کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ده‌سه‌ڵاتێك له‌ یادی راپه‌ریندا،له‌ ڕاپه‌رین ترسا!

Saturday, 02/04/2016, 18:39


ده‌سه‌ڵاتێك له‌هه‌موو ڕوویه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، سیاسی، ئابوری، په‌روه‌رده‌ شكستی هێنابێت
بۆ تاكه‌ ساتێكیش بیر داهاتووی خه‌ڵك و خاكی كوردستان نه‌كاته‌وه‌..
گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دارایی دروست كردبێ، په‌نجه‌ی بردبێ بۆ گیرفانی چینی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت، نه‌توانێ نیوه‌ مووچه‌و چاره‌گه‌ مووچه‌ش له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكات.
دواكه‌وتنی مووچه‌و كه‌ڵه‌كه‌ بوونی سه‌دان قه‌یران، رۆژ به‌ رۆژ روو له‌ زیاد بوون بێت.
له‌ناو خۆیدا، حیزبه‌كان جگه‌ له‌ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌تو سامانی خه‌ڵك، له‌هیچ شتێك ته‌با نه‌بن، به‌ ئاشكرا دوو ئیداره‌یی به‌هه‌رچی دام و ده‌زگایه‌وه‌ دیار بێت.
دوو حیزبی به‌ رواڵه‌ت جیاواز ته‌نانه‌ت له‌ مه‌شخه‌ڵی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له‌ كه‌ركوكی كوردان ڕێك نه‌كه‌ون..
دوو باڵی ناو حیزبێك له‌سه‌ر گۆرینی قایممه‌قامێك هه‌م خۆپێشاندان دژی یه‌كتری و هه‌م ته‌قه‌ له‌ماڵی قایممه‌قامه‌كه‌ بكه‌ن..
به‌قه‌ولی خۆیان شه‌رعی ترین دامو ده‌زگای هه‌رێم كه‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یانه‌ په‌كی بخه‌ن.
ئیتر چ ره‌واییه‌ك بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ماوه‌ته‌وه‌؟؟
ئه‌وه‌ له‌ به‌غداش ڕێگای دزی و تاڵانیان لێ ده‌گرن.
هیچ شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌. به‌داخه‌وه‌ ‌ چوار ساڵ جارێك
كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ رواڵه‌ت نارزایی و به‌ كرده‌وه‌ كۆیله‌ ،له‌ هه‌ڵبژاردنێكی ساخته‌دا
ده‌نگ بۆ حیزبه‌كان و كۆیلایه‌تی خۆی تازه‌ ده‌كاته‌وه‌.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ كۆپی به‌عسه‌ چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ ، كاره‌كانی به‌عسی به‌زیاده‌وه‌ ته‌واو كردوه‌.
وه‌ك چۆن له‌به‌رامبه‌ر رژێمه‌ داگیركه‌رو سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كوردستان هه‌ر جۆره‌ خه‌باتێك ره‌وایه
به‌ خه‌باتی چه‌كداریشه‌وه‌ ، بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش هه‌ر وایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە