کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود .. ڕیسوایەکى بێهاوتا

Tuesday, 29/03/2016, 18:37


لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەرۆکى ئەمریکا ئۆباما بەسەردانێک گەیشتە ووڵاتى کوبا ، کوبا وڵاتێکە چەندین سالە لەڵایەن ئەمریکاوە ئابڵوقەى خراوەتە سەر و چەندەها پیلانگێڕى بۆ گۆڕینى دەسەڵاتى سیاسی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ داڕێژراوە ، پێش نەوەد ساڵ بەر لە ئێستا سەرۆکێکى ئەمریکا سەردانى کوباى کردووە ، کەواتە ئەم سەردانەى ئیستای سەرۆکى ئەمریکا  بە گرنگ و پڕبایەخ لێی دەڕوانرێت ، ئەوەى کە جێگە بایەخى ئەم نوسینەیە ئەوەیە لە تەوقەکردنێکى دیبلۆماسى نێوان سەرۆکى ئەمریکا و کاسترۆى سەرۆکى کۆبا ، ئۆباما ئەیەوێت دەست بخاتە سەر شانى سەرۆکى کوبا ، بەڵام سەرۆکى کوبا دور لەهەموو نەریتێکى دیبلۆماسى ناهێڵێت دەست بخاتە سەرشانى ئەوە بەکارێکى ناشایستە  ئەزانێت ، لەبەر ئەوەى ئەوە بەبەشێک لە ڕوشاندنى سەروەرى ووڵاتەکەى ئەزانێت ، گرنگ نییە میوانەکەى کێیە و لەماڵى خۆیدایە ، گرنک پاراستنى کەسایەتى خۆیەتى نوێنەرایەتى وڵاتێک ئەکات . تەماشای ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە:
ئەی ئەم سەرشۆڕەی مەسعود بارزانیی، نیشانەی چییە کە کاتێک ئۆردوغان  دەست دەبات بۆ جامانە سورەکەی، کە هیچ مانایەکی نییە، تەنیا بۆ شکاندنی کوردە لە رێگای جامانە سورەکەی مەسعودەوە، کە پێی  بڵێت من  تۆم راگرتووە و دەنا کەی بمەوێت ئەو جامانە سورەی سەرت دادەگرمە خوارێ، لە رۆژی خۆشیدا وەکو  (حەسەن خەیری) دادگاییت و لە سێدارەت دەدەم، لە خوارەوە رووداوەکە بخوێنەرەوە. رەنگە مەسعود تا ئیستا لەمە نەگەیشتبێت، کە بۆچی ئۆردوگان وای کرد،  جگە لەوەیش تەماشای بارزانی بکە چۆن بچوک بۆتەوە و سەری خیانەت و نامەردیی شۆڕکردووە.
سوڵتان ئۆردوغان ، کە هیچ  بەهایەک بۆ میوانداریى دانانێت، گاڵتە بە جامانە سورەکەى ئەکات ، چۆن مەسعود مل شۆڕو سەر و چاو، ئاوەها بەرامبەر میدیاکان سوکایەتى پێدەکرێت،  بەبێ ئەوەى هیچ کاردانەوەیەکى هەبێت، ئینسان شەرم لە کوردبونى ئەم زیندەوەرە ئەکاتەوە . ئەمەش بەرهەمى قوتابخانەکەى بەرزانىییە.
مەسعودی سوک وسەرشۆڕ و چەقەڵ بەرامبەر بێگانە و دوژمنانى کورد، هەروەها شێرى کارتۆنى بەرامبەر بە میللەتى کورد بەهاوکارى باڵە شکاوەکانى یەکێتى.
-----------------------------
دوای جەنگی جیهانی یەکەم، کە گۆنگرەی لۆزان ئەبەسترێت، دەوڵەتە زلهێزەکان، خەریکن بە پێی پەیمانی سیڤەر، بڕیاری دروست بوونی دەوڵەتی کوردستانی ئەدەن. شه‌ریف پاشا که‌ نوێنه‌ری ئۆسمانی ئه‌بێت له‌ وڵاتی سوید، ئه‌مه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ئه‌زانێت و ئه‌ندامانی کۆنگره‌که‌ ئاگادار ئه‌کاته‌وه‌ که‌ کوردیش ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن خاک و ماڵی خۆیان بن. له‌ سه‌ر داوای شه‌ریف پاشا سه‌ردارانی کۆنگره‌که‌ لیژنه‌یه‌ک پێکدێنن کا داخوازی کورد چییه‌. 
نوێنەرانی تورك لەو کۆنگرەیە ، هاوار بۆ ئەتاتورك ئەبەن ، ئەڵێن ئەگەر فریا نەکەویت کوردستان ئەکەنە دەوڵەت.
ئەتاتورك بانگی حەسەن خەیری ئەکات ئەڵێت بە جلی کوردییەوە ، وەرە پەڕلەمان و لای ئاژانسە نەتەوەییەکان بڵێ ئێمەی کورد دەوڵەتی سەربەخۆمان ناوێت، ئەمانەوێت لەگەڵ تورکی برامان بمێنینەوە. ژنەکەی حەسەن خەیری لێی دەپاڕئتەوە کە خیانەت نەکات و بێبەختی لە میللەتی خۆی نەکات . حەسەن خەیری فەرمانەکەی تورکیا جێبەجێ دەکات. بە جلی کوردیەوە لەگەڵ ئاژانسە نەتەوەییەکانا، دەکەوێتە گفتوگوۆ و داخوازی دەوڵەتی کوردی دەداتە دواوە و ئەڵێت ئێمە دەوڵەتی کوردیمان ناوێت لە سەر قسەی حەسەن خەیری کورد خەونەکە نایەتە دی
پاش ئەوە  بە فەرمانی ئەتاتورک حەسەن خەیری بانگ ئەکەن بۆ پەڕلەمان و لەسەر ئەوەی بە جلی کوردییەوە هاتۆتە پەڕلەمان ، هەواڵەی دادگای تورکی دەکەن.
لە دادگا فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت، لەسەر ئەوەی دەستووری پەڕلەمانی بە جلی کوردییەوە پێشێل کردووە.
ئەویش هەر چەند هەوڵ ئەدات بێسوودە و دەیبەن بۆ سێدارە، پێش لە سێدارەدانی داوا دەکات، گۆڕەکەی لە کەنار شەقامێکەوە بنێژن کە کوردەکان بە بەردەمیا بڕۆن و تف بکەنە سەر گۆڕەکەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە