لە ژێر فشار و هەڕەشەی مەسعود بارزانی، نزار سەلیم دەستی لە پۆستی وەزیری نەوتی عێراق کێشایەوە!
Friday, 01/04/2016, 17:44
• سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە دوای ئاشکرابوونی ناوی وەزیری نەوتی عێراقی کە کەسایەتییەکی کوردە بە ناوی پرۆفیسۆر نزار محەمەد دۆسکی، لە دوێنێوە بنەمالەی بارزانی کێچ کەوتۆتە کەوڵیان و بە دانانی ئەم کەسایەتییە رازیی نیین، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەم وەزیرە پیسخۆر و دز نییە، وەکو وەزیرەکانی دەسەڵاتی کوردیی، بۆیە مەسعود خۆی پەیوەندیی پێوەکردووە و داوای لێکردووە کە نابێت ئەو پۆستە وەربگریت، پێی وتووە دەبێت داوای لێبوردنیش لە خەڵکی کوردستان بکەیت، دەنا ئەمە دەکەینە کێشەیەکی عەشایری و هەموو کەسوکار و خزمەکانت لەناو دەبەین! سەرچاوەکە دەڵێت چەند کەسایەتییەکی عەشایری وەکو مامۆستا نزار چەلەبیی و سەربەست دۆسکی ناوەندگیرییان کردووە، داوایان لە مەسعود بارزانی کردووە، کە لە هەڕەشەکەی ژێوان بێتەوە، بەڵام هیچ لایەک نەگەیشتنە ئەنجام. سەرچاوەکە ئەوەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، کەوا پاش نیوەڕۆ لە ژێر فشاری زۆردا نزار سەلیم ناچاربوو کە ئەو پۆستە رەت بکاتەوە و وازی هێنا.
• نزار سەلیم لە ساڵی ١٩٧٠ بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی شیڤیلدی بەریتانی وەرگرتووە لە زانکۆی موسلیش ٣٤ ساڵی رابردوو وەکو مامۆستا و ١٠ ساڵیش لە زانکۆی دهۆک مامۆستا بووە، هەروەها سەرپەرشتی ١٠ دکتۆراشی کردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست