نه‌ورۆز بۆنه‌يه‌كى ئاينيه‌ يان نه‌ته‌وه‌يه‌، په‌يوه‌ندى به‌ كورده‌وه‌ چيه‌؟

Thursday, 24/03/2016, 14:18


زۆريان ده‌رباره‌ى نه‌ورۆز وتوه‌، له‌ميژوو ئه‌فسانه‌كاندا، به‌لام چه‌ند بۆچونيكى جياوازو نزيكتر له‌واقع باس ده‌كه‌م
1.بنچينه‌ى هيماى ئاگر له‌نيشتنه‌وه‌ى كه‌شتى نوح له‌ كيوى جودى كوردستا باكور، وه‌ك هيماى رزگارى له‌مردن و سه‌ره‌تاى ژيان سالانه‌ ده‌يانكرده‌وه‌، ئه‌و خه‌لكه‌ى له‌ناو كه‌شتيه‌كه‌ ده‌ربازيان بوو، قورئان و انجيل و ته‌ورات پشتگيرى ئه‌م بۆچونه‌ ده‌كه‌ن.
2.كاوه‌ى ئاسنگه‌ر شۆرشيكى ئاينى به‌رپاكرد دژى زولم ، بۆچه‌سپاندنى به‌رنامه‌ى خوا، بروانه‌ كتيبى، مسعودى، اثبات الوصيه‌، ص18، هه‌نديكى تر ده‌لين چيرۆكيكى ئه‌فسانه‌يه‌و بونى نيه‌.
3. هه‌نديكى تر پييان وايه‌ كاوه‌ى ئاسنگه‌رو پيغه‌مبه‌ر ابراهيم هه‌ر يه‌كن، كاوه‌ چه‌كوشى پى بوو ابراهيميش ته‌ورى پى بوو، كاوه‌ رۆژى نه‌ورۆزى هه‌لبژارد بۆشۆرش ابراهيميش واى كرد، نه‌مرود ئه‌ستيره‌ى ده‌په‌رست، زوحاكيش وابوو، كاوه‌ باوكى ئاسنگه‌ر بوو ابراهيميش باوكى بت تاش بوو، كاوه‌ى ئاسنگه‌ر كورده‌ ابراهيميش كورده‌، روداوه‌كان زور نزيكن، شوينى روداوه‌كه‌ نيوان ده‌ماوه‌ند و نه‌ينه‌وايه‌، ره‌نگه‌ كاوه‌ى ئاسنگه‌ر ابراهيم بوبئ به‌لام گيرانه‌وه‌كان گۆرانكاريان تئ كه‌وتبئ، گه‌وره‌ ميژونوسانى وه‌ك (احسان نورى، فيرده‌وسى، ابن الاثير، حسن محمود) هه‌مان بۆچهونيان هه‌يه‌، محى الدين العربي له‌ ته‌فسيرى(خازن) ده‌لى ابراهيم خه‌لكى شاره‌ (كۆيه‌)يه‌، ابن كثير له‌ ژيانى پيغه‌مبه‌ران ده‌لى ئه‌وه‌ى ابراهيمى كرده‌ ناو ئاگر كورد بوو، ئيمامى به‌يزاوى له‌ته‌فسيرى سوره‌تى الانبياء ده‌لى ناوى ابراهيم ده‌چيته‌وه‌ سه‌ر ناوى(ئه‌ورام) به‌ماناى(هه‌ورام) كه‌وشه‌ى هه‌وراميه‌، گه‌وره‌ ميژوناسانى وه‌ك(هيرۆدۆتس، مه‌ردۆخ) ده‌لين كورد خاوه‌نى ئاگر بوه‌ زۆر خۆشى ويستوه‌ به‌لام نه‌ى په‌رستوه‌.
كه‌واته‌....بۆچونى راست 
نه‌وروزو سه‌رى سال و به‌هار، ريشه‌كه‌يان له‌ كاوه‌ى ئاسنگه‌رو ابراهيم كۆنتره‌، به‌لك و بنچينه‌كه‌ى ده‌گه‌ريته‌وه‌ بۆ حه‌زره‌تى نوح له‌ كيوى جودى كوردستانى باشور، بۆيه‌كه‌م جار وه‌ك هيماى ده‌سپيكردنه‌وه‌ى ژيان ئاگريان كرده‌وه‌،سالانه‌ش به‌ به‌رده‌وام ياديان ده‌كرده‌وه‌، قورئانى پيرۆز وه‌ك و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى وه‌حى ده‌سكارى نه‌كراوى خوايى پشت راستى ئه‌م بۆچونه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌نديك ميژونوسانى تريش واى بۆده‌چن له‌وانه‌ حسن محمود حمه‌كريم، له‌كتيبى ئاينى كورد.خودى نه‌ورۆزيش چ له‌سه‌رده‌مى نوح چ له‌سه‌رده‌مى كاوه‌ و ابراهيم كاره‌كته‌ره‌كان كوردبون و له‌ناو جه‌ركه‌ى خاكى كوردستان رويدا، (زۆرم له‌سه‌رى خويندۆته‌وه‌و ليكۆلينه‌وه‌م كردوه‌ ئه‌وه‌م پئ راستتره‌ له‌واقيعه‌وه‌...)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە