لقی2 به‌رپرسه له هێنانی مشەخۆر و هونەرمەندی ناپاک و دروستکردنی مافیا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی
Friday, 01/04/2016, 11:17
لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی کورددا لە باشوور، لەو کاتەوە دەوڵەتی عێراق دروستبووە تا ئەمڕۆ، بەتایبەت لە دوای روخانی رژێمی پادشایی، نەبووە یان کەم بینراوە لە ناو چینی رۆشنبیر و بەهرەمەندەکاندا ئەدیب، نووسەر،هونەرمەند، ئەکتەر و تابلۆکێش و هتد، کە ئەمانە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریتییە مێژووییەدا بووبێتن و توانیبێتیان لە رێگای هونەر و توانا ئەدەبییەکانی خۆیانەوە هاوبەشیان کردبێت، بە پێچەوانەوە زۆربەیان لەگەل زۆردار و هێزی خۆسەپێنەر و ئەو بەرەیەدا بوون کە دژی گەل بوون، ئەمڕۆش پاش تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر راپەڕین و دەسەلاتی ئەو پارتە کاولکەرانەی باشوور، زۆربەی هونه‌رمه‌ندە کوردەکان چ ئەوانی ناوەوە، ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستان پیسترین و ناشرینترین رۆڵ بینینن، ئەو رەوە هونەرمەند و ئاکادیمیست و نووسەرە بێشەرمانە مرۆڤ بە هەڵویست و رەفتارەکانیان هێڵنج دەدات، ئەمانە خۆیان تێکەڵ بە پیسخۆریی و گەندەڵیی و خیانەت و دزیی و ناپاکی کردووە.
لە ناو نیشتییمان و وڵات و میللەتاندا،هونەرمەند پێناسەیەکی گەورەیە بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایەتییەکان، لە رێگای بەهرەکانی ئەوانەوە، ئەرکی خەباتی چەکدارانە کەمتر دەبێتەوە، لێ لای کورد پێچەوانە بۆتەوە ، ئه‌وه‌شمان لە بیرنه‌چێت كاتێك هونه‌رمه‌ند ئەو خەسڵەتانەی گرتە خۆی، ئیتر گۆمه‌ڵگا به‌ره‌و داروخانی یه‌كجاری ده‌روات، ئه‌وه‌تا هه‌ولێری پایته‌خت له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا له هەموو بەها هونه‌ره‌كان دوورکەوتۆتەوە و داروخاوە، هه‌رله موزیك و شانۆ و شێوه‌كار و هه‌تا فۆتۆگرافیشی گرتۆتەوە، به‌كورتییه‌كه‌ی هونه‌ر له باشوری كوردستان كۆچی دوایی كرد ، ئاخر كاتێك سورچیه‌كی وه‌ك علی حسین و هه‌ندێك له كارگێره نه‌خوێەنده‌واره‌كانی لقی2 بریار ده‌ده‌ن له چاره‌نووسی یه‌كه ئیدارییه‌كان، ئیدی ماڵئاوایی لە هەموو شتێک ناکرێت!
من لێرەدا وەکو یەکێک لەوانەی کە لە نزیکەوە ئاگادارم، دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە هونەرمەندە ساختەچییەکان، ئەمڕۆ رێگایەکی نزیکتر و کورتخایەنیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی بە پلە و پایە و پارە و رابواردن بگەن، ئەویش بوونە پارتییە، پارتیی بوون بۆ نووسەر و هونەرمەندە ساختەچییەکان دەستکەوتی زۆرە، ئەوەتا ململانێی ناشه‌ریفی حیزبایه‌تی وای کردووه كه‌سێكی وه‌ك فه‌رهه‌نگ غه‌فور کە لەسەردەمی شه‌ری ناخۆدا سەر بە یه‌كێتی بوو، فڕی بەسەر هونەر و ئەدەب و ئەم کارانەوە نەبوو، کاتێک هەڵگەڕایەوە و بوو پارتی، هەرچی کاری نابەجێیە بۆ پارتیی کرد، ئیدی پارتی و لقی2 ته‌زكیەیان کرد و کردیان بە به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌ولێر، ئه‌وكه‌سه چاوه‌روانی چ داهێنانێكی لێده‌كه‌یت كه حاشای له‌مێژووی خۆی كرد و رابردووی خۆی فرۆشت بە پله و ئیمتیاز؟! ئاشكرایه به‌ده‌یان جار ئه‌م به‌رێوه‌به‌راتییه‌ی ئەم کەسە بەڕێوەی دەبات، جیا له‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو بودجه‌ی زه‌به‌لاحی هه‌بووه و هه‌میشه شه‌ریكه دزبووه، لەولاشەوە له‌گه‌ڵ تایه‌ری یاریده‌ده‌ری پارێزگا و به‌رده‌وام هاوكاری له‌وێش وه‌رگرتووه و پاره‌ی سه‌ندیكاشی حه‌په‌لوش كردووه، ئیستا ئەم کەسایەتییە لە هەولێر بڕیار لەسەر داهاتووی هونەریی کوردی دەدات! ئه‌م جۆره مرۆڤانه کە هونه‌ر و داهێنانیان تێدا به‌دی ناكرێت! ئەوەی شایانی باسە کە دەمەوێت باسی لێوەبکەم، ئەوەشیانە کە هونه‌ره‌كه‌ی پێش چه‌ند ساڵێت به هاوكاری كۆمه‌ڵێك مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان دووباره كردنه‌وه‌ی گۆرانییه كۆن و فۆلكلۆریه‌كان دەستپێکرد، واتە فۆلکۆری کۆنی کوردی، گۆرانی بەناوباگی رابردووی هێنا و سەقەتی کرد، ئه‌مه‌ش ناچێته قاڵبی داهێنان و پێشكه‌وتنی هونه‌رەوە
• شاخه‌وان موسته‌فا دۆسییەکەی دیارە، کە له سه‌ر دزیی كردن له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر لیژنه‌ی له‌سه‌ر دانرا ونەکرا بە یاریده‌ده‌ری په‌یمانگا، بەڵام ئیستا رۆڵی هونەرمەندی لە ناو پارتییدا وەرگرتووە.
• جه‌سام موشیر بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی و شه‌ریكه دزی براكه‌ی له مه‌كته‌بی نێچیره‌ڤان پاره وه‌رده‌گرن بۆ سازدانی ئاهه‌نگ و وه‌ك پێویست ئاهه‌نگه‌كه‌ش ناكه‌ن، ئیدی ئه‌وه یاسای قه‌ره قوشه ده‌بێت ئه‌و جۆره‌كه‌سانه پله‌یان به‌رز بكرێته‌وه
• به‌رێوه‌به‌ری سینه‌ما و ئیدی كه‌سێك به‌م جۆره بكرێته به‌رێوه‌به‌ری سینه‌ما به ته‌سكیه‌ی علی حسین و جه‌سام ئیدی ده‌بێت بۆخۆیان ببنه سیما‌و ئێمه‌ش بینه‌ریان بین.
• كاتێك كه‌سێكی وه‌ك سیروان عوسمان له‌سه‌ر جه‌م كایه‌كانی ژیان زیاتر له 10ساڵ بندیوار له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ده‌وامی نه‌كردووه، به ته‌زكیه‌ی لقی2 و ئاراس قادر خۆشناو، جه‌سام موشیر ده‌كرێته به‌رێوه‌به‌ری چاپخانه ئیدی ده‌بێت فاتیحا له بواری كتێب و به‌ره‌وپێش چوونی كتێب و چاپ و پێشكه‌وتنی بواری سه‌قافی بده‌ین ئاخر به‌چ پێوه‌رێك كه‌سێك ده‌كرێته به‌رێوه‌به‌ری چاپ كه به هه‌مووژیانی دووكتێبی نه‌خوێندبێته‌وه ؟ ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر بێت كوره ئه‌منێكی پیسی سه‌رده‌می به‌عس بوو."
• كه‌سێك له ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته‌وه و به ته‌زكیه‌ی پشتیوان سادق ده‌كرێته به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كان به‌نێوی سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ و پله‌ی شاره‌زای پێده‌درێت، کە له هیچ بوارێك و بگره زۆربه‌ی هونراوه‌كانی دزراوی شاعیره‌كانی عه‌ره‌بن و بۆ زیاتر له 10 ساڵ به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێت له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه!
• زانا خه‌لیل له ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته و به‌ته‌زكیه‌ی لقی2 و پشتیوان سادق به‌زۆر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی بۆ داده‌تاشن و به‌زۆری زۆرداری ده‌كرێته به‌رێوه‌به‌ر ناویش له خۆی ده‌نێت رۆمان نووس ، ئیتر به‌ته‌مای چ داهێنانێك بین له رۆمان و سه‌قافه‌ت به‌ره‌و پێشمان به‌رێت لە كاتێك ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه وه‌همه‌و هیچ وجود و بونیكی نیه ته‌نیا كۆمه‌ڵێك مشه‌خۆری بندیوار نه‌بێت ؟!
• فازڵ جاف له ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته‌و له نووسین و چاوپێكه‌وتنه‌كان باسی گه‌نده‌ڵیمان بۆ ده‌كات و بۆخۆی زیاتر له 10 ساڵه راوێژكاره و موچه‌ی زیاتر له 6ملیۆن وه‌رده‌گرێت! هه‌ربه‌مه‌ش راناوه‌ستێت و جواب بۆ دۆست و هاورێكانی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت وه‌رنه‌وه كوردستان پله‌و پۆست ته‌خشان و په‌خشان كراوه ، فرمێسك موسته‌فا ده‌گه‌رێنته‌وه و ده‌یكاته خه‌بیر و هاوشێوه‌ی خۆی ده‌وامی پێناكات وموچه‌ی بۆكۆده‌كاته‌وه.
• كه‌سێكی وه‌ك خه‌رمان هیرانی بروانامه‌كه‌ی دبلۆمه و چوار رۆژ له‌كوردستان ده‌وامی فه‌رمی نه‌كردووه‌و به پشتگیری لقی2 و سه‌رۆ قادر ده‌كرێته خه‌بیر و له‌نێو خه‌ڵك ده‌ڵێت بروانامه‌ی سه‌مام هێناوه‌ته‌وه و بۆ مووچه وه‌رگرتنیش ده‌وام ناچێته وه‌زاره‌ت به‌ڵكو به‌چه‌ك بۆی وه‌رده‌گرن له بانك ئیدی وه‌زاره‌ت و لقی2 و هونه‌ر هیچ مانایه‌كی نامێنیت ؟!
• تارا ره‌سوڵی له ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته و پله و ئیمتیازی پێده‌ده‌ن و فه‌رزی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ری و كاتێك ده‌ڵێن قه‌یرانه‌و پاره‌ی كرێ خانووت بۆ سه‌رف ناكرێت ئه‌ویش بە تۆراویی و توڕەییەوە ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وروپا ئیدی چه‌ند مانگ جارێك موچه‌كه‌ی بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن و ده‌وام ناكات ئیدی كوا مانای هونه‌رو ئیبداع و پێشكه‌وتن ؟
• هیوا سوعاد به پشتی لقی2 بۆماوه‌ی زیاترله 12 ساڵ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری شانۆ ده‌وام ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌ره‌كانی لێرازی بن كۆمێنتی جوان و پیا هه‌ڵدانی بۆ بكه‌ن و به‌باشه له‌سه‌ری بنووسن له نیزیك 100فه‌رمانبه‌ر دوام به 20 فه‌رمانبه‌ر كه‌متر ده‌كات ئیدی بۆخۆیان ده‌بنه شانۆ و هه‌رگیز نابێت چاوه‌ری پێشكه‌وتنی شانۆ بكه‌ین!
• سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی بروانامه‌ی دبلۆمی هێناوه ده‌كرێته به‌رێوه‌به‌ری مۆزیك و چه‌ندین كه‌سی تێدایه بگره ماسته‌ریان هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیان نیه ده‌بێت بۆ هه‌میشه سه‌ربازی ون بن! به‌هه‌مان شێوه‌ی شانۆ رۆژانه له كۆی زیاتر له 250 فه‌رمانبه‌ر كه‌متر له 30 فه‌رمانبه‌ری ده‌وام بكه‌ن ....
• ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه‌سێكی وه‌ك ئازه‌ی حه‌سیب قه‌راخی راوێژكار و ئه‌رسه‌لان ده‌روێشی خه‌بیر و براهیم حه‌كیم و سه‌لام كۆیی و زیاد و زۆركه‌سی تر هه‌یه له تیڤیه‌كان باسی پرسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و بۆخۆشیان بۆ ده‌وام ناكه‌ن و موچه‌ی قه‌به وه‌رده‌گرن بۆیه لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین ئه‌م وه‌زیره‌ی ئیستا و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌ی ئێستا به‌رپرس نین له‌م گه‌نده‌ڵیانه به‌ڵكو ئه‌وه كاوه محمود وه‌زیری پێش‌و وه لقی2 پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت و مافیایان به‌رهه‌م هێناوه تازه چاره‌سه‌ر كردنیان ئه‌سته‌مه به‌ڵام ئێمه‌ش نابێت ده‌سته‌وه‌ستان بۆستین ده‌بێت روخساری ئەم کەسایەتییە ناپاکانە به‌میلله‌ت و خه‌ڵكی بناسێنین و چاوه‌روانی تۆڵه‌ی به‌شخورایی میلله‌ت بكه‌ن .
تێبینی: ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە پەیوەندیی بە ناوەرکی نووسینەکەوە نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە گۆرانییەکە باس لە هونەرمەندی راستەقینە و خاوەن موراڵ و دوور لە خۆشییەکانی ژیان دەکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست