له سالیادی شه‌هیدبوونی باوكمدا، چه‌ند بیره‌وه‌ریه‌كی خۆم له‌گه‌ڵیدا
Saturday, 09/04/2016, 0:25
هه‌رگیز باسی شه‌هیدانی بنه‌ماله‌كه‌م ( باوكم و براكه‌م ) نه‌كردوه ، جونكه خه‌لكانێكی زۆر وه‌ك بنه‌ماله‌ی ئێمه قوربانی ( زیاتر و كه‌متری) داوه ، ته‌نیا كاتێك كه كه‌نالی گه‌لی كوردستان بێ ئه‌خلاقانه له‌سه‌ریادكردنه‌وه‌ی جیگر موسته‌شار و ئه‌نفالچیه‌ك (جه‌وهه‌ر خدر ) ، بنه‌ماله‌ی ئێمه‌ی به‌ناپاك له‌قه‌له‌م دا له‌كاتێكدا پێجه‌وانه‌كه‌ی راست بوو ، هاوكات له‌م روژانه به د ره‌نگه‌وه زانیم كه‌ره‌فیق حزبیه‌كی به‌عسی دیبه‌گه هه‌ره‌شه‌ی له‌مالی ئێمه كردبوو ، بۆیه كۆی تاوانه‌كانی به‌عس و ئه‌و ره‌فیق حزبیانه‌م له‌دیبه‌گه و هه‌ولێر بیركه‌وته‌وه بۆیه له‌م سالیاده‌دا باسی ده‌كه‌م . وه‌به‌رده‌وام گوته‌ی دایكم به‌بیر دیته‌وه كه‌ده‌یگوت كورم ئێوه ده‌یكه‌ن جاش ده‌یخوات ، جونكه ئه‌وان ئه‌زمونی ( ٧٠كانی مه‌لا مسته‌فایان بینی بوو).
شه‌هیدی باوكم هه‌موو ژیانی له‌نێو هه‌ژاری و قوربانی دان برده سه‌ر ، هاوینان حه‌مباری گه‌نم و جوی سایلۆ و زستانانیش جگل و زیخی كه‌یه‌ك قه‌لاب باركردنی به‌یه‌ك دینار ده‌ست هه‌ق بوو ، ده‌بوایه به‌و كۆڵه‌مه‌رگیه ، ١١ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه به‌كاری بینێ ، دایكیشم له‌ته‌كی مافور دروستكردن و خوشكه‌كانیشم دورمانیان ده‌كرد ... جه‌ند سالێیكیش باوكم دوكانیكی خنجیلانه‌ی له‌دیبه‌گه دانا . زۆر به‌هه‌ژاری ئێمه‌ی پێگه‌یاند به‌لام هه‌موو جار ده‌گه‌شایه‌وه وای ده‌زانی كلیلی به‌هه‌شتی وه‌رگرتیه ، كه‌له‌كۆبۆنه‌وه‌ی باوكان مامۆستاكان ده‌یان گوت مام نادر بروه‌وه مال كوره‌كانت زیره‌ك و ئاقالن ...
زۆر حه‌زی له‌گفتوگۆی سیاسی بو و دوكانه‌كه‌ی باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی جود و جه‌وقه‌دی ٨٠كان بوو ، نوێترین هه‌والی پێشمه‌رگه و جالاكیه‌كانی تیا ده‌هات و ده‌رویی. كه‌برا گه‌وره‌كه‌م بوه پیشمه‌رگه ١٩٨١ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بانگی دائیره‌ی ئه‌منیان ده‌كرد دوای جه‌ند سالێك ده‌یگوت زۆر جار سوكایه‌تیان پێكردوم و سه‌ركیان به‌دیوار دادامه .
هه‌ندێ بیره‌وه‌ی له‌گه‌له من
١ زۆر حه‌زی له‌گفتوگوی سیاسی ده‌كرد ته‌مه‌نم ١٤ سال بوو شه‌وان ده‌یگوت وه‌ره كه‌مه‌ك فشه‌ی سیاسیم بۆ بكه ، جونكه زۆر جار باسی شورشی ڤیتنام و نیكاراگوام له‌گه‌ل ده‌كرد .... كه‌ده‌موت به عس ده‌روخێ ئه‌وه ئه‌مریكا له‌م وولاتانه شكاوه ... زۆر جار كه‌ده‌ره‌قه‌تم نه‌ده‌هات و ده‌یكرده گالته ده‌یگوت (( ئه‌و قسه زلانه‌م بۆمه‌كه ئه‌وه جیای قه‌ره‌جوخ دیاره له‌مالمان ئه‌وه‌ش ١٠ دینار به عه‌لی ئومه‌ری خزمیشمان ده‌لێم بتباته ناو پێشمه‌رگه ببه پێشمه‌رگه فشه‌م بۆمه‌كه ......
٢ كه‌سیكی نه‌خوێده‌وار و بوو ، به‌لام له‌هه‌موو ژیانی له من وبراكانمی نه‌داوه لوتكه‌ی توره‌یی تفی لێ ده‌كردین ، خوشكه‌كانیشم هه‌ر زۆر تایبه‌ت بون له‌لای ، هه‌ره‌شه‌ی له‌ئێمه‌ش ده‌كرد ئازاریان نه‌ده‌ین .
٣ جارێك له‌دیبه‌گه هه‌ندێ ئه‌ده‌بیاتی شاخم له‌نێو توركه و ده‌رپیم شارده‌وه بیبه‌مه هه‌ولێر له‌خالی پشكنین ئێمه‌یان هینا خواره‌وه بۆ سه‌یركردنی هه‌موو له‌شمان ( جه‌ك ) ، دایك و باوكم له‌گه‌لم بوون ، جاوه‌كانیان زۆر گوناح بوو جونكه ره‌نگیان زۆر تێك جووده‌یانزانی ده‌گیرم و ده‌فه‌وتێم ، خه‌می ئه‌وانم له‌وكاتدا له‌گرتنی خۆم لا ناخۆشتر بوو ، باش بو دوای ٤ كه‌س وتیان به‌س هه‌ویه‌كانتان ده‌ربهینن
٤ له‌كۆج ره‌و به‌یانیه‌كه‌ی ده‌رجوم نه‌یگوت مه‌ڕۆ ،دواتر له گه‌ره‌كی جه‌یش شه‌عبی هه‌ولێر بینیه‌وه كه‌سه‌یته‌ریه‌مان دانابوو جه‌كمان له‌خه‌لك وه‌رده‌گرت ، كه ماله‌وه‌مان رویشتن نه‌یگوت وه‌ره له‌گه‌لمان سوار به !؟ به‌جیی هیشتم به‌نیگایه‌كی پر له‌ترسی له‌ده‌ستدانی جه‌رگی دووه‌می ، له‌كاتیكدا شار جول ببو وه ده‌یان به‌رپرسی سه‌ربازی ناودار هه‌لاتبوو وه‌ئه‌گه‌ری شه‌هیدبونمان زۆربوو
٥ دوای ٢ روژ ماله‌وه‌مان هاتنه‌وه من هه‌رله‌نێو شار مابومه‌وه ، به‌دیداری یه‌كتر شادبوینه‌وه ، وابزانم٤٤ بوو ، هه‌لیكۆپته‌ر له ئاسمانی هه‌ولێر بانگه‌وازی ده‌كرد كه‌س نه‌هیته ده‌ره‌وه یاساخه ، من زۆر ده‌ترسام ئه‌نفالمان بكه‌ن تابه‌یانی له‌گه‌لم دانیشت ، جونكه ئه‌ویش هه‌ستی ده‌كرد جه‌رگی دوه‌می به‌ره‌و سوتاندنی زیاتری ده‌با .
٦ له‌به‌رجاوی دایك‌و باوكم براكه‌م به‌ده‌ست جیگر فه‌وجی ١٣٥ و ئه‌نفالچی.... شه‌هید كرا .....
٧ تاشه‌هید كه‌وت ٥٠٠ دیناری له‌گیرفان نه‌بوو ؟
٨ سالیك كه‌وته زیندانه‌وه له‌سه‌رده‌می حه‌ره‌س قه‌ومی .
٩ له‌٨٧ به‌خێزانه‌وه له‌دیبه‌گه ده‌ركرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فیق حزبیانه‌ی دیبه‌گه زمانیان دابوو كورێیكی پێشمه‌رگه‌یه ، له‌گه‌ل مالی برایه‌كم ١٧ كه‌س بوین له‌دوو ژور ده‌ژیان
١٠ هه‌مومانی فێر كرد دژی سته‌م بین و له‌گه‌ل خه‌لكی هه‌ژار بین گه‌له‌كه‌مان خۆش بوێ .
شێوه‌ی شه‌هیدبونه‌وكه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌زانین دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆره‌وه‌كه‌دا ٣ برام وون ببوو ، له دوای ٥ روژدا له‌كه‌له‌ك را وتیان گوتبوی ده‌جمه دوایان دوایی له‌نه‌خۆشخانه ته‌رمه‌كه‌یمان دۆزیه‌وه ، كه توپ به سه‌ری كه‌وتبوو له‌شه‌ر ، بۆیه گومانی شه‌ری كۆرێ لێ ده‌كرێ كه‌روژێك دواتر رویدابوو.
--------------------------------
مام نادر ...ئه‌و پیاوه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌موومان بوو
شه‌هید مام نادرقادر ناسراو به (نادر قادر سۆرك ) له ساڵی 1930 له كه‌ندێناوه له‌دایك بووه ، كاتێ ته‌مه‌نی ده‌بێته 10ساڵ باوكی به كاره‌ساتێك كۆچی دوایی ده‌كات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره كوڕی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و ئه‌ركی چاودێری و سه‌رپه‌رشتی خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ناچارده‌بێت ڕوو له كار‌و كاسبی و به‌خێوكردنی خێزانه‌كه‌ی بكات، بۆیه له‌و كاته‌دا ده‌بێته شوان و جوتیارو سه‌پان و كرێپاره‌یی ده‌كات تا به‌سه‌ربڵندی بژیت .
دوای ته‌مه‌نی ده‌گاته هه‌ره‌تی گه‌نجی و ژنهێنان پرۆسه‌ی خێزانداری له‌گه‌ڵ پورزایه‌كی خۆی به‌ناوی خاتوو شیرین ته‌ها پێك ده‌هێنێت و جارێكی دیكه‌ش بۆ به‌ره‌وامی و خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌و سه‌رده‌مه سه‌خته‌دا ده‌بێته شوانكاریەیی کردوە تاكو ساڵی 1958.
له‌سه‌رو به‌ندی شۆڕشی 14 ی ته‌ممموزی 1958 په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی ئه‌وسای حیزبی كۆمۆنیستی عێراقیه‌وه ده‌كات و به‌شداری هێزی به‌رگری میللی ده‌كات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیبه‌گه به‌ناوی عوبید سمایل سێودین چایخانه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌و كاری چایچێتی ده‌كه‌ن .
له‌دوای كۆده‌تاكه‌ی سالێ 1963ی به‌عسی و قه‌ومیه عه‌ره‌به‌كان ، له 13ی حوزه‌یران و له ئه‌نجامی شكستهێنانی هێزی عه‌سكه‌ری و حه‌ره‌سی ناقه‌وه‌می كه بریتی بوو له عه‌ره‌به شوفینیه‌كان و هێزی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب و سوپای عێراق له شه‌ڕی گه‌وره‌ی گوندی داره‌خورما له بنا ری چیای قه‌ره‌چوغ له به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .به‌هۆی شڵه‌ژان و نائارامی بارودۆخی ناوچه‌كه تێك ده‌چێت و ره‌شبگیری كه‌ندێناوه داده‌گرێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی تر مام نادر به تۆمه‌ت و بیانووی ده‌ست و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان و شۆڕشی كوردستان ڕاپێچی به‌ندیخانه ده‌كرێت 11 مانگ و 10 ڕۆژ له به‌ندیخانه‌ی هه‌ولێر زیندانی ده‌كرێت .
دوای ئازادكردنیشی دوباره ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ی سه‌ر كاری خۆی له چایخانه‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر به‌ناوی مام حاجی سابیر ئه‌مین و حاجی حوسێن مام عوسمان باپیر هاوبه‌ش ده‌بن .
دوای پێكێنانی به‌ره‌ی نیشتیمانی شیوعیه‌كان و به‌عسییه‌كان له ساڵی 1973 دا ، مام نادر به‌وه ڕازی نابیت حیزبه‌كه‌ی ده‌ست تێكه‌ڵ بكات له‌گه‌ڵ ڕژێمێكی سه‌ركوتكه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی و له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ماڵی (م . ح .ك ) مام نادرده‌ست له‌كاری سیاسی له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراق ده‌كێشێته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی كه‌سانی هاوكوفی خه‌ریكی كاركردن ده‌بێت و له‌وه‌رزی هاویندا كاری حه‌مباڵی داگرتن و باركردنی دانه وێڵه ده‌كات و له وه‌رزه‌كانی تریشدا كاری باركردنی چه‌و و لم بار ده‌كات تاكو ساڵی 1980 توشی نه‌ساخی ده‌بێت و توانای كاری قورسی نامێنێت و ده‌ست به‌كاریكی ترده‌كات و دوكانی فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه ده‌كاته‌وه . له ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیشدا مام نادر خاوه‌نی 6 كۆڕ‌و 3 كچ بووه و و هه‌موویانی به‌سه‌ربڵندی گه‌وره كردوو و هه‌میشه‌ش هانی داون بۆ خوێندن و خزمه‌تكردن به‌گه‌ل و نیشتیمان . بۆ ئه‌وه‌ش كوڕه‌كانی خوێندنی زانكۆیان ته‌واو كردوو هه ریه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ له كایه‌كدا كارده‌كات كه به‌ڕاستی مایه‌ی شانازی و سه‌ربڵندنی ناوچه‌كه‌یه و كه شانازی گه‌وره‌شی بۆ فه‌زڵی ئه‌و پیاوه تێكۆشه‌ره ماندو نه‌ناسه ده‌گه‌ڕێته‌و كه هه‌یشه كاری باشی هه‌ڵبژاردبوو .
لەسالی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٣ يش دەیان جار دائیرەی ئەمنی دیبەگە و مەخمور ئازاریان داوە لەسەر ئەوەی یەکێک لەکورەکانی پێشمەرگە بوو..
له‌پاییزی ساڵی 1987 منه‌زه‌مه‌ی حیزبی به‌عسی له دیبه‌گه به بیانوی ئه‌وه‌ی كوڕێكی ڕیزه‌كانی سه‌ربازی جێهێشتووه و د په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووه به ماڵه‌وه وه ده‌ری ده‌نێن و له‌گه‌ره‌كی كورانی شاری هه‌ولێر ده‌گیرسێته‌وه‌و بێكارو كاسبی ده‌مێنێته‌وه‌و تووشی زه‌حمه‌تی دێت ....هه‌رله‌و ده‌مه‌و شپرزه‌ییه‌ی دا كه تووشی مام نادر هاتبوو و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌شدا به‌داخه‌وه ئێواره‌ی 28 ی نیسانی 1988 له‌گه‌ڵ ماڵێكی دراوسێیان كه ئه‌وكاته جاشی ڕژێم بوون و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ماڵه ته‌قه‌ی خۆشیان به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی سه‌ددامی دیكتاتۆر كردووه و رووی ته‌قه‌كانیان له ماڵی ئه‌وان كردووه ته‌نها بۆ ئیستیفزازكردن كه ئەوان دژ بەبەعس بوونە و له‌و سه‌رو به‌نده‌دا ده‌بێته ناخۆشیان و ڕووداوێكی ناخۆشی لێده‌كه‌وێته‌وه و مام نادرو كوڕێكی بریندار ده‌بن (كاویس ) كوڕی سێیه‌می مام نادر یش شه‌هید ده‌كرێت كه له دایكبوی 1965 و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی پزیشكی ده‌بێت شەهید کاویس بەهۆی ئەوەی نەچوە جەیش شەعبی فەسلکرابوو لەسالی دوەمی پەیمانگەی پزیشکی
.
دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌رحیلكردن و ته‌هجیركردنی خه‌ڵكه‌ی دیبه‌گه ئه‌وانیش ئاواره‌ی ئۆردوگای زۆره ملێیی دیبه‌گه‌ییه‌كان ده‌بن له ناحیه‌ی خه‌بات (كه‌ڵه‌ك ) وتا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ی خه‌ڵكی كوردستان . مام نادر هانده‌رێكی باشی خه‌ڵكه‌كه بووه و كوڕه‌كانی به‌شداری كارایان هه‌بووه تا كۆچره‌وه ملیونییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ سه‌رسنوور به‌داخه‌وه له شه‌ڕی گه‌وره‌ی ده‌ربه‌ندی كۆڕی و له ئه‌نجامی تۆببارانكردن مام نادر به‌ر تۆپ ده‌كه‌وێت و شه‌هید ده‌بێت ...هه‌زران سلاَو له گیانی پاكی شه‌هید مام نادر قادر سۆركی ڕه‌حمه‌تی و ته‌واوی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان .
شیاوی ئاماژه پێكردنیشه مام نادر وێڕای ئه‌وه‌ش مرۆڤێكی كورد په‌روه‌رو نییشتیمانپه‌روه‌ر بووه‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانی به گیانی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی په‌روه‌رده‌كردوه و ڕاسته‌وخۆش له سالاَنی هه‌شتاوه په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌گشتی هه‌بووه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی و كۆمۆنیسته‌كان و چه‌ندین جاریش سه‌ردانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی شۆڕشی كردووه و له نزیكه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌سنووری كه‌ندێناوه و مه‌خموو ربوون ...
تيبينى : هه موو ئه م زانياريانه م له ئه نجامى تيكه ل بوونى خوم له كه كه ل بنه ماله يان له لام كوبوبونه وه و ،،،،داواى بوردنيش ده كه م له هه ر كه موكورتى و بيرجونه وه وه يه ك هه ر ئه وه نده شم له ده ستهاتووه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست