‌ن 
1.  له‌ناوئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن پێویسته‌ په‌راوێزخبرێن چونكه‌ هه‌ربه‌عه‌قڵی كۆنی ناو (ی ن ك) ڕه‌فتار ده‌كه‌ن .
2. پێویسته‌ ئه‌و کەسانەی كه‌ ده‌بنه‌ كه‌سی ده‌ركه‌وتو له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا كار له‌سه‌ر ڕابردویان بكرێت .
3. پێویسته‌ جڤاتی گشتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕێگه‌ قه‌راری بوێرانه‌ و ژیرانه‌و دیراسه‌ كراو بچه‌سپینن.
4. پێویسته‌ خاتری هیچ بنه‌ماڵه‌ و عه‌شیره‌ت و سه‌رۆك خێڵێك نه‌گیرێت وه‌ نه‌هێڵرێت ده‌ركه‌وێت و ببێته‌ ده‌م ڕاست وپاش خانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بڕیاره‌ عه‌قل پیشڕه‌وی بێت.
5. ئه‌مبزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ڵقوڵاوی ده‌نگی خه‌لكه‌ پێویسته‌ له‌پێناو خه‌ڵك دا بڕیار بدات وه‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك بڕیاره‌ كان یه‌ك لا بكاته‌وه‌ 
6. هه‌ركه‌سێك لایدا له‌ هێڵی گشتی و مه‌بده‌ئی ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ به‌یاسا ڕو به‌ڕوی ببنه‌وه‌.
7. په‌ره‌ به‌كه‌لتوری پاداشت وسزا بدرێت له‌ناو ڕیزه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا .
ئه‌مانه‌چه‌ندخاڵێكن ئومێدده‌كه‌م هاوڕێیانمان له‌ناوئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌ دا بیانكه‌نه‌ئه‌و له‌ویه‌تی كاره‌ كانیان تاوه‌كوهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه‌ بچن چیتر بواریان بۆنه‌هێڵرێته‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گؤڕان بۆمه‌رامی شه‌خصی وتایبه‌تی به‌كاربهێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە