پەردەی شەرم
Wednesday, 30/03/2016, 15:08
مرۆڤ کاتیک لە لایەنی جەستەیی گرفتێکی بۆ درووستبوو دەچێتە لای پزیشک وچارەسەری دەکا. جارناجار مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێ. ئەوەیش رێچاری خۆی هەیە. مەرج نییە هەموورێچارێکیش بگاتە ئەنجامی ئەرێنی. کۆمەڵگای کورد بە شێوەگەلی جۆراوجۆر تووشی نەهامەتی و ئازار بۆتەوە. ئەو نەهامەتیانەش هەموویان لە لایەن دژمن بە سەرماندا نەباریوە. بە داخی گرانەوە دەتوانم بڵێم کە لە باشووری کوردستان لە ماوەی ٢٥ساڵ دەسەڵاتی ئۆخلۆکڕاتی کورد وایان بە گوێچکەی ئێمەدا بانگداوە کە هەرچی بەسەرمان دێ کاری داگیرکارە ! لە حازردا ئەو بیرۆکەیەشمان قەبوڵ کردوە !
من لە سەر ئەو باوەڕەم لە سەدەی ٢٠ و٢١ دا لە دایک بوونی دووکەس جگە لە بەدبەختی وماڵوێرانی هیچ قازانجێکیان بۆ نەتەوەکەمان نەبوولە هیچکام لە بەشەکانی کوردستان بە گشتی وبەتایبەت لە باشوری کوردستان . لە دایکبوونی کۆلکەمەلایەکی وەک مستەفا بارزانی کۆنەمائۆییستیکی وەک جەلال تاڵەبانی کە زیاتر بەرژەوەندی بێگانەیان پاراستوە هەتا قازانجی کورد. ساڵان هەرکەس پشمیبا دەیانگووت خەتای سەددام حوسێنە. ئەوە ٢٥ساڵە کورد دەسەڵاتەی هەیە بڕۆن چاو لێبکەن لە سەردەمی بەعسدا پێشمەرگە تێروتەسەلتربوولە سەر چیاکان هەتا سەردەمی دیکتاتۆڕەکانی کورد!
تایبەتمەندی کۆمەڵگای دواکەوتوو نووسەر وشاعیرورۆژنامەوان مێدیا وچین وتوێژی خوێندەوار نیشانی دەدا. ئەوانە بەڕواڵەت نوێنەری خەڵکانی ئاسایین کە رێکاری چۆنیەتی ژیانمان بۆ دیاری دەکەن. لە وەها کۆمەڵگایەکدا کە دەسەڵات بوو بە سەردەستەی دزان، گەندەڵی تانوپۆی ژیانی خەڵکی تەنی ،نۆرەی زەبروزەنگی دەسەڵاتە کە هێزی سەرکوتگەر بە پارە لە دەوری خۆی کۆ کاتەوە تا خەڵكی پێ بێدەنگ بکا. راست ئەوە لە باشووری وڵات بەرهەم هاتووە. کەسێک بە ئاشکرا دەڵێ تا سەربەخۆیی کوردستان من دەست لە سەرۆکایەتی هەڵناگرن! سەددام غەڵەتی وای نەکرد کە چی لایانبرد.
رۆژی ٣٠/٣/٢٠١٦ چاوم بە هەوالێک کەوت کە بۆمن زۆر سرنجڕاکێش بوو. گۆیا لە شاری سلێمانی کەسێک لە سەر حێسێبی خۆی وبە خەرجی خۆی پەردە لە سەر وێنەیەکی / جەلال تاڵەبانی / هەڵدەداتەوە ! لە پەڕتووی ٥٠ ساڵ خەباتی ئەو کوردکوژە ئەوەی کە ،بۆ من مایەی سەیروسەمەرە ئەوە بوو کە چۆن کەسێک هەتا ئەو رادەیە دەبێ / درۆ / زن بێ. کە ئاوا گەمەی سیاسیمان لە سەر بەڕێوەبەرێ! لە کاتی وادا من هەست دەکەم تەنیا رستەیەک کە هەتارادەیەک دڵم دەسەکنێ بیڵێم ئەوش ئەوەیە کەزۆر جار شەرم لە / کورد / بوونی خۆم بکەم. مرۆڤێک تا ئەو رادەیە کۆمەڵگا بخڵەتێنێ وتاریفی ئازایەتی خۆی وخەباتی ٥٠ ساڵەی خۆی بکا.؟ کێ دەتوانێ بەمن بڵێ ئەو دووکەسە لە سەددام زیاتر کوردیان بە کوشت نەداوە؟ ئەگەر وانییە بڕۆن چاو لە ئاڕشیوی زیندووی ئەو دەسەڵاتە بکەن کە بە چاو دەیبینین.
ژن ومنداڵی پێشمەرگە برسی، وڵات وێران ، شەڕی داعش، دزی نەفت ، گەندەڵی، ماددەی هۆشبەر، لێکترزان ، داهاتوویەکی لێڵ، نە بوونی پارڵمان، ترسی شەڕێ خۆدڕێن،مامۆستا بێ مووچە، شەڕە جنێوی رۆژانەی بەرپرسان، نە بوونی داهاتوویەکی روون، راکردنی گەنجەکان ، لە ناوچوونی کشتوکاڵ، وەزعی خراپی دەواودەرمان، لە ناوچوونی ئاژەڵداری، ترسی حەشدی شەعبی ودەیان گرفتی ماڵوێرانکارمان لە پیشە. دەو دەموودەستەدا کابرایەکی مفتەخۆری گەندەڵ پەردە لە سەر وێنەی کوردکوژێکی وەک جەلال تاڵەبانی هەڵدەداتەوە ؟!
جەلال تاڵەبانی دەستی لێهەڵگرتووین ، ئەوە ئێمەیەن دەست لە دواکەوتوویی خۆمان هەڵناگرین. مەسعودبارزانی نە سیاسەتمەدارە نە دەوڵەتمەدار نە ئاکادیمیای خوێندوە ، مرۆڤێکی رەفتارگەرای عەشیرەگەرایە کە لە رێگای زەبرو زۆر دەستی بە سەر چەند شارێکی باشووری کوردستان داگرتوە . ئەوە ئێمەیەن بە دەستی خۆمان دیکتاتۆڕيکان سازدەکەین و لەجیاتی پەردەی شەرمی سیاسی لە سەرخۆمان لادەینو بەرەنگاری ئەو دەسەڵاتە فاسیدە ببینەوە. کە چی کۆتەڵو وێنە بۆ کەسانێک ساز دەکین کە قاتڵی دەرەجە یەکی خاکی کوردستانن.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست لە غەریبی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست