بیست و هەشت ساڵ تێ پەڕی و هێشتا چاوهڕێی بهسزاگهیاندنی تاوانبارانین
Wednesday, 13/04/2016, 18:19
کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی ئەنفال وەک تاوانێک بەردەوامی هەیە،چ لەلای حکومەت و چ لەلای خەڵکی کوردستان.
هێشتا ئەنفال لەسەرەتایی دایە،تائیستا وەک پێوست خەڵکی کوردستان زانیاریان نیە لەسەر تاوانی ئەنفال، چونکه کار نەکراوە بۆ چەسپاندنی تاوانی ئەنفال و تاوانەکانی تر لە مێشک و هزری خەڵکدا، لایەنی مەعنەوی تاوانەکە وەک پێوست گرنگی پێ نەدراوە، ژیانێکی ئاسودە بۆ کەسوکاریان دابین نەکراوە، روفاتی قوربانیان هێشتا لە ژێر خۆڵی بیابانەکاندایە، قەرەبوی ماددی کەسوکاری قوربانیان وەک پێوست نهکراوهتهوه، تاوانبارانی ئەنفال موچەیان لە کەسوکاری قوربانیان و پێشمەرگە زیاترە، سهرباری ههموو ئهوانهش، دەستدرێژی بۆ سەر قوتی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید ئەوەندەی تر زامەکانی ئەنفالی قوڵتر کردۆتهوە.
تا ئێستا ناوەندێکمان نیە بۆ پاراستنی دۆکیومێنتەکانی ئەنفال، پێشمانوایه که بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال، هێشتا لە خاڵی دەستپێکدایە.
ئێمه له نارهزایهتیی و داوای بهسزاگهیاندنی تاوانبارانی ئهنفال، بێزار نابین و ئهمساڵێش وهک ساڵانی رابردوو، جهخت دهکهینهوه له پێویستیی بهسزاگهیاندنی موستهشار و تۆمهتبارانی ئهو پرۆسه بهدناوه.
گرنگی نەدان بە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال وایکرد کە تاوانی تری هاوشیوه چهند بارە ببنەوە لەسەر گەلەکەمان، ئیستا کۆمەڵکوژی لە سەر کوردی باکور بەرێوە دەچێت لەلایەن دەولەتی تورکەوە، لەلایەن چەتەو بەکرێ گیراوانیشەوە لەشاری حەلەب بەهەمان شیوە کۆمەڵکوژی بەردەوامە، لەچەندین شوین چەکی کیمیایی و گازی خنکێنەر دژ بە خەڵکی مەدەنی کورد بەکار دەهێنرێ و جیهانیش بێدەنگە.
ئێمە لە چاودێری کوردۆساید-چاک داوا دەکەین لەگشت ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید وکەسوکاری قوربانیانی جینۆساید و خەڵکی کوردستان، بۆ بەرز راگرتنی یادی ئەنفال و ئاسودەبونی ڕۆحی قوربانیان، پێکەوە دژ بە کۆمەڵکوژیەکانی دەولەتی تورک و بەکرێ گیراوەکانیان دەر هەق بە کوردان شەرمەزار بکەین و به یەک دەنگ هاوار بکەین "ئیتر بەسە جینۆسایدی کورد".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست