ڕێگای بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی تورکیا
Wednesday, 13/04/2016, 20:56
گۆڕانکارییه‌کانی ساڵی 2011ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر دۆخی ستراتژی ناوچه‌که به تایبه‌ت وڵاتی تورکیا داناوه. به ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی دیکتاتۆری ناسراوی تونس و کوژرانی مه‌عمه‌ر قه‌زافی له لیبیا، تورکیا له پێگه‌ی وڵاتێک که به نیازی داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ بوو، ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی خۆیی نه‌ک ته‌نیا له ناوچه‌که به‌ڵکوو به‌ره‌و باکوری ئه‌فریقاش په‌ره پێدا. له هه‌مان ساڵدا ناوی "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" که‌وته نێو ڕیزی سه‌د که‌سایه‌تی کاریگه‌ری جیهانی له گۆڤاری فارن پۆلیسی و گۆڤاری تایم پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، ناوبراوی وه‌ک که‌سایه‌تی ساڵی جیهان ده‌ستنیشان کرد. سه‌ردانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوو به هۆی سه‌رسوڕمانی چاودێرانی سیاسی له ئه‌دا و هه‌ڵسووکه‌وتی که‌سایه‌تییه‌ک که ده‌توانێت له یه‌ک ڕۆژدا نوێژی هه‌ینی له لیبیا بخوێنێت و له ڕۆژی دواتر سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سکۆلاریزم له کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له میسر وتارێک پێشکه‌ش بکات.
سه‌ردانه‌کانی ئه‌ردۆغان به هاوڕێیه‌تی شانده بازرگانییه‌کان ڕۆڵی تورکیای نه‌ک ته‌نیا له بواری سیاسی به‌رزتر کرده‌وه، به‌ڵکوو له ده‌سخستنی بازاڕه‌کانی ناوچه‌که‌ش کاریگه‌ری ئه‌رێنیی بۆ ئه‌نکه‌ره هه‌بووه. چاوپێکه‌وتنی له وڵاتێکی وه‌ک سومالیا و پاشان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وای له خوێنه‌ری بابه‌ته سیاسییه‌کان ده‌کرد که تورکیا وه‌ک وڵاتێکی به‌هێزی دیمۆکراسی ئیسلامی بناسێنێت که ڕۆڵی کاریگه‌ری له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که به سه‌رکردایه‌تی ئه‌ردۆغان هه‌یه. هه‌وڵه سنورداره‌کانی له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی کورد له تورکیا هۆکارێکی دیکه‌ی سه‌قامگیری ئه‌ردۆغان له وه‌ها پێگه‌یه‌کدا بووه. به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دا بوون که هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی کورد، پلانه‌کانی ئه‌نکه‌ره‌ی سه‌باره‌ت به ده‌سخستنی پێگه‌ی قاره‌مانێتی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌رزۆک کردوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه به گومانه‌وه سه‌یری هه‌ندێک پڕ و پاگه‌نده‌ی وه‌ک گه‌ڵاڵه‌کانی چاکسازی و هه‌موار کردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئازادی ڕاده‌ربڕین، یه‌کسانی ماف و ئازادییه‌کانی ژن و مێرد و پاراستنی مافی که‌مینه‌کانیان ده‌کرد. هه‌ندێکی دیکه له‌و چاودێرانه پێیان وابوو که تورکیا پێویسته له نێوان ڕۆڵی قاره‌مانێتی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ڕێگری له چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی کورد، یه‌کیان هه‌ڵبژێرێت.
به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزییه پێش بینی نه‌کراوه‌کانی سوریا و پشتیوانی ئاشکرا و نهێنی ئه‌نکه‌ره له گرووپی تیرۆریستی داعش، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له گه‌ڵ پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک له ڕۆژئاوا و پاشان پێکدادانه‌کانی له گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان داهاتووی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و قۆناغێکی تارمایی بردووه. به وته‌ی "عه‌بدووڵا بوزکورت" که له ڕۆژنامه‌ی "زه‌مان" نووسراوه‌کانی بڵاو ده‌بێته‌وه،" تورکیا بوه‌ته گرتووخانه‌یه‌کی گه‌وره بۆ دانیشتووانه‌که‌ی ". به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کانی ڕه‌خنه‌گران له سیاسه‌ته‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا، داواکاری گشتی له‌م وڵاته ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که به تێڕوانینی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات داده‌نرێن. ڕۆژنامه‌نووسه به‌ناوبانگه‌کان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، نه‌یاران، ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت خوێندکارانی زانکۆش که به ته‌نیا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕه‌نگه وێنه‌یه‌کیان بڵاو کردبێته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر سه‌یری چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی ناسراوی تورکیا بکه‌ین ڕوون ده‌بێته‌وه که ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین تاوانی وه‌ک ئه‌ندامێتی له گروپه تیرۆریستییه‌کان و هه‌وڵدان له پێناو ناوزڕاندنی که‌سایه‌تی و به‌رپرسه حکومییه‌کان ده‌کرێنه‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا (COE) به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له تورکیا گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان داڕشتووه که به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه 207 گرتووخانه‌ی دیکه تا ساڵی 2017 له‌و وڵاته‌دا درووست ده‌کرێت و به‌مه‌ش ده‌فرایه‌تی گرتووخانه‌کانی تورکیا بۆ 245 هه‌زار که‌س به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌راوردکردنی ژماره‌ی به‌ندکراوه سیاسییه‌کان له سه‌ره‌تای ساڵی 2002 که پارتی داد و گه‌شه‌پێدان گه‌یشته کورسی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا، سه‌لمێنه‌ری ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م پارته‌دا ژماره‌ی به‌ندکراوان له 59 هه‌زار و 429 که‌س گه‌یشتووه‌ته 180 هه‌زار که‌س له سه‌ره‌تای ساڵی 2016.
دۆخی میدیاکانی تورکیاش پیشانده‌ری به‌شێکی دیکه‌ی ڕاستییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای تورکیایه. " ئێحسان ییڵماز " پێی وایه که له سه‌دا 90ی میدیاکانی تورکیا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ردۆغاندان و ئه‌مه‌ش مردنی دیمۆکراسیه‌تی له‌رزۆکی وڵاتی لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌ڵام له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له ڕێکخراوی ناتۆ، یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژه پێ ده‌دات و به په‌یره‌و کردنی سیاسه‌ته تایبه‌ته‌کانی هه‌وڵی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ده‌دات. له‌م دۆخه‌دا هیچ هێمایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیمۆکراسییه‌ت بۆ وڵاتی تورکیا به‌دی ناکرێت. ئاسه‌واری نه‌رێنی ئه‌م دۆخه له سه‌ر کۆمه‌ڵگای تورکیا خۆنوێنی ده‌کات، شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان له ناوچه کوردنشینه‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه، په‌که‌که شه‌ڕی به‌ربڵاوی له گه‌ڵ تورکیا ڕاگه‌یاندووه، پیشه‌سازی گه‌شتیاری به‌ره‌و لاوازبوون هه‌نگاو ده‌نێت، ڕه‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌کانی ئاکه‌په پۆل پۆل به‌ره‌و گرتووخانه‌کان ده‌برێن، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له سوریا و عێراق له ژێر کاریگه‌ری هاتنی وڵاتێکی زلهێزی وه‌ک ڕووسیا و به‌هێزبوونی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی له ڕۆژئاوای کوردستان له سنوره‌کانی باشوری ئه‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووی ئاڵۆزی زیاتر ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه، هه‌نگاونانی ئه‌ردۆغان و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌پێدانه به‌ره‌و ڕێگایه‌ک که گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا به‌دی ناکرێت و ئه‌ویش چاره‌نووسی دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست