کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی لەگەڵمان ڕاستگۆبوو

Friday, 25/03/2016, 0:34


بارزانی ڕاستگۆیانە قسەی دڵی خۆی پێووتین،دەبێ مێژوو وابنوسرێتەوە کە لەسەردەمی مەسعود بارزانیداو لەسەردەستی ئەو،کورد دوای چەندین سەدە چەوساندنەوەو داگیرکاری بە سەربەخۆیی وخۆی گەیشتوو و دەوڵەتی کوردی ڕاگەیاند!،دەبێ مێژوو ئەوەش بنوسێ،کە پێداگری وجەختی مەسعود بارزانی بوو،لەوساتە وەختەداکە هەم لەناوخۆ هێزەسیاسیەکان پشتیوانیان لێنەدەکرد وبەربەرەکانی دەکرا،هەم دەوڵەتەکانی هاوسێ دژایەتیان دەکرد، بەتایبەت ئێران وعێراق!جائەگەر سەرکەوتووبوو و وڵاتان دانیان پێدا نا هیج گرفتێک نابێ وئاهەنگ وشایی و  وێنەی بارزانی هەموو هۆڵ وباڵەخانەو کێڵگەو مەزراکان دادەپۆشن، ئیدی مێژووش لەوبارەوە زۆرتر دەنوسێ ،خۆئەگەر خوانەکا ئەنجامەکەی باش نەبوو،ئەوە دوژمنانی کورد وناحەزانی ناوخۆ نەیان هێشت خەونی کورد لەسەردەستی بارزانی بێتەدی،ئیدی مێژوو،ڕەحم بەکەس ناکاو بەم شێوەیە بەدڵی بارزانی درێژە بە پێهەڵاگوتنەکانی وی وهەوڵە کەسیەکانی دەدا،ئاگریش بەردەداتە خەرمانی خەباتی ئەوانی دی،ئەگەر قەڵەمەکەی مێژوو ئەوکاتیش  هەر لەژێر سێبەری شمشێرەکەی ئەودابێ.
خۆزگەم دەخواست بارزانی ئەوپێداگری وجەختکردنەوەیەی لەسەر مەسەلەی ڕیفڕاندۆم بۆدەوڵەتی کوردی،لۆژیکیانەتر وبەتەگبیرتر بوایەو ئێستا لەجیاتی ڕەخنە قسەمان لەسەر ڕەهەندە سیاسی وسەربازی  ودیپلۆماسی وهونەریەکانی بکردایە!بەڵام ئەوەندەی لێی ڕادەمێنم ئەوەم بۆ یەکاڵانابێتەوە بۆچی بارزانی هێندەی قسەلەسەر ئەومەسەلەیە دەکات نیو ئەوەندەش بەکردەوەو وەک پیاوەگەورەکانی مێژوو،جۆرج واشنتن،نیلسۆن ماندێلا،نەخێر،مام جەلال و بارزانی باوک،لە شەڕی ناوخۆی نەوەدەکان وشەستەکاندا،لەخۆبوردوانەو دڵگەورانەو دێموکراتانە باوەش بۆ پارتەیارو نەیارەکانی ناکاتەوەولە ووڵات بەڕێوەبردنیشدا،سەرقافڵەی چەسپاندنی قانوونی ووڵاتەکەی نابێ، کە ئەو زیاتر لە١٠سالە کەسی یەکەمی ووڵاتەکەیەوهەمووان حسابی براگەورەیان بۆ کردووە!کەچی بەداخەوە زۆرمان چاوەڕوان کردو کەمیشمان نەدی!بەپێچوانەوە ئەو ئەوەندەی لەژێرکاریگەری کەسەکانی خوار خۆیەوەیەتی هێندە خوارەوە ناخاتە ژێرکاریگەری ڕاوبۆچوونەکانی خۆی،لەلایەک ولەلایەکی تریش بەداخەوە ئەوەندەی وادەنوێنی کە هێشتا شەیدای ناوبانگ وگەرەورەییە کە ئەو لەبنەڕەتدا ئەگەر خۆگرتر وباوکانەتر کاری کردبا ناوبانگ وگەورەیی خۆیان دەهاتنە خزمەتی وپارتەکان لەسەر سینیەکی زێڕ پێشکەشیان دەکرد،بەتایبەت لەئێستای بێ مام جەلالیداوکەدەشبینین نۆشیروان هیچ تموحێکی پلەوپایەی نییە،زۆریان لێدەکرد،وەک چۆن عێراقیەکان ئاخ بۆ بێ مام جەلال هەڵدەخوازن.
ئاخر کاک مەسعود تۆ کە پارتە هاوبەشەکانت لەحکومەت ودەستەڵاتی سیاسیدا توڕەکردووەوهاوڕات نین،تۆکە سەرۆکی پەرلەمانەکەت ڕاوناوەو پەرلەمانەکەت ئیفلیجکردووەتۆکە حکومەتت پاڕچەکردووەو لەسەرلێواری لێکترازانەو بەدەست دەیان قەیران ونەخۆشیوە دەناڵێنێ وگەلەکەت بژێوی ڕۆژانەی پێ پەیدا ناکرێ وڕۆژدوای ڕۆژ لەچاڵی هەژاری نزیکتر دەبێتەوە وناڕازیە،تۆ وحکومەتەکەت کەمووچەی پێشمەرگەو فەرمانبەرەکانت پێدابین ناکرێ وئامادەشنین بیگۆڕن،بۆ کێ ڕیفڕاندۆم دەکەی وبەکێی دەکەی؟کێ دەنگی پێدەداو کێ سەرپەرشتی دەکات؟ ناترسی سندوقەکان بەبەتاڵی با بیانبات؟یان مێژوو بۆ ئەوحالەتەش قەڵەمەکەی ئامادەیە بنوسێ؛ ئیدی هیچ گلەییەک لە کاک مەسعود و پارتی نەما هەموو هەوڵێکماندا ڕیفڕاندۆم بۆسەر بەخۆیی بکەین ومیللەتی کورد بڕیاری خۆی بدا،بەڵام ناحەزانی کوردو پارتەکانی وابەستەی بێگانە نەیان هێشت جێبەجێبکرێ ودەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنین!!
کاک مەسعود،دەوڵەتی کوردستان نەک کوردی خەونی هەموانە،خەونی ئەوشەهیدە نەمرانەیە کەخۆیان لەپێناویدا بەختکرد ونەیان بینی،خەونی سەرجەم ئەو پێشمەرگە دێرینانەیە کەلاوێتیان لەپێناویدا دانا،خەونی ئەوکەمئەندام بوانەیە کە بۆبەدەستهێنانی ئەم دەوڵەتە بەدەست کەمئەندامیەوە دەناڵێنن،خەونی هەموو پارتەسیاسی وناسیاسەکانە،لێگەڕێ باهەموان پێکەوە ئەم کارە بکەن باکارەکە بەتەگبیرو ڕاگۆڕینەوەبێ،تۆ هیچت لەکیس ناچێ، بێی و پەرلەمان بانگهێشت بکەیتەوە بۆ کۆبوونەوە،بێی وسەرجەم پارتەسیاسەکان بانگ بکەی وهەموو دەستەڵاتێکیان پێ بدەی بۆ بەهێزکردنەوەی یەکڕیزی وڕێکخستنەوەی ونێوماڵی کورد،بەگۆڕین وچالاک کردنی حکومەتیشەوە،.کاک مەسعود دەستم دامێنت کاری تاکەکەسی سەرکەوتونابێ و وەرە هەموان لەسەر ئەم پرسەگرنگە کۆکەوە،با شانازی بۆهەموان بێ وشکستیش بۆ هەموان،لەشانازیەکە با بەشی شێربۆتۆبێ، هەموومان پێکەوە لەکەشتیەکەداین سەرکەوتن وژێرکەوتنمان پێکەوەیەو باپێکەوەبێ،لەکۆتاییدا مێژوویەکیش هەیە دوور لەسێبەری شمشێر ولولەی تفەنگ دەنوسرێتەوە،ڕەحمیش بەکەس ناکات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە