پارتی هیلانه‌ی حزب و ئیسلامیه توندره‌وه‌كانه
Tuesday, 12/04/2016, 11:29
له شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو بۆ پێش گرتن له‌بیری كۆمنستی ، زۆر وولات پشتگیری و گروپ و پارتی ئیسلامیان ده‌كرد یان دروستیان ده كردن ، تا كێشه له‌نێو كۆمه‌لگا دروست بكێ و شه‌ری خۆشیان پێ بكه‌ن ، وه‌ك له‌لوبنان حزب الله ، له‌فه‌لستین حه‌ماس ، ئیسرائیل سه‌ره‌تا پشتگیری كردن دوایی بونه به‌لا بۆ خۆی و ناوجه‌كه‌بونه به‌ڵا ، هاوكات ئه‌مریكا پشتگیری تالیبان و قاعیده‌ی كرد ، ئه‌و دووهیزه‌ش به‌هه‌مان شێوه تائیستا كۆمه‌لگای مروڤایه‌تی له‌تاوانه‌كانیان رزگار نه‌بوه .
له‌كوردستانی باشوریش یه‌كیتی له‌سه‌ره‌تای راپه‌رین پشتگیری و پێی خۆش بوو هاریكاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكات له‌دژی پارتی ، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا هیزی كۆنه‌په‌رستن و له‌جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌بات به‌لام هه‌ر زوو یه‌كیتی تێگه‌یشت كه‌بزوتنه‌وه ده‌بیته مه‌ترسی بۆیه شه‌ری له‌سه‌ر قازێك له‌گه‌ل هه‌لگیرساندن . پارتیش جه‌ندین گروپی ئیسلامی توندره‌وی دروست و پشتگیریكرد تا له‌شه‌ر و كێشه‌دا به‌كاریان به‌ینی به‌لام هه‌رزو فرانسو حه‌ریریان لێ تیروركرد ... وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌لات و ره‌فتاری بكه‌ی به‌به‌رده‌وام هه‌رجی مه‌لا و ره‌فتاری قێزه‌وه‌نه له‌نێو هه‌ناوی ئه‌و حزب و ده‌سه‌لاته گه‌شه ده‌كات به‌نمونه مه‌لابه‌شیرله‌٩٠كان و مه‌لا عه‌لی كه‌له‌ك له ئیستا دا ... ئه‌مه جگه له شیخ زانا . وه پشتگیری له‌جه‌ندین مه‌لا مه‌زهه‌ردا . كه‌مروڤ ئه‌مرو بجیته هه‌ولێر هه‌ست ناكات مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتوخوازی له‌م شاره‌ی كه‌سه‌ره‌تای ئه‌لقه‌كانی ماركسی و حزبه كۆمنسته‌كان له‌رزگارو شۆرش و حزبی شوعی له ٤٠كاندا تیابوه ؟ شارێك كه‌هیزه بزوێنه‌ر و قوربانیده‌ره‌كه‌ی له‌شۆرشی ئه‌مجاره به‌بیری جه‌پی كوردستانیانه هه‌زاران روله‌ی بۆ ئازادی به‌خشی ، كه‌جی ئه‌مرو داهینه‌ره‌كانی مه‌لا عه‌لی له پزیشكایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌شی حه‌مكۆ ، گورانی بیژه‌كه‌شی ده‌شنێ و مامۆستای زانكۆكه‌شی پیرباله، شارستانیه‌كه‌ی پارتیش ، ژیانه‌وه‌ی خێڵ و سه‌له‌فیه‌ته ....
سه‌یری ئه‌و به‌لگه بكه‌ن كه‌جون وه‌زیری سه‌پاوی ئه‌وقاف پشتگیری له‌رێبه‌ری سه‌له‌فیه‌كان ده‌كات ، جونكه له‌گه‌ل سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی یه‌كناگیره و ده‌رویشی بارزانین، وه‌له‌هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩ فتوای دا كه پێویسته موسلمانان ده‌نگ بده‌ن به‌بارزانی بۆیه‌شه شاعیرێیكی ده‌رباری ئه‌وبنه‌ماله‌یه . ده‌لێته مه‌لا عه‌بدوله‌تیف عه‌له‌فه‌كه‌ی له‌سه‌ری ره‌شه !!
كه‌چی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی له‌گه‌ل سیاسه‌تی پارتی ناگونجێ و ترسی له‌جه‌ماوه‌ربونی هه‌یه جونكه ٦٠ هه‌زار ده‌نگی زیاتر له‌هه‌ولێر هیناوه له‌گوتار بیژی ده‌ری ده‌كات ، یان مه‌لا نادر كاریتانی ره‌خنه و ناره‌زایه‌تی دژ به‌پارتی له‌هه‌ولێر ده‌رده‌برێ ، هه‌ولی سوتاندنی ریشی له‌نێو مزگه‌وت ده‌ده‌ن ..... واتا پارتی پشتگیری له‌و ئیسلامیانه ده‌كات كه‌ده‌بنه ئه‌لقه‌له‌گوێی خۆی ...
ئاخر كه بیری توندره‌وی له‌نێو كۆمه‌لگای كورد گه‌شه‌ده‌كات ، گه‌نج كۆج ده‌كات ، هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوخوازی و دادپه‌روه‌ریه ، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له‌نێو هه‌موو مالیكه . بۆیه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی زۆرترین ئیسلامی تیروریست به‌رهه‌م ده‌هینێ و كۆمه‌لگای كوردی به‌ره‌و دواوه گه‌راندوته‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشی ببات ، جونكه به ئاشكرا پشتگیری له‌سه‌له‌فیه‌كان و ژیانه‌وه‌ی خێل ده‌كات كه‌هه‌ردوو پالپشتیكردنی وایكردوه به‌ده‌یان پروفیسور و دكتوری زانكۆكانی ژێر ده‌ستی شانازی به پاشگری خێل له‌گه‌ل ناوه‌كانیان بكه‌ن وه پشتگیری له فیستڤالی خێلایه‌تی سالانه بكه‌ن و ، هاوكات له‌زانكۆكان له‌بری ئه‌وه‌ی زانست و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا بجیته نه‌و گه‌نجان بیروباوه‌ری سه‌له‌فی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی داگیركردوه .... ئه‌م سیاسه‌ته كاره‌سات بۆئه‌مرو سبه‌ی كۆمه‌لگای كوردی دروست ده‌كات . له‌هه‌مووی كۆمیدیا تری ، بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌رپرسه‌كانی پارتی ، كامه كاری قێزه‌وه‌نی نێو كۆمه‌لگا له‌فه‌ساد و رابوردن و حه‌رامی ئیسلامی هه‌یه ده‌یكه‌ن به‌لام هه‌ول ده‌ده‌ن كۆمه‌لگا به‌ره‌و ئاین و خێل بگه‌رێته‌وه ، جونكه مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌دواكه‌وتویی خه‌لك دایه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست